به‌شي "كتێبەكانی مامۆستا"

نــــــــاوی كتێب: قەڵای خــــــــــێزان .
نووسەری كتێب: فەرمان خـــەرابەيي .
بابــــه‌تی كتێب: كۆمــــــــــــەڵایەتی .
چاپخـــــــــــــانە: ( طـــــــــــــــهران ) .
سـاڵی چـــــاپ: ســــاڵی ( 2018 ) .
ژمـــاره‌ي لاپه‌ره‌: ( 119 ) لاپــــــــه‌ره‌ .
قەبــارەي كتێب: قه‌بــــاره‌ (14×21) .
جــــــۆري بەرگ: كاغـــــــــــــــــــــەز .
نۆبەی چـــــــاپ: چاپي يەكـــــــــەم .
ژمـــــاره‌ی تیراز: (1000) دانــــــــــه‌ .



پێشەكی 
خێزان وەك قەڵایەك وایە كە تۆ لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانت لە ناو ئەو قەڵایەدا دەژیت، لە دەرەوەی ئەو قەڵایەكە كە سانێك هەن خۆشیان بەو قەڵایەی تۆ نایەت بۆیە دەیانەوێت بێنە ناو قەڵاكەتەوە و وێرانی بكەن، تۆ دەبێت وریا بیت نەهێڵیت كەس قەڵاكەت لێ‌ ویران بكات.. 
خێزانی بەختەوەر ئەوە نیە كە هیچ كێشەی نەبێت، بەڵكو خێزانی بەختەوەر ئەوەیە كە بزانن چۆن كێشەكانیان بچوك بكەنەوە و چارەسەری بكەن و نەهێلن گەورە بێت.. بۆیە من لەم نامیلكەیەدا باسی هەڵسوكەوتی جوانی پێغەمبەری خوا ﷺ دەكەم كە هەڵسوكەوتی لەو پەڕی جوانی و نەرم و نیانی بووە لەگەڵ دەوورووبەری.. 
دواتر باسی 10 ڕێگاچارەم كردووە كە پێغەمبەری خوا ﷺ لە كاتی كێشە و گرفتەكان بەكاری هێناوە.. دواتر باسی چەند مافێكی پیاوم كردووە لەسەر ژن و چەند مافێكی ژنیش لەسەر پیاو.. بە ئومێدی ئەوەی سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەك. 


نــــــــاوی كتێب: ڕێـبەری ئاســــــان .
نووسەری كتێب: فەرمان خـــەرابەيي .
بابــــه‌تی كتێب: فێركـــــــــــــــــردن .
چاپخـــــــــــــانە: (محوی 2) - هەولێر .
سـاڵی چـــــاپ: ســــاڵی ( 2018 ) .
ژمـــاره‌ي لاپه‌ره‌: ( 32 ) لاپــــــــــه‌ره‌ .
قەبــارەي كتێب: قه‌بــــاره‌ (17×24) .
جــــــۆري بەرگ: كاغـــــــــــــــــــــەز .
نۆبەی چـــــــاپ: چاپي يەكـــــــــەم .
ژمـــــاره‌ی تیراز: (1000) دانــــــــــه‌ .


پێشەكی 
ئەم نامیلكەیە ئاسانترین ڕێبەرە بۆ ئەو كەسانەی سەرەتایانە لە زمانی عەرەبی و دەیانەوێت فێری بنچینەكانی زمانی عەرەبی بن، ئەم نامیلكەیەم بە شێوەیەكی زۆر ئاسان نووسراوە بۆ فێربوونی بنچینەكانی زمانی عەرەبی، گەڕام لە دوای ڕێبەرێك بۆ كوردزمان تا لە ڕێگایەوە فیری عەرەبی بن، بەڵام شتێكی وا نەبوو كە ئاسان و پوخت و كوردی بێت، بۆیە ئەم نامیلكەیەم نووسی كە یەكەمجارە ڕێبەرێكی بەو شێوەیە بە كوردی بنووسرێت.
ئومێدم وایە سوود بەخشبێت بۆ هەموو زانستخوازێك، لە دوعای خێر بێ‌ بەشمان مەكەن.


ناونیشانی ئه‌و كتێبانه‌ی مامۆستا تا ئێستا چاپكراون
کێ دەکەی بە ھاوسەری ژیانت؟!
تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین
چاکترین ئافرەت لە چاوی پێغەمبەردا
چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟
ڕێبەری خێزانی موسڵمان
فەرھەنگی ناوی منداڵ
ھەناسەی ژیان
زایەڵەی شادی
خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە
بازنەی ژیان
ڕێبەری ئاسان
قەڵای خێزان
لاوان کاتی نەھاتوە بگەڕێینەوە؟!
ھۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە
ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە
ئاوێتەی دڵ
ڕێبەری نوێژەکان
ڕاستییەکی ونبوو!
کاسێتێکی ڤیدیۆ ژیانی لێ تاڵ کردم (چیڕۆک)
گەنجێک ئابڕووی پاراستم (چیڕۆک)
ڕۆڵە شیرینەکەم (چیڕۆک)
سارا دوای (٢٢) ساڵ لە گوناە و تاوان (چیڕۆک)
خۆی و خێزانی دۆڕاند!! (چیڕۆک)
چی بچێنی ئەو دە دوورییەوە (چیڕۆک)
سێ کورتە چیڕۆک (چیڕۆک)
مۆبایل ژیانی لێ تاڵ کردم (چیڕۆک)
خوشکم بۆ ئابڕووت بردم!! (چیڕۆک)
داب و نەریت بەرەو گۆڕیی بردم (چیڕۆک)

ناوی كتێب: چاكترين ئافـرەت لــە چاوي پێغەمبەردا ص
ناوی نووسـەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 39 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانه‌ي (هيَڤي) سالَ 2013 چاپي يه‌كه‌م
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: ساڵي (2013)


پيَشه‌كي 

ئەم كتێبە پەيامێكە بۆ خوشكان، تا ئەوەي خۆيان بڕازێننەوە بەو سيفاتانەي پێغەمبەر ناوي بردوون بە چاكترين ئافرەت، خوشكي بەڕێز ئەگەر ئەو سيفاتانەت تێدايە هەوڵبدە بەردەوام بيت لەسەري، بەڵام ئەگەر ئەو سيفاتانەت تێدانيە هەوڵبدە لە خۆت بهێنيەجێ‌.. 
هەروەها ئەم كتێبە پەيامێكە بۆ بيرخسنەوەي پياوان، دەبێت پياو بزانێت ئەگەر خێزانەكەي ئەو سيفاتانەي لێهاتە جێ‌، ئەوە چاكترين ئافرەتي هەيە با ڕێزي بگرێت و هەوڵبدات يارمەتي بدات لەسەر ئەو كارانەي، وە ئەگەر ئەو سيفاتانەشي نيە هەوڵبدات بە ئامۆژگاري ڕيگاي ئەو سيفاتانەي پيشان بدات.. 
هەروەها گەنجەكانيش ئەگەر خۆشبەختي دونيا و دوارۆژيان دەوێت با بڕوانن تا ئافرەتێكي ئاوايان دەست دەكەوێت، كەوابوو ئەگەر ئافرەت وابوو لە دونيا و دواڕۆژ سەربەرز و ڕووسپي دەبێت، پياويش خێزاني ئاواي هەبوو بەڕاستي خۆشبەختي دونيا و دوارۆژە.. بە ئومێدي ئەوەي سوودێك بە ئێوە بگەيەنم.. 

نـاوی كتێب: خۆشەويستي..خوێندنەوەيەكي شەرعيانە و سەردەميانە
ناوی نووسەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 404 شاموا / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: كارتۆني
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵ 2008
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2008)

نـاوی كتێب: بازنــــــەي ژيـــــــان
ناوی نووســــــەر كتێب: م. فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 40 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە: ھێڤي- ھەولێر - 2014
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: ساڵي (2014)


پێشەکي 
لەم ناميلکەيەدا باسي سێ شت دەکەين کە بازنەيەک کۆيان دەکاتەوە، ئەويش بريتيە لە: 
 گرنگي دان بە منداڵ و مافي منداڵ. 
 ھەروەھا گرنگي دان بە باوک و دايک و ڕێزگرتنيان. 
 ھەروەھا سزاي ئەوانەي خراپە دەکەن بەرامبەر باوک ودايکيان. 
لە بنەڕەتدا ئەم ناميلکەيە سێ وتاري بەندەبوو.. جا لەبەر گرنگي بابەتەکە داوايان لێکردم بنووسرێتەوە، منيش ڕەزامەنديمدا.. براي بەرێزيش کاک (ديار گەردي) ھەڵسا بە نووسينەوەي خواي گەورە بۆي بکات بە توێشووي قيامەت..بۆيە ناويشم لێناوە (بازنەي ژيان) چونکە ئەم سێ شتە بازنەيەک کۆيان دەکاتەوە و ژيان دروست دەکەن.لــە کۆتاييدا داوا لە خواي بخشندە دەکەم کە منداڵەکانمان ساڵح بکات و باوک ودايکەکانيش لەسەر کردوەي باش تەمەن درێژ بکات.

ناوی كتێب: چي دەكەي بۆ كۆرپەكەت؟!
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 41 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانه‌ي (مناره‌) سالَ 2012 چاپي يه‌كه‌م
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2012)



نـاوی كتێب: هه‌ناسه‌ي ژيان
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 53 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانه‌ي (هيَڤي) سالَ 2013 چاپي يه‌كه‌م
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2013)



پێشەكي 
لەم كتێبەدا چەندين وتەي بە نرخ و پڕمانا كۆكراوەتەوە، بەڕاستي شياوي ئەوەيە مرۆڤ لێي وردبێتەوە، ئەم كتێبە بەرهەمي چەندين ساڵە كاتێك كتابێكم خوێندۆتەوە وتەيەكي جوانم بينيوە و بڕمانابووە ئەوە نووسيەتمەوە، يان لە پێگەيەك يان لە كەسێكم بستبێت يەكسەر نووسيەتمەوە، ئەو وتانەم هەڵبژاردووە كە بە ڕاستي شياوي ئەوەيە هەڵبواسرێن، بەڵام گرنگ ئەوەيە مرۆڤ سوود لە وتەي بە سوود ببينيت و بيكات بەكردار، چونگە زۆر جاري شتي بە سوود دەبيستين، بەڵام كەم جار هەيە پەيڕەوي بكەين.. بە ئومێدي سوود بكەخشين.

نـاوی كتێب: فه‌رهه‌نگي ناوى منداڵ
ناوی نووسـەر كتێب: فه‌رمان خه‌رابه‌يي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 152 / قەبارەي كتێب: 14×20 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵ 2013
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2013)


تايبەتمەنديەكاني ئەم كتێبە:

بۆ يەكەمجار لەم كتێبەدا پێشەكەيەك لە بارەي ناو و ئاداب و هەلبژادرني ناو دانراوە.
بۆ يەكەمجار لەم كتێبەدا تەنها ئەو ناوانە هەڵبژێردراون كە ناوي شياو و پڕ مانان، ناوي ناشياو و بێمانا دانەنراوە.
بۆ يەكەمجار لەم كتێبەدا هەوڵدراوە لە بەشي ناوي كورديدا هەموو ناوەكان كوردي بن و ناوي بياني تێدا نەبێت.
بۆ يەكەمجار لەم كتێبەدا هەموو ناوە حوانەكاني خواي گەورە بە ماناكانيەوە دانراوە.
بۆ يەكەمجار لەم كتێبەدا ناوي عەرەبي بە جيا دانراوە و واتاكەشي لێكدراوەتەوە.



ناوی كتێب: ڕێبه‌ري خێزاني موسڵمان
ناوی نووسەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 376 شاموا / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: كارتۆني
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵي 2012
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2012) / چاپی دووه‌م: 2021


پێشــەكي
إنّ الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيّئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلّ له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أنّ لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله، أما بعد:

ئايني ئيسلام بۆ خۆش بەختي مرۆڤەكان هاتووە، هەر بۆيەش دەبينين لە هەموو بوارەكاني ژياندا زۆر بە چڕوپڕي ڕێنمايي بۆ مرۆڤ داڕەشتووە، بۆ ئەوەي پەيڕەوي بكەن و بە هۆيەوە بەختەوەر بن و ژيانێكي خۆش بگوزەرێنن، ئەگەر بڕوانين دەبينين ئايني ئيسلام لە هيچ بوارێكدا مرۆڤي فەرامۆش نەكردووە، بەڵكو زۆر بە جواني نەخشەي ژياني بۆ كێشاوە و شوێن پێيەكاني دياري كردووە، تەنها ئەوەندە ماوەتەوە پەيڕەوي بكات، بە پەيڕەوكردنيشي مرۆڤ خۆي سوودمەند دەبێت..

ئيسلام بايەخي تەواوي بە مرۆڤ داوە و ڕێزي گرتووە ئەگەر مرۆڤەكە خۆي ڕێزي خۆي نەشكێنێت، خواي گەورە دەفەرمووێ‌: [وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا ] (الاسرا‌و:70)، واتە: بەڕاستي ئێمە ڕێزمان لە نەوەي ئادەم گرتووە و لە وشكاني و لە دەريادا هەڵمان گرتوون و ڕۆزي پاك و خاوێنمان پێ داون، هەروەها ڕێزي زيادەي ئەوانمان داوە بەسەر زۆربەي ئەو بەدي هێنراوانەدا كە دروستمان كردوون.

ئيسلام بە هەموو جۆرێك ڕێزي بۆ مرۆڤ داناوە، بەڵكو پێش ئەوەي لە دايكيش ببێت ڕێزي گرتووە و مافي بۆ داناوە، كە دەشمرێت بە هەمان شێوە هەر ڕێزي بۆ داناوە و ڕێزي دەگرێت..

خێزانيش يەكێكە لەو هێلانە جوانانەي كە ئاييني ئيسلام زۆر بايەخ و گرنگي پێداوە، لە سەرەتاي دەستپێكردني كوڕ يان كچ كە دەچنە ژياني هاوسەرگيرييەوە، ڕێگايان پيشان دەدات چۆن هاوبەشي ژيانيان هەڵبژێرن! پاشان چۆن بەيەكەوە بژين! دواتر چۆن منداڵەكانيان پەروەردەبكەن! بۆ ئەوەي بە چاو ڕووني ئەو هەنگاوانە بنێين، هەڵسام بە نووسيني ئەم كتێبە، تاكو بۆ خۆم و بۆ هەموو نەوەيەكي كورد سوودمەند بێت و بزانين چۆن خێزانێكي بەختەوەر پێك دەهێنين، ئەم كتێبە ڕێبەرێكي فراوانە زۆر شتي تيا ڕوونكراوەتەوە كە زۆر گرنگە بۆ خێزان.. پێويستە بۆ كوڕ يان كچ چۆن هاوبەشي ژيانيان هەڵدەبژێرن! بۆ ژن ومێرد چۆن مافي يەك دەدەن و بەختەوەر دەبن! بۆ منداڵكانمان چۆن نەوەيەكي تەندروست و پەروەردەيەكي جوان بەرهەم بێنين! بە گشتي لەو ماوە كەمەي دونيا چۆن بتوانين بە شادي و كامەراني بگوزەرێنين!

بە ئومێدي ئەوەي هەموو لايەك سوودي لێ‌ ببين و ببێت بە ڕێبەرێك بۆ بەختەوەري خێزان.. ئێوەش لە دوعاي خێر بێ‌ بەشمان مەكەن، لە كۆتايدا دەڵيم: ئەوەي لێرە باس كراوە، ئەگەر ڕاست و دروست بێ‌ ئەوە لە خواوەيە و فەزلي خوايە، ئەوەي هەڵەش بێ‌ لە نەفسي خۆمەوەيە و مرۆڤ شياوي هەڵەيە، وصلي الله علي سيدنا محمد وعلي ێ‌له وصحبه أجمعين.

ئەم كتێبە پێك هاتووە لەم بەشانە
☑️ بەشی یەکەم: پڕۆسەی هاوسەرگیری
☑️ بەشی دووەم: ڕێگاکانی هەڵبژاردنی هاوسەری ژیان
☑️ بەشی سێ یەم: ئادابی خوازبێنی
☑️ بەسی چوارەم: ئادابی ژنگواستنەوەو جیماعکردن
☑️ بەشی پێنجەم: بەخشش و نیعمەتی منداڵ
☑️ بەشی شەشەم: دووگیانی
☑️ بەشی حەوتەم: ڕێگرتن لە سکپڕی
☑️ بەشی هەشتەم: ئەو سوننەتانەی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو دەکرێن
☑️ بەشی نۆیەم: خوێنەکانی ئافرەت
☑️ بەشی دەیەم: خشتەی خۆراک و شیرپێدان
☑️ بەشی یانزەهەم: منداڵ و خزمەت
☑️ بەشی دوانزەهەم: خێزانی مسوڵمان


نـاوی كتێب: ڕێبەري نوێژەكان
ناوی نووسەر كتێب: فەرمان خەرابەيي 
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 160ئارت ره‌نگا و ره‌نگ / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: كارتۆني
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵي 15/8/2010
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2010) چاپي دووه‌م: (2010)





پێشــەكی نووسەر 
إنّ الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيّئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلّ له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أنّ لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله، أما بعد: 


نوێژ یەكێكە لەو عیبادەتە گرنگانەی كە مرۆڤ تیایدا لەگەڵ خوای گەورە گفتوگۆ دەكا، نوێژ یەكەم شتە كە مرۆڤ لە دوا ڕۆژ لێپرسینەوەی لەسەر ئەكرێ‌، بۆیە پێغەمبەر دەفەرمووێ‌: خوای گەورە پێنج نوێژی لەسەر ئێوە فەرز كردووە ئەگەر بە پوختی بیكەن.. ئەوا خوای گەورە پەیمانی داوە بتان كاتە بەهەشت، بەڵام ئەگەر بە پوختی نەكرێ‌ ئەوكات خوای گەورە پەیمانی نەداوە. 
جا جگە لە نوێژە فەرزەكان چەندین نوێژی تری سوننەت هەیە كە خەڵكی لێی بێ‌ ئاگایە.. بۆیە داوایان لێ‌ كردم كتێبك بنووسم هەموو نوێژەكانی تیا ڕوون بكەمەوە.. فەرزەكان و سوننەتەكان.. منیش لێرەدا بە پشتوانی خوا زۆر بە ساكاری باسی هەموو نوێژەكانم كردووە بە ئومێدی ئەوەی كە هەموو لایەكمان سوودی لێ‌ ببینین. 


نـاوی كتێب: ئاوێته‌ي دڵ
ناوی نووسـەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 404 شامۆ / قەبارەي كتێب: 17×24 / جۆري بەرگ: تجليد
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (دار المعرفە - بيروت) ساڵ 2008
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2008) چاپي دووه‌م: (2010) چاپي سێيەم: (2014) چاپي چواره‌م: (2019)

















پێشــەكي



إنّ الحمد لله نحمده و نستعينه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيّئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضلّ له، ومن يضلل فلا هادي له، أشهد أنّ لا إله إلا ألله وحده لا شريك له، وأشهد أنّ محمداً عبده و رسوله، أما بعد:







مرۆڤ پێك هاتووە لە لاشە و ڕۆح، گيانداراني تريش تەنها پێك هاتوونە لە لاشە و لايەني ڕۆحيان نيە، ئەوە تەنها مرۆڤە لايەني ڕۆحي هەيە، مرۆڤ چۆن پێويستي بە تێركردن و ئاسوودەكردني لاشەي هەيە، بە هەمان شێوەش پێويستي بە تێركردن و ئاسوودەكردني ڕۆحي هەيە، ئەگەر تەنها بايەخ بە تێركردني لاشەي بدات و پێويستي ڕۆحي وازلێ بێنێت، ئەوە ناتوانێت وەك مرۆڤێكي ئاسايي بژيت، چونكە خۆي لە قاڵبي مرۆڤايەتي دەرهێناوە و چۆتە ڕيزي گيانداراني تر كە پێويستيان بە لايەني ڕۆحي نيە، ئەوكات ناتوانێ‌ وەك ئاژەڵيش بژيت لەبەر ئەوەي ئاژەڵ پێويستي بە لايەني ڕۆحي نيە، بۆيە ئەو مرۆڤە بەردەوام لە نيگەراني و دڵ تەنگي و دڵــە ڕاوكێ‌ دادەبێت نازانێت چي بكات ئينجا بۆ ئەوەي خۆي لەو نەهامەتيە ڕزگار بكات خۆي دەكوژێت، ئەوە حاڵي ئەو كەسانەيە كە لايەني ڕۆحيان فەرامۆش كردووە، جا ئاسوودەكردني ڕۆح بە پاككردن و چاكردني دڵ دەبێت، چونكە ئەگەر دڵ پاك و باش بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني لاشەي مرۆڤ چاك دەبن، بەڵام ئەگەر دڵ خراپ بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني خراپ دەبێت، وەك پێغەمبەر (ص) دەفـەرمووێ‌:


"وَإِنَّ فِى الْجَسَدِ مُضْغَةً، إِذَا صَلَحَتْ صَلَحَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، وَإِذَا فَسَدَتْ فَسَدَ الْجَسَدُ كُلُّهُ، أَلآ وَهِىَ الْقَلْبُ"
واتـە: لە ناو لاشەي مرۆڤ پارچە گۆشتێك هەيە، ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە باش و چاك بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني لاشەي مرۆڤ باش دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەو پارچە گۆشتە خراپ بوو، ئەوە هەموو ئەندامەكاني خراپ دەبێت، ئەو پارچە گۆشتەش دڵـــە.


بەڵـێ‌: دڵ نەخۆش دەكەوێت هەر وەك چۆن لاشە نەخۆش دەكەوێت، شيفا و دەرمانەكەشي تەوبە و پەشيمانيە، دڵ ژەنگ و ڵێڵ دەبێت هەر وەك چۆن ئاوێنە ڵێڵ دەبێت، پاك بوونەوەكەشي بە زيكري خوايە، دڵ ڕووت دەبێت هەر وەك چۆن لاشە ڕووت دەبێت، پۆشاكەكەشي تەقوايە، دڵ تێني و برسي دەبێت هەر وەك چۆن لاشەي مرۆڤ برسي و تێني دەبێت، خواردن و خواردنەوەكەشي ناسين و خۆشويستن و تەوەكول و گەڕانەوەيە بۆ لاي خواي گەورە.





جا بۆ پاككردنەوەي دڵي خۆم ودڵي ئێوەش ئەو كتێبە نايابەم هەڵبژاردووە كە ئەگەر خوێنەر بە دڵێكي ئامادەوە بيخوێنێتەوە، ئەوە بابەتەكاني لەم كتێبە باسكراوە لەگەڵ دڵي ئاوێــتە دەبێت و هەست دەكات دڵي ئاو داوە بە شتێك كە پێويستيەتي، ئەم كتێبە كە عەرەبيەكەي ناوي ((الفوائــد))ە بەشاهێدي زانايان يەكێكە لەو كتێبە نايابانەي لەم بارەيەوە نووسرابێت، دەبينين زۆربەي ئەو نووسەرانەي دەربارەي ئاسوودەيي دڵ شتيان نووسيوە سووديان لەم كتێبە بينيوە، بەڵام من ناوي كتێبەكەم ناوە (ئاوێــتەي دڵ) چونكە مرۆڤ لە كاتي خوێندنەوەيدا دڵي ئاوێـتـەي بابەتەكاني دەبێت، بەڕاستي من لە وەرگێراني ئەم كتێبە زۆر شتي ناياب فيربووم و سوودم لێ‌ بيني، ئومێد دەكەم ئێوەش لێي سوودمەند بن،

واخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.


نـــاوی كتێب: تەمەني زێرين
ناوی نووسـەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 60 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: ساڵي چاپ 2010
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2010)



ئه‌م کتێبه‌ لەلایەن لەیلا حاجی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی كرمانجی.






نـاوی كتێب: ڕاستييەكي ونبوو
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 88 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (ڕۆژهەڵات - هەولێر) ساڵ 2010
نۆبەی چـاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2010) چاپي دووه‌م: (2010)




پێشه‌كى چاپى دووه‌م 
شاهێدييه‌ك بۆ مێژوو 


له‌و پێشه‌كييه‌دا پێم خۆشه‌ هێندێ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چاپ كردنى ئه‌م كتێبه‌ و ئه‌و هه‌رايه‌ى له‌سه‌رى دروست بوو بده‌م، كه‌ بريتيه‌ له‌مانه‌: 
• ئامانجم له‌ نووسينى ئه‌و كتێبه‌ چى بوو؟! 
• دواى چاپ كردن چى ڕويدا؟! 
• وه‌ڵامى چه‌ند ته‌م و مژێك: 
• وه‌ڵامى هێندێ له‌و ره‌خنانه‌ى كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ گيرا: 

ئامانجم له‌ نووسينى ئه‌و كتێبه‌ چى بوو؟! 
يه‌كه‌م: ئامانجم له‌ خستنه‌ ڕووى ئه‌م كتێبه‌، پاراستنى ڕه‌وشتى جوانى پێشينانى كوردييه‌، ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانين خوڕه‌وشتى جوان سه‌ربه‌رزى هه‌موو گه‌ڵێكه‌، هه‌ر گه‌ڵێك خوڕه‌وشتى جوانى له‌ ده‌ست دا، ئه‌و گه‌له‌ مردووه‌ و تياچووه‌، هه‌ر وه‌ك شاعير ده‌ڵێ: 
"إنما الامم الاخلاق ما بقيت فان ژهبت اخلاقهم ژهبوا" 
واته‌: ته‌مه‌نى هه‌موو گه‌ڵێك به‌ ڕه‌وشتى جوان په‌يوه‌سته‌، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتى جوانيان تيا نه‌ما ئه‌وه‌ تيا چوونه‌( ). 


بۆيه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وشتى جوان له‌ ناو خه‌ڵكى بڵاوبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێ: «إِنَّمَا بُعِپْتُ لأُتَمِّمَ مكارم الأَخْڵاق»( )، واته‌: من بۆ ئه‌وه‌ نێردراوم تا ڕه‌وشتى جوان له‌ نێوانتاندا بڵاوبكه‌مه‌وه‌ وفێرتان بكه‌م. 
ئه‌گه‌ر بڕوانين ده‌بينين دوژمنانى ئيسلام كه‌ بيانه‌وێ هه‌ر گه‌لێكى موسڵمان له‌ ناو به‌رن سه‌ره‌تا ڕوو له‌ ئافره‌تان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك چه‌كێ به‌كارى بهێنن و گاڵته‌يان پێ بكه‌ن، يه‌كێك له‌ سه‌رانى ماسۆنى ده‌ڵێت: " كأس وغانيه‌ تفعلان في تحگيم الأمه‌ المحمديه‌ أكپر مما يفعله ألف مدفع، فأغرقوهم في حب الماده‌ والشهوات" واته‌: به‌ پێكى مه‌يى و ئافره‌تى له‌ خشته‌به‌رى گۆرانى بێژ، زۆر به‌ ئاسانى ده‌توانين موسڵمانان له‌ ناو به‌رين، كه‌ هه‌زار مه‌دفه‌ع ئاوا كاريان تێ ناكات، كه‌وابوو وابكه‌ن بيان خزێننه‌ ناو ئاره‌زوو و خۆشييه‌كانى دونيا. 

دووه‌م: ئامانجم له‌ خستنه‌ ڕووى ئه‌م كتێبه‌، ئه‌وانه‌ى به‌ پاكى له‌و بواره‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ڕێگا له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بگرن كه‌ هاوپيشه‌ى ئه‌وانن و كه‌ زيان به‌ پيشه‌ى ئه‌وانيش ده‌ده‌ن، كه‌وابوو ده‌بێ ئه‌وان يه‌كه‌م كه‌س بن نه‌هێڵن به‌ ناوى مافى ئافره‌ته‌وه‌ سته‌م له‌ ئافره‌ت بكرێ. 

سێ يه‌م: ئامانجم له‌ خستنه‌ ڕووى ئه‌م كتێبه‌، بۆ ئه‌وانه‌ بوو كه‌ كارى خه‌ڵكيان له‌به‌ر ده‌سته‌ واته‌: كار به‌ده‌ستن، بۆ ئه‌وانه‌ى پاره‌يه‌كى زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌ت به‌ ئافره‌ت بكرێ، به‌ڵام ئه‌وان نازانن پاره‌كانيان بۆ زيانى ئافره‌تان خه‌رج ده‌كرێ. 

چواره‌م: ئامانجم له‌ خستنه‌ ڕووى ئه‌م كتێبه‌، بۆ ئافره‌تان بوو، كه‌ بزانن به‌ قسه‌ى زل فريو نه‌خۆن و بزانن كێ خزمه‌ت به‌ كێشه‌كانيان ده‌كات و كێشه‌ پاره‌يان پێ په‌يدا ده‌كات. 


دواى چاپ كردن چى ڕويدا؟! 
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه‌ كه‌وته‌ كتێبخانه‌كان، ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى هه‌واڵێكى له‌سه‌ر دابه‌زان، له‌ ژماره‌ (692)ى چوارشه‌ممه‌ى (29/12/2010)ى نووسيبووى: (مه‌لايه‌ك هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر داكۆكيكاراني‌ مافي‌ ژنان) له‌ دواى ئه‌وه‌وه‌ ڕاگه‌ياندنه‌كان زۆر شتيان له‌سه‌ر ئه‌م كنێبه‌ نووسى، له‌و باره‌يه‌وه‌ بوونه‌ چه‌ن به‌شێك: 
 به‌شێكيان به‌ كارى ڕۆژنامه‌وانى خۆيان هه‌ڵده‌ستان ته‌نها تاوتوێى بابه‌تيانه‌ى كتێبه‌كه‌يان ده‌كردوو هه‌واڵێكيان له‌سه‌ر داده‌به‌زان. 
 به‌شێكيشيان ڕاستيه‌كانيان قبول بوو و هاوپشتيان ده‌كرد. 
 به‌شێكيشيان ڕاستيه‌كانيان قبول نه‌بوو.. نه‌ك ته‌نها قبوڵيان نه‌بوو به‌ڵكو هه‌وڵيان بريتي بوو له‌ هێرش و تۆمه‌ت و قسه‌ي ناشياو.. 


يه‌كه‌م به‌ياننامه‌ له‌ دژى كتێبه‌كه‌ ده‌ركرا له‌ (30/12/2010) بوو كه‌ ئيمزاى (7) ئافره‌تى كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر به‌ياننامه‌يه‌كى تريان بڵاوكردووه‌ كه‌ ئيمزاى (86) كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر به‌ياننامه‌يه‌كى تريان بڵاوكردووه‌ كه‌ ئيمزاى (100) كه‌سى له‌سه‌ر بوو، دواتر يه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ى دانيشتووى ئه‌وروپايه‌ (1000) ئيمزاى له‌ دژى كتێبه‌كه‌ كۆكردبۆوه‌. 
دواتر له‌ (5/1/2011) كۆمه‌له‌ كه‌سێكى كه‌م ڕێپيوانيان له‌ دژم ئه‌نجام دا بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌ر وه‌ك له‌ هه‌واڵێكى ڕووداونێت هاتبوو: ئه‌مڕۆ (5/1/2011) له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماني كوردستان، رێكخراوه‌كاني ئافره‌تان خۆپيشاندانێكيان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌ماني كوردستان ئه‌نجامداو تێيدا داوايان له‌ سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تي ئه‌وقافي هه‌رێمي كوردستان كرد، كه‌ نووسه‌ري ناميلكه‌ي (ڕاستييه‌كي ونبوو) بده‌نه‌ دادگا. 


له‌ دواى ئه‌و سكاڵايه‌كى ياساييم له‌سه‌ر تۆماركرا.. به‌ هۆى سكالاكه‌وه‌ بانگى دادگا كرام.. ئا له‌وكاتيدا ناڕه‌زاييه‌كى زۆرى خه‌ڵكى كوردستان و به‌رز بويه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكى ئاسايي و نوسه‌ران و مامۆستايانى ئايينى، به‌ تايبه‌ت مامۆستايانى ئايينى كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتگيرى خۆيان ده‌ربڕى بۆم، له‌ هه‌مان كاتيشدا يه‌كێتي زانايان و سه‌رۆكى ليژنه‌ي ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌ماني كوردستان (د. بشير حداد ) پشتيواني خۆيان ده‌ربرى و زۆر به‌ چاكى پشتيوانيان كردم.. سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ڕاستييه‌ ئه‌وه‌بوو دادگاش به‌ قازانجى من بڕيارى دا به‌وه‌ى دۆسيه‌كه‌ى داخست چونكه‌ ئه‌و قسانه‌ى كرابوون له‌سه‌رم هه‌مووى بوختان بوون، دادگا به‌ سه‌ركه‌وتنى من كۆتاى هات. 


(پارێزه‌ر ئيسماعيل ئيبراهيم) كه‌ پارێزه‌رى من بوو له‌ لێدوانێكي تايبه‌ت به‌ سايتي (زانايان) رايگه‌ياند: دادگا بڕياري داخستني كۆتايي دۆسييه‌ي مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌يي دا، چونكه‌ ته‌شهيري به‌ هيچ كه‌س نه‌كردبوو، تۆمه‌تيشي بۆ كه‌س دروست نه‌كردبوو. 


وه‌ڵامى چه‌ند ته‌م و مژێك: 
يه‌كه‌م: ده‌گوترا هه‌موو چالاكوانانى مافى ئافره‌ت ئاوانين! 
وه‌لام: ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌موويان يه‌كسانن ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌رى نيه‌، منيش ده‌زانم و ده‌بينم كه‌ كه‌سانێك هه‌نه‌ كه‌ به‌ خه‌مى كێشه‌ى ئافره‌تانه‌وه‌ن، كه‌س به‌وانى نه‌وتووه‌ ئيوه‌ كاريكى خراپتان كردووه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى پێشێلكارى به‌ مافى ئافره‌ت ده‌كه‌ن و گيرفانى خۆيانى پێ گه‌رم ده‌كه‌ن زۆر زۆر زياترن له‌ چاكه‌كانيان، تا كه‌سێك له‌وانه‌ى به‌ خه‌مى ئافره‌تانه‌وه‌ن كارێكى باش ده‌كه‌ن، په‌نجا كه‌سى تريان تێكى ده‌ده‌ن و خراپى ده‌كه‌ن. 

دووه‌م: ئازادى بۆ ئافره‌ت! 
وه‌ڵام: ئه‌وانه‌ى خۆيان به‌ سوارچاكى ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ ده‌زانن، به‌رده‌وان داواى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ياسا سه‌روه‌ر بێ ومافى مرۆڤ به‌رپابێ وئازادى ئافره‌ت و ڕاده‌ربڕين هه‌بێ، به‌ڵام من له‌ نووسينى ئه‌و كتێبه‌دا بۆم ده‌ركه‌ت ئه‌وانه‌ى داواى ئازادى ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ خۆيانه‌ بۆ كه‌سى تر نيه‌، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ بۆ قبوڵ ناكه‌ن كه‌سێك پێان بلێ تۆ ئه‌و هه‌ڵه‌يه‌ت هه‌يه‌ چاكى بكه‌وه‌، يان ئه‌و ئازاديه‌ى ئه‌وان بانگه‌شه‌ى ده‌كه‌ن بۆ ئافره‌تان دياره‌ ته‌نها ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئافره‌ت خۆى ڕووت بكاته‌وه‌ و چ شتێكى ناياسايى و ناشه‌رعى هه‌يه‌ بيكات له‌گه‌ڵ ئه‌وش پشتيوانى بكرێت؟! بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ جۆره‌ ئازادييه‌كيان ده‌وێ كه‌ كۆمه‌ڵگا له‌ ناو به‌رێت نه‌ك به‌ره‌و پێشى ببات. 

وه‌ڵامى هێندێ له‌و ره‌خنانه‌ى كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ گيرا: 
 له‌لايه‌ن هێندێ كه‌سه‌وه‌ قسه‌ى ناشياوو جنێوم پێدرابوو، وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ ناده‌مه‌وه‌، خۆم پێوه‌ى خه‌ريك ناكه‌م. 

 له‌لايه‌ن وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و به‌ڕێوبه‌ري به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتى كتێبخانه‌ گشتييه‌كان( ) قسه‌ى وا له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ ده‌كرا، وا ده‌ركه‌وت ئه‌وان شاره‌زاى پيشه‌كه‌ى خۆيان نين و هيچ له‌و كاره‌ نازانن كه‌ پێياندراوه‌.. له‌و قسانه‌ى ده‌يانووت: 

* كتێبه‌كه‌ ياساي چاپه‌مه‌ني پێشێل كردووه‌! ئه‌وه‌ دوره‌ له‌ ڕاستييه‌وه‌ هيچ نا ياساييه‌كى تيا نيه‌.. (قانون المگبوعات لإقليم كردستان العراق) كه‌ باس له‌ چاپه‌مه‌نى ده‌كات، به‌ پێى ئه‌و ياسايه‌ من هيچ ناياساييه‌م تيا ئه‌نجام نه‌داوه‌. 

* مۆڵه‌تى (1500) دانه‌ى وه‌رگرتووه‌ كه‌چى (15000)ى لێ چاپ كردووه‌! ڕاست نيه‌ ته‌نها (1500)م لێ چاپ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و سفره‌ هه‌ڵه‌ى كۆمپيوته‌رييه‌، هيچ كتێبيێكيش له‌ جيهان بێ هه‌ڵه‌ى كۆمپيوته‌ري نابێ.. كوا نا ياسايي؟ 

* ژماره‌ي‌ لاپه‌ڕه‌كان (81) لاپه‌ڕه‌ بووه‌، به‌ڵام دواتر كردويه‌تي‌ به‌ نزيكه‌ي‌ (86) لاپه‌ڕه‌، زۆر مايه‌ى پێكه‌نينه‌!! ئه‌و نوسخه‌ى بۆ ئه‌وانم بردووه‌ كه‌ ئيستا لاى ئه‌وان و لاى منيش ئاماده‌يه‌ (81) لاپه‌ڕه‌يه‌، ئه‌و چه‌ند په‌ڕه‌يه‌ش ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌يه‌، به‌ڵام زۆر به‌ داخه‌وه‌.. زۆر به‌ داخه‌وه‌.. زۆر به‌ داخه‌وه‌.. تا ئيستا ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ نازانن كتێب كۆتا شت كه‌ بۆى ئه‌نجام بدرێ تا ئاماده‌ى چاپ بێت، ناونيشان و پێرسته‌كه‌يه‌تى ئينجا چاپ ده‌كرێ، جا ناونيشان و پێرسته‌كه‌ نه‌ك (5) لاپه‌ڕه‌ به‌ڵكو (100) لاپه‌ڕه‌ش بێ ئاساييه‌، چ ياسايه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵى بێ؟ ئێ خۆ جۆرى فۆنته‌كه‌شى گه‌وره‌ بكرێ ئه‌وكات په‌ڕه‌كانى زياد ده‌كات! كوا نا ياسايي( )؟ 

* پێنج نوسخه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كتێبخانه‌ به‌ڵام ئه‌و هيچ كتێبێكى نه‌گه‌راندۆته‌وه‌! ڕاست نيه‌ پێنج دانه‌م بۆ ناردوون ژماره‌ى تۆماريشى (2446)ى ساڵى(2010)ـــه‌. 

* له‌ به‌رگه‌كه‌ى گۆڕان كارى كردووه‌! من ده‌پرسم له‌ كوێى ياسايى چاپه‌مه‌نى باسى به‌رگى كتێب ده‌كات؟! كه‌ ياساى چاپه‌مه‌نى شتى واى هه‌ر تيا نيه‌! پاشان ئه‌و به‌رگه‌ى ناردبووم هه‌مان به‌رگى كتێبه‌كه‌بوو، به‌ڵام كه‌بينيم به‌و شێوه‌ دروست كراوه‌ ڕازى نه‌بووم وێنه‌يه‌كى تيا زياد كرا،كوا نا ياسايي؟ 

* ه‌و نوسه‌ره‌ كۆمه‌ڵێك مخاله‌فه‌ي‌ كردوه‌! كه‌ يه‌كێكيان ئه‌وه‌بووه‌... ناوي‌ ئه‌و خانمانه‌ له‌سه‌ر ده‌قه‌ ئه‌سڵييه‌كه‌ى -كتێبه‌كه‌ى بۆمانى ناردووه‌- نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆي‌ شتي‌ زياده‌ي‌ كردوه‌، كه‌ قانوني‌ عقوباتي‌ به‌سه‌ردا جێبه‌جێ‌ بكرێت تاوانبار ده‌كرێت ‌و ده‌چێته‌ خانه‌ي‌ ته‌شهيره‌وه‌( )! لێره‌دا نازانم چى بڵێم مه‌گه‌ر داخێك هه‌ڵكێشم و بڵێم زۆر به‌داخه‌وه‌.. زۆر به‌داخه‌وه‌.. كه‌سێكى ئاسايي قسه‌يه‌كى ناڕاست بڵى ڕه‌نگه‌ ئاسايي بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زيرێك كه‌ خۆى به‌ هێماى په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبيرى دابنێ به‌و شێوه‌يه‌ ناڕاست بلێ، ده‌بێ منداڵه‌كانمان چى له‌و وه‌زاره‌ت و په‌روه‌رده‌يه‌ فێرببن؟! ئه‌وه‌ش دياره‌!! به‌ داخه‌وه‌ قسه‌كه‌ى ڕاست نيه‌. 

 وه‌ڵامى حه‌مه‌ سه‌عيد حه‌سه‌ن! ئه‌و كابريه‌ سێ تێبينى به‌ دوو لاپه‌ڕه‌ ڕۆژنامه‌ پڕ كردبۆوه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ى قسه‌كانى له‌ گيرفانى ده‌رهێنابوو، به‌بێ پاڵپشتى زانست ئه‌وانيش بريتي بوون له‌: 

* هه‌له‌ي ريزماني تيايه‌! باشه‌ قبوڵمه‌ و كێشه‌ نيه‌. 

* فێمينيزم سێ جۆر نييه‌،‌ 15 جۆر زياتره‌! فێمينيزم له‌ ڕووى كاركردنيان سێ جۆره‌، به‌ڵام له‌ ڕووى بيروڕا (15) زياتره‌.. بۆ نموونه‌: گروپێك كه‌ ئامانجى كاردنيان دياره‌ يه‌ك شته‌، به‌ڵام له‌ ناو ئه‌و گروپه‌ ڕه‌نگه‌ بيرى چه‌پ هه‌بێ يان ڕاست.. كه‌واته‌ لێره‌ ئێمه‌ ئامانجى ئه‌و گروپه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت يه‌ك شته‌، به‌ڵام بيرو بۆچوونه‌كانيان جيايه‌.. ئه‌ويش ئاوايه‌. 

* فۆكۆ كه‌ له‌ 15 ي ئۆكتۆبه‌ري 1926 دا هاتووه‌ته‌ دنياوه‌ و له‌ 25 ي حوزه‌يراني 1984 دا كۆچي دوايي كردووه‌، ئيدي چۆن ڕۆڵي باڵاي له‌ سه‌رهه‌ڵداني بزووتنه‌وه‌يه‌كدا هه‌بووه‌ كه‌ شه‌ش ساڵ دواي مه‌رگي سه‌ري هه‌ڵدابێت؟ زۆر ئاساييه‌ كه‌ بيرمه‌ندێك دواى 20 ساڵ له‌ وه‌فاتى كردنى بۆچوونه‌كانى كاريگه‌رى دروست بكات له‌سه‌ر كه‌سانێك و پاشان گروپێك له‌سه‌ر بنه‌ماى بيركردنه‌وه‌كانى دابمه‌زرێنن، بۆ نموونه‌: جه‌نابت هه‌ڵگرى بيرى ماركسى له‌ كاتێدا ماركس نزيكه‌ 200 ساڵه‌ مردووه‌.. كه‌چى دواى ئه‌و جه‌نابيشت و چه‌ندين گروپيش له‌سه‌ر بيرى ماركس دامه‌زراون كه‌ ئه‌و له‌ ژيانيش نه‌ماوه‌.


نـــــــــــــــــــاوی كتێب: ناوە جوانەكاني خواي گەورە
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 112 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (منارە - هەولێر) ساڵ 2002
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2002) چاپي دووه‌م: (2008)



نـــــــــــــــــــاوی كتێب: كێ‌ دەكەي بە هاوسەري ژيانت؟
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 62 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: ساڵي چاپ 2009
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2009) چاپي دووه‌م: (2010) چاپي سێيەم: (2012) چاپي چواره‌م: (2012)






ئه‌م کتێبه‌ لەلایەن کارزان حەسەن چەمانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی كرمانجی.




پێشـــەكي
بـرا و خوشكي لاو، چەند خۆشە مرۆڤ لەو تەمەنە كورتەي دونيادا بە ژيانێكي كامەران و دوور لە چەرمەسەري بژيەت.. بەڕێزان هۆكار گەلێك هەن كە ژياني مرۆڤي دەشێوێنن و تووشي پەژارە و خەمۆكي دەكەن، يەكێك لە و هۆكارانە حاڵي نەبووني ژن و مێردە لە يەكتري.
جا بۆ ئەوەي لاوەكانمان بە چاو ڕۆشني ژياني هاوسەري پێك بهێنن، پێويستەكوڕێك كە دەيەوێت ژن بهێنێت بزانێت كێ‌ دەكات بە خێزاني خۆي، كچێكيش كە دەيەوێت شوو بكات بزانێت كێ‌ دەكات بە پياوي خۆي و لە ژێر سايەيدا بحەسێتەوە.
جا ئەم ناميلكەيە هەر چەندە كورتە، بەڵام زۆر خاڵي گرنگي تيا باسكراوە، ئەگەر بێت لاوان ڕەچاوي بكەن بێگوامان ژيانێكي هاوسەري پڕ لە كامەراني و ئاسوودەي پێك دەهێنن..

لــە كۆتاييدا داوا لە خواي بخشندە دەكەم كە قسمەتي كچەكانمان هەڵسێنێ‌ و كوڕكانيش ببن بە خاوەن خێزانێكي بەختەوەر.

نـــــــــــــــــــاوی كتێب: زايەڵــــەي شادي
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 40 / قەبارەي كتێب: 14×21 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (شهاب - هەولێر) ساڵ 2006چاچي دووم 2012
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2006) چاپي دووه‌م: (2012)



ناوی كتێب: لاوان كاتي نەهاتوە بگەرێينەوە ناوی نووســــــەر كتێب: مهدي قاضي / وەرگێڕان و پوخت كردني: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 33 / قەبارەي كتێب: 12× 15 / جۆري بەرگ: كاغەز چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (سيما) سلێماني ساڵ 2007
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2007)


نـاوی كتێب: داب و نەريت بەرە گۆري بردم ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 20 / قەبارەي كتێب: 12× 15 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (سيما) سلێماني ساڵ 2007
نۆبەی چــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2007)

نـاوی كتێب: مۆبايل ژياني لێ‌ تاڵ كردم
ناوی نووســــــەر كتێب: فەرمان خەرابەيي
پێناسه‌ی جۆری كتێب: ژماره‌ي لاپه‌ره‌: 20 / قەبارەي كتێب: 12× 15 / جۆري بەرگ: كاغەز
چاپخانە و سـاڵی چاپ: چاپخانە (سيما) سلێماني ساڵ 2007
نۆبەی چــــــاپی كتێب: چاپي يەكەم: (2007)


MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget