به‌شي "بابه‌تی هه‌مه‌جۆری پێگە"


پەرکەم یان Epilepsi، یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە توشی ڕەگەدەماری مێشک دەبێت. 
پەرکەم ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم شاڵاوە، کە خۆمان زۆر جار پێی دەڵیین فێ، كاتى بۆ دیاری نەکراوە و پەیوەست نیە بە روو داوە دەرەکیەکانەوە. 

زۆر جار ئەوانەی کە نیشانەکانى پەرکەمیان تێدایە به‌هۆی هۆكاری دەرەكی وەک خوێن پژان، بەرزبوونی پلەی گەرمی لەش بەتایبەت لەمنداڵدا، بریندار بوونی کاسەی سەر و زیاد بەکارهێنانی ئەلکهولەوە دەردەکەون، كه‌ زۆر جار دەبێته‌ هۆی دروست بوونی پەرکەم، بەڵام لەبەر ئەوەی کە دروست بوونی فێیەکە بەهۆی کاریگەری دەرەکییەوەیە ناتوانرێت کەسی توشبوو بە نەخۆشی پەرکەم لەقەڵەم بدرێت هەرچەندە چەند جارێکیش حاڵەتی فێی لێبێت. 

ـ جۆرەکانی پەرکەم: 
1ـ Grand mal ئەم جۆرە کەسی توش بوو کاتێک کە هێرشی فێی لێدێت یەکەم جار بە بورانەوەیەکی لەناکاو دەستیپێ دەکات و دەکەوێت بە زه‌ویدا و دواتر ماسولکەکانی ڕەق دەبن و زیاتر لەسەر پشت دەکەون. 
ئەم جۆرە پەرکەمە کاریگەری دەکاتە سەر بیری کەسی توش بوو و ئەمەش دەبیتە هۆی ئەوەی کە کەسی توش بوو هیچی بیر نامێنێ کاتێک کە دێتەوە هۆش خۆی، ئەم جۆرە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسی توش بوو لە هەر دوو لای شانیەوە هەڵدەبەزێتەوە وەک ئەوەی کارەبای لێبدەی. لەماوەی 1-2 خولەک کۆتای دێت و هەموو ماسولکەکانی لەشی خاودەبنەوە. 
2. Petit mal Absencer ئەم جۆرە پەرکەمە لە پڕێکدا دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی پچڕانی ئەو چالاکیەی کە کەسی توش بوو لەو ساتەدا خەریکێتی. 
کاتێک کە ئەم شاڵاوە دێت کەسی توشبوو ڕێک ڕادەوەستێت و تەماشای بەردەمی خۆی دەکات بەبێ جوڵە و چاو ناتروکێنێ، ئه‌مجۆره‌ زیاتر توشی منداڵ و گەنجەکان دەبێت. 
3. Myoklona ئەم جۆرە زیاتر لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە جۆرێک لە جۆرەکانی پەرکەمیان هەبووە لە تەمەنی هەرزەکارییەوە. ئەم جۆرە شاڵاوە بە هەڵبەزینەوەی قۆڵ و شان دەستپێدەکات 

ـ هۆکاره‌كانی توش بوون: 
هۆكاری توشبوونی نەخۆشی پەرکەم تا ئێستا لەسەدا 50 ناسراوە و لەسەدا 50 کەی تری دەگەڕیتەوە بۆ جیناتەکان واته‌ بۆ ماوه‌یی. ئەو لەسەدا 50 ی کە بە مێتودی زانستی سەلمێنراون بریتین لەمانەی خوارەوە: 
1ـ خوێن پژانی مێشک. 
2ـ برینداربوونی مێشک. 
3ـ هەبوونی پەڵە لەسەر مێشک. 
4ـ برینداری لە کاسەی سەردا. 
5ـ هه‌و كردنی مێشک. 
6ـ لە دەستدانی بیره‌وه‌ری. 

ـ چارەسەر كردنی: 
دەرمانی چارەسەر کە بەکاردەهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پەرکەم ئەم جۆرە دەرمانە لە گروپی Antiepilepti و له‌ ئێستادا دەیان دەرمانی جۆراو جۆر هەن کە دەبێت لە دوای دەستنیشان کردنی وردی نەخۆشیەکە و نیشانەکانی هەڵبژێرێت بە پێی جۆرو نیشانەی شاڵاوی پەلامارەکە، چونکە هەریەکەیان بە جۆرێک کار دەکات. 
لە پاش ئەوەی کە دەردوکەوێت سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمانیش نەخۆشەکە هەر فێی هەیەو دەرمانەکە کارایی تەواو ناکات، دەتوانرێت لە زۆر شوێنی دنیادا نەشتەرگەری لەدوای دەستنیشانکردنی تەواوی شوێنی چالاکیەکە لەمێشکدا ئەنجام بدرێت لەڕێگەی بڕینی ئەو شوێنەی کە چالاکی پەرکەمەکەی تێدا ڕوودەدات. 
ـــــــــ 
س: nrt 


رێگەكانی رێگریی لە منداڵبوون زۆر و زەوەندن، بۆیە هەڵبژاردنی یەكێك لەنێوان ئەو هەموو جۆرەدا رەنگە ئاسان نەبێت. سەرەتا دەبێ بزانی تەنیا سێكس نەكردن 100% سەركەوتووە لە منداڵ درووستنەكردن و ئەوانی دیكە هەریەكەیان تا راددەیەك ناكاراییان هەیە. بۆیە وا باشە بەرلەوەی بڕیارەكەت بدەیت، چەند پرسیارێك لە خۆت بكەی كە ئایا هەریەك لەو رێگایانە:
*تا چەند كاران لە رێگریی لە منداڵبوون
*تێچووی ماددی رێگاكە
*تا چەند لەگەڵ رێگری لە منداڵبووندا رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەكان لە سێكسەوە دەگرێ

1-رێگەی سرووشتی:
ئەم رێگەیە پشت بە هیچ دەرمان و دەزگایەك نابەستێ. بەڵكو تەنیا هەندێك هۆشیاری دەوێ. ماوەیەك لە هەموو مانگێكدا هەیە كە پێی دەگوترێ پەنجەرەی بەپیتی، لەو ماوەیەدا زۆرترین ئەگەری منداڵ درووستبوون هەیە. ئەگەر خانمەكە وریابێت، هەستدەكات لەو چەند رۆژەدا پلەی گەرمیی لەشی هەندێك بەرزترە و گۆڕانكاریش لە تەڕایی دامێنیدا روودەدات. باشترە لەلایەن كەسێكی شارەزای پزیشكییەوە فێری ئەم رێگایە ببیت.

2-تۆوكوژ:
بەشێوەی جیڵ و كرێم و توێژاڵی تەنك هەن. ماوەیەكی كورت بەر لە سێكسكردن لە ناوەوەی زێ دەدرێن. ئەو ماددەیە ژەهرینە بۆ تۆوەكان و هەر لە جێدا دەیانكوژێ و ناهێڵێ بگەنە هێلكە و بیپیتێنن. ئەگەر زۆر بەكاربهێنرێن رەنگە ببنەهۆی رووشان و برینداربوونی زێ و هەوكردنی و تەنانەت گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانەش كە لە رێگەی سێكسەوە بڵاودەبنەوە.

3-كۆندۆمی پیاوان:
كۆندۆم رێگە لە رۆیشتنی تۆو بۆ نێو جەستەی ئافرەت دەگرێ، هەمانكات رێگرە لە گوستنەوەی ئەو نەخۆشییانەی لە رێگەی سێكسەوە بڵاودەبنەوە. بەڵام ئەگەر كۆندۆم تاكە رێگەی بەكارهاتوو بێت، ئەوە چانسی منداڵنەبوون 85% ە و دەوروبەری 15%ی ئەوانەی كۆندۆم بەكاردێنن منداڵیان دەبێت.

4-كۆندۆمی ژنان:
8 كاژێر بەر لە سێكس لەنێو زێ دادەنرێت. ئەمەیان كاریگەریی لە كۆندۆمی پیاوان كەمترە و كەمتریش كارایە لە رێگری لە گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانەی لە رێگەی سێكسەوە بڵاو دەبنەوە.

5-پەردە:
ئەمەیان لەلایەن پزیشكەوە دەخرێتە سەر ملی منداڵدان و بەوەش رێگەدەگرێت لە رۆیشتنی تۆو لە زێ بەرەو منداڵدان. ئەم رێگەیەش هێندەی كۆندۆمی پیاوان كاریگەرە. ئەگەر خانمەكە سووڕی مانگانەی نەبێت، ئەوە دەكرێ تاكو 2 ساڵ لە شوێنی خۆیدا بهێڵرێتەوە.

6-كەپی ملی منداڵدان:
وەك پەردە وەهایە، بەڵام:
*كەمتر كارایە و لەوانەی پێشووتر منداڵیان بووە رێژەی شكستی دەگاتە 30%
*پێویستی بەوەیە تۆۆكوژی لەگەڵ بەكاربهێنرێ
*تەنیا 48 كاژێر دەبێ بمێنێتەوە

7-ئیسفەنجی مەنع:
ئەمەیان پێویست ناكات پزیشك دایبنێ، ماددەیەكی مۆمییە و تۆوكوژی تێكەڵە. لە كۆتایی زێ دادەنرێ و رێگری دەكات لە تێپەڕبوونی تۆو. لەو ژنانەی پێشووتر منداڵیان بووە، رێژەی شكستی ئەم رێگایە 32% یە.

8-حەبی مەنع:
بڵاوترین جۆریان ئەوەیە كە تێكەڵەیەكە لە هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆنی مێینە. ئەم حەبە رێگە دەگرێ لە دابەزینی هێلكە. لە نەبوونی هێلكەشدا تۆو هەبێت یان نا، مندداڵ درووستنابێت. تەنیا 8%ی ئەوانەی بەكاری دەهێنن منداڵیان دەبێت، كە هەندێكیان ئەوانەن كە هەندێكجار لەبیریان كردووە حەبەكە له‌كاتی خۆیدا بەكاربهێنن.
لەگەڵ بەكارهێنانی حەبی مەنعدا سووڕی مانگانەش رێكدەبێتەوە، یان هەر نامێنێ تاكو حەبەكە دەوەستێنرێ. بەڵام لە هەندێك لە خانماندا كاری نەخوازراویش دەكات، وەك ئازاری مەمك، بەرزكردنەوەی فشاری خوێن، زۆربوونی ئەگەری كڵۆبوونی خوێن و درووستبوونی پەڵەی پێست.

9-لەزگەی مەنع:
ئەو خانمانەی گرفتیان هەیە لە بیركەوتنەوەی ژەمیی رۆژانەی حەبی مەنع، دەتوانن لەزگەی مەنع بەكاربهێنن. ئەم لەزگەیە لە پێست دەدرێ و هەمان ئەو هۆرمۆنانەی لێوە وەردەگیرێ كە حەبی مەنع تێیدایە. ئەم لەزگەیە هەفتەی جارێك دەگۆڕدرێت و لە مانگێكدا سێ هەفتە (سێ جار) لە پێست دەدرێت و هەفتەی چوارەم بەبێ ئەو لەزگەیە بەڕێدەكرێ. كاریگەرییە نەخوازراوەكانی، هەمان ئەوانەی حەبی مەنعن، ئەڵبەت ئەم لەزگەیە و حەبەكەش رێگە ناگرن لە گواستنەوەی ئەو نەخۆشییانەی لە رێگەی سێكسەوە بڵاودەبنەوە.

10-بازنەی نێو زێ:
ئەمەیان بازنەیەكی پلاستیكییە و لەنێو زێ دادەنرێت. هەمان ئەو هۆرمۆنانە دەردەكات كە حەب و لەزگەی مەنع دەریدەدەن. ئەمەیان مانگانە تەنیا یەكجار دەگۆڕدرێت. هەمان كارایی و كاریگەریی حەب و لەزگەی مەنعی هەیە.

11-دەرزی مەنع:
ئەمەشیان پێكهاتەیەكی هۆرمۆنیی ژنانەی هەیە. یەك دەرزی بۆماوەی 3 مانگ كاریگەریی دەمێنێت. واتە ساڵانە تەنیا پێویست بە چوار دەرزی دەكات. هەروەك لە حەب و لەزگە و بازنەی نێو زێ كاریگەرترە، بەوەی تەنیا 3%ی ئەو خانمانەی ئەم دەرزییە لەخۆدەدەن منداڵیان دەبێت.

12-چێنراوی مەنع:
بە چاندنی ماددەیەك بە قەبارەی دەنكەشقارتەیەك لە ژێر پێستی باڵ دەبێت. ئەمەش هەمان ماددە دەردەكات كە لە دەرزی مەنعدا هەیە، بەڵام ئەمەیان بۆماوەی 3 ساڵ رێگری لە منداڵبوون دەكات و ئێجگار كارایە، بەوەی تەنیا 1%ی ئەوانەی بەكاری دێنن منداڵیان دەبێت.

13- بەستن:
خانمانی كوردزمان وای پێدەڵێن، بەڵام لە راستیدا لەم پرۆسەیەدا هیچ شوێنێك نابەسترێت. ئەوەی هەیە پارچە كانزایەك (بە زۆری مس) لەشێوەی پیتی T ی ئینگلزیی لەلایەن پزیشكەوە دەخرێتە نێو منداڵدان و ئەو ماددەیە دەبێتە لەمپەر لەبەردەم پیتاندنی هێلكە لەلایەن تۆو. كە دانرا دەتوانێت بۆ 10 ساڵ لە شوێنی خۆیدا بهێڵرێتەوە و رێگریی له‌ منداڵبوون دەكات. كاراییەكی ئێجگار زۆری هەیە بەوەی كەمتر لە 0.8%ی ئەو خانمانەی بەكاری دەهێنن دووگیان دەبن. بەڵام هەندێك خانم ئەم رێگەیەیان پێناكەوێ و توشی سووڕی مانگانەی ناڕێك و خوێن لێرۆیشتنی زۆر و هەندێك كاری نەخوازراوی دیكە دەبن.

14-بەستنی لوولەی منداڵدان:
لەم رێگەیەدا ئەو لوولەیە دەبەسترێت كە هێلكە دوای دابەزین لە هێلكەدانەوە پێیدا دەگاتە مندداڵدان. ئەمەیان وەك رێگرییەكی هەمیشەیی لە منداڵبوون تەماشادەكرێ و بۆ ئەو كەسانە گونجاوە كە چیتر نایانەوێ بە رێگەی ئاسایی منداڵیان ببێ.

15-قەپاتكردنی لوولەی منداڵدان:
لەمبارەدا ماددەیەك دەخرێتە نێو لوولەی منداڵدان، ماددەكە دەبێتەهۆی رووشاندنی نێو لوولەكە و دواتر بەهۆی پرۆسەی ساڕێژبوونەوەی رووشاوییەكانەوە، نێو بۆرییەكە تەواو دادەخرێت و ئیدی هەرگیز ناكرێتەوە. ئەوەی ئەم رێگەیەی بەكارهێنا، هەرگیز پێویستی بە رێگری لە منداڵبوون نییە، چونكە هەرگیز نایبێ و تۆوی پیاو هەرگیز ناگەنە هێلكەكانی.

16-بڕینی كەناڵی تۆو:
لەمبارەدا ئەو كەناڵە بچووكە دەبڕدرێت كە تۆو لە گونەوە دەگوازێتەوە، بەڵام تۆواو هەر دەمێنێ. ئەو پیاوەی ئەمجۆرە مەنعەی بۆ دەكرێت، ئیدی هەرگیز منداڵ درووستناكات، جگە لە حاڵەتی زۆر دەگمەن كە رەنگە تێیاندا پرۆسەكە سەركەوتوانە ئەنجامنەدرابێت. هەر راستەوخۆش كارا نابێت، چونكە لەوانەیە بەر لە بڕینەكە هەندێك تۆو تێپەڕی بن، بۆیە باشترە دوای بڕینەكە ماوەیەك كە پزیشك بۆی دیاری دەكات چاوەڕوان بێت تاكو پرۆسەكە بەتەواوی كارا دەبێت.

17-مەنعی كتوپڕی:
ئەگەر دوو كەس مەنعیان نەكردبوو، بە هەڵە تۆو گەیشتبووە نێو زێ، ئەوە دەكرێ بیر لە مەنعێكی كتوپڕی بكەنەوە. لەمبارەدا حەبێكی مەنعیان پێدەدرێت كە بڕێكی ئێجگار زۆر هۆرمۆنی تێدایە. دەبێت لەماوەی 72 كاژێری ئەنجامدانی سێكسدا ئەم حەبە بخورێت بۆ ئەوەی كارا بێت. ئێستا جۆری دیكە لە هەندێك وڵات هەن كە لەماوەی 5-6 رۆژی ئەنجامدانی سێكس كاردەكەن و رێگە لە درووستبوونی منداڵ دەگرن.

18-خانمانی تەمەندار چی بكەن؟
ئەگەر تەمەنت لە 35 ساڵ زیاترە، جگەرەكێشیت یان قەڵەویت باشترە هەندێك لە رێگا هۆرمۆنییەكان (حەب، لەزگە و بازنەی نێو زێ) بەكارنەهێنیت. ئەگەر لە تەمەنی نائومێدی نزیكبوویتەوە، بەكارهێنانی دەرزی مەنع ئەو سوودەشی هەیە كە ئازار و بێزارییەكانی ئەو ماوەیەش كەمدەكاتەوە. 

19-گێڕانەوەی تۆو:
ئەمە رێگەیەكی كۆنە و تێیدا پیاو بەر لەوەی تۆواوی دەربچێت، كۆتایی بە پرۆسەی سێكس دێنێت. 18% ی ئەوانەی ئەم رێگەیە بەكاردێنن، منداڵ درووستدەكەن، بەڵام ئەگەر هەموو جارەكان رێگەبگرێت لە دەرپەڕینی تۆواو، ئەوە ئەگەری درووستكردنی منداڵ تەنیا 4% دەبێت.

20-ئەوەی مەنع نەكات منداڵی دەبێت؟
مەرج نییە، چونكە ئەگەر مەنعیش نەكرێت ئەگەری درووستبوونی منداڵ لە ساڵێكدا و لەنێوان ژن و مێرد بریتییە لە 85% نەوەك 100% 
-----------

رووداو




خۆتەڕكردنی مناڵ یەكێكە لە گرفتە باوەكانی قۆناغی مناڵی و هۆكارێكە بۆ دووركەوتنەوە و پەراوێزخستنی مناڵ لە دەوروبەر و توشبوون بە شەرم و ترس ئەگەر بە شێوازێ:ی دروست مامەلەَ نەكرێت.

كەی ڕوودەدات : 
خۆتەڕكردنی منداڵ كاتێ: وەك گرفت سەیر ئەكرێت كە لە سەروو تەمەنی 5 ساڵییەوە ڕووبدات (هەر هەفتەیەك دو شەو یا زیاتر بۆ ماوەی 3 مانگ).لە خوار ئەو تەمەنەوە بە شتێكی ئاسایی دادەنرێت,لە سەرو 5 ساڵیش دەتوانرێت بەگوێرەی خانەوادەكە و چۆنێتی و چەندێتی گرفتەكە لە مناڵەكانی لەوەوبەریاندا لێكدانەوەی بۆ بكرێت,واتە ئەگەر مناڵیكی پێشووی ئەو خێزانە تا تەمەنی 7 ساڵی خۆی تەڕكردبێت ئەوا دەكرێت تا ئەو تەمەنە بوەستیت لە مناڵی دووەمدا و وەك گرفت سەیری نەكەیت.لەڕاستیدا لەدوای تەمەنی 7 ساڵی ئەگەر مناڵەكە لە مانگێكدا یەك شەویش خۆی تەڕبكات لەكاتی نوستندا بە گرفت دادەنرێت.ئەم گرفتەش یا بەو جۆرەیە كە مناڵەكە بەردەوام كێشەكەی هەبووە بێ‌ چاكبوونەوە (خۆتەڕكردنی سەرەتایی) یاخود كێشەكە بۆ زیتر لە 3 مانگ نەماوەو دواتر سەریهەڵداوەتەوە.زۆرترین حاڵەتی خۆ تەڕكردن لە مناڵدا لەنێوان تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵیدا دەبینرێت. 

چۆن مامەلەَ بكەین : 
خۆتەڕكردن هۆیەكە بۆ منداڵان تا هەست بە كەمی بكەن و نەتوانن بە ئاسانی لەگەڵ هاوتەمەنەكانیان تێكەڵ بن,خۆ ئەگەر دایك و باوك بە دروستی مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە نەكەن و ببنە هۆی شكان و قسەكردن لەسەر مناڵەكەیان لەلای خەڵك و لە بەردەم خۆیدا ئەوا زەبری دەروونی لە كەسێـی مناڵەكە دەكەوێت كە دواتر گرانە چارەی ئەوە بكرێت. 
چۆن میز دەكەین : 
دوای فلتەر و پاڵاوتنی خوێ، لە گورچیلەكانەوە پاشماوەی پاڵاوتەكە كە میزە دەچێتە میزەڵدان,لێرەوە لەلایەن ماسولكەی ناواخنی میزەڵدان و زمانەی دەرەوەی میزەڵدان پێكەوە كاردەكەن و لەكاتی پێویستدا ماسولكەكە كرژدەبێت و زمانەكە دەكرێتەوە و میز دەكرێـەدەر.بۆئەوەی بەشێوەیەكی ئاسایی میزكردن ڕووبدات پێویستە كرژبوونی میزەڵدان و كردنەوەی زمانەكە پێكەوە ڕووبدەن.بەڵام پەیوەندی نێوان دەمارەكانی میزەڵدان كە بڕیار لەسەر جووڵەی میزەڵدان دەدەن و پڕبوون و بەتاڵ بوونی دەدەن لەگەڵ مێشك كارێكی تا ڕادەیەك ئاڵۆزە و لە سەرەتای تەمەنەوە زۆر ڕێكخراو نییە,هەر لەبەر ئەمەشە كە لە سەرەتادا وەك پێویست هەستە دەمارەكان ناتوانن وەك خۆی لەپڕبوونی میزەڵدان مێشك ئاگادار بكەنەوە,بۆیە مناڵ میز بەخۆیدا ئەكات بێ‌ ئاگاداری خۆی. 

ئەگەر بەپێی تەمەنەكان بڕوانین : 
تەمەنی 18 مانگی (ساڵ و نیو): مناڵ ناتوانێ هەست بە پڕبوون و بەتاڵبوونەوەی میزەڵدانی بكات.
تەمەنی 2 ساڵی: مناڵ هەست دەكات كە میزەڵدانی بەتاڵ ئەبێتەوە (كە میز ئەكات بەخۆیدا هەست دەكات).
تەمەنی 2 بۆ 3 ساڵی: لەم تەمەنەدا مناڵ دەتوانێت تا ڕادەیەكی باش كۆنتڕۆڵی میز كردن بكات و خۆی بچێت میز بكات لەكاتی پێویستدا (بێ‌ گومان لەگەڵ فێركردنی لەلایەن دایك و باوكەوە).
تەمەنی 3 بۆ 5 ساڵی: زۆربەی مناڵان توانای تەواو بۆ كۆنتڕۆڵی میزكردن لە شەو و ڕۆژدا پەیادەكەن و وایان لێدێت كە كێشەی خۆتەڕكردنیان نابێت هیچ كات. 

چۆن مناڵ خۆی تەڕدەكات : 
كاتێ: مناڵەكە نوستووە و میزەڵدانی پڕئەبێت ئەوا بەهۆی هەستەدەمارەكانی میزەڵدانەوە مێشك لەمە ئاگاداردەكرێتەوە و ئاماژە دەنیردرێت بۆی,بەهەمان شێوە مێشكیش فرمان بە میزەڵدان دەكات لەڕێی هەستە دەمارەكانەوە كەوا خۆی بەتاڵ بكاتەوە.هەركات سستی لەگەیاندنی هەستەكەبە مێشك هەبوو یان مێشك درەنگ وەڵامی دایەوە ئاوا مناڵەكە فریا ناكەوێت لە خەو بەئاگابێتەوە و خۆی تەڕدەكات. 

هۆكاری خۆ تەڕكردن : 
بۆماوەیی یە: ئەو مناڵانەی یەكێك لە باوانیان بە مناڵی ئەم كێشەیەیان هەبووبێت 44% ئەگەری توشبوونی ئەم گرفتەیان زیاد دەكت,خۆ ئەگەر دایك و باوك هەردووكیان وابووبن ئەوا گرقتی مناڵەكە لە خۆتەڕكردن بەڕێژەی 77% زیاتر دەبێت. 

بچووكی میزەڵدان (لە كارەكەیدانەك قەبارەی): مەبەست ئەوەیە ئەو مناڵانەی خۆیان تەڕدەكەن دەشێـ كاتێ: میزێ:ی كەم لە میزەڵدانیان هەبێت زوو بچن خۆیان بەتاڵ بكەنەوە چونكە میزەڵدانی ئەمان زوو ئاماژە دەنێرێت بۆ مێشك بەر لە پڕبوونی تەواوەتی,هەربۆیە دەبینیت بە ڕۆژیش زیاتر میزئەكەن و زۆر ناتوانن بیهێلنەوە,بەڵا/ بەشەو لەكاتی نوستندا هەموو جارێ: بەئاگنایەنەوە هەربۆیە خۆیان تەڕدەكەن. 

هۆڕمۆنی ڤاسۆپرێسین: كە ئەم هۆڕمۆنە لە شەودا دەردەدرێـ و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دروست بووونی میز,بەڵام هەندێك مناڵ ئەم هۆڕمۆنەیان وەك پێویست تیا دروست نابێت و دەرنادرێت (ئەم حاڵەتە پزیشكی مناڵ چارەی دەكات). 

هەندێ: مناڵ خەویان قورس و قووڵە,ناتوانن لەگەڵ ئاماژەكانی مێشك و میزەڵدان زوو بەئاگابێنەوە و خۆیان تەڕدەكەن. 

قەبزی: بە دوو جۆر گرفتەمە دروست دەكات,یەكەم سەر لە هەستە دەمارەكان دەشێوێنێت كە وا دەزانن میزەڵدان پڕبووە و پاڵی پێوەدەنێن تا بەتاڵبێتەوە.دووەم كاتێك مناڵێك قەبزە و ڕیخۆڵەی پاشماوەی تیایە,ئەم پاشەڕۆیە پاڵ بە میزەڵدانەوە دەنێت بۆ بەتاڵ بوونەوە بەرلەوەی بەتەواوی پڕبێت. 

بوونی گرفتی دەروونی و سترێس و ترس هۆیەكی ترە بۆ ئەوەی مناڵەكە خۆی تەڕبكات.
3% ی حاڵەتەكانیش نەخۆشین وەك شەكرە و هەوكردنی ڕێڕەوی میز و نەخۆشی خوێن. 

دایكان و باوكان چی بكەن : 
وا لە مناڵەكەت بكە هەست بكات خۆتەڕكردن تاوانێك و شتێكی خراپ نییە.
و لە مناڵەكەت بگەیەنە كە بزانێت زۆربەی مناڵان ئەو گرفتەیان هەیە تا هەست نەكات تەنها خۆی بەتەنهایە. 

سزای مناڵەكەت مەدە لەسەر خۆتەڕكردن.هەوڵمەدە هەست بە شەرم بكات لەو بارەیەوە.
نابێت خوشك و برا و خزمەكانی بەوە بزانن و لەڕووی منداڵەكەی بدەن.
هەر شەوێك مناڵەكەت خۆی تەڕنەكرد تەنانەت ئەگەر خۆشی تەڕكرد و هەوڵیدا خۆی خۆی پاكبكاتەوە خەڵات و دەستخۆشی لێبكە. 

پێش نوستن و دوای نانی ئێوارە شلەمەنی و ئاو و بەتایبەت چا و شووتی و ئەو شتانە كەم بكرێـەوە كە زۆر میز دروست دەكەن. 

شەوان لە جارێك زیاتر مناڵ بەئاگا نەهێنرێتەوە بۆ میزكردن. 
لەپاش ئەمانە و بەردەوامی گرفتەكە پێویستە پزیشكی مناڵ ئاگاداربكەیتەوە. 

ن: د. ئاوات واژەیی 



ئەو دوعا و نزایانەى کە تایبەتن بە کاتى باو باران و هەورە بروسکە بریتین لە :

یەکەم : (نزا و پاڕانه‌وه‌ی با) (1)
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا, وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا»( 2) .
واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و په‌ناشت پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانه‌كه‌ی) .
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ خَيْرَهَا، وَخَيْرَ مَا فِيْهَا, وَخَيْرَ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ، وَأَعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّهَا, وَشَرِّ مَا فِيْهَا, وَشَرِّ مَا أُرْسِلَتْ بِهِ»(3 ) .
واته‌: (خودایه‌ من داوای خێر و باشه‌كه‌ییت لێده‌كه‌م و ئه‌و باشه‌یه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و باشه‌ی ئه‌وه‌یش كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ زیانه‌كه‌ی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ تیایه‌تی و ئه‌و زیانه‌ش، كه‌ پێوه‌ی نێردراوه‌) .

دووەم : (نزاكردن له‌ كاتی هه‌وره‌ بروسكه‌دا)
«سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلاَئِكَةُ مِنْ خِيْفَتِهِ»(4 ) .
واته‌: (پاك و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ هه‌وره‌ بروسكه‌كان ته‌سبیحات و سوپاسگوزارى ده‌كه‌ن و فریشته‌كانیش ته‌سبیحاتى ده‌كه‌ن له‌ ترسیدا) .

سێیەم : (له‌ نزاكانی باران بارین)
«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثًا مُغِيْثًا مَرِيْئًا مَرِيْعًا, نَافِعًا غَيْرَ ضَارّ, عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»( 5) .
واته‌: (خودایه‌ بۆمان ببارێنه‌ بارانێكی زۆری له‌سه‌ر خۆی به‌ سوودی سه‌وزكه‌ری به‌ سوودی بێ زیان، به‌م زوانه‌ و دوا خستنی تێدا نه‌بێت) .
«اللَّهُمَّ أَغِثْنَا, اللَّهُمَّ أَغِثْنَا، اللَّهُمَّ أَغِثْنَا»( 6) .
واته‌: (خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌، خودایه‌ بارانمان بۆ ببارێنه‌) .
«اللَّهُمَّ اسْقِ عِبَادَكَ, وَبَهَائِمَكَ, وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ, وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ»( 7) .
واته‌: (خودایه‌ به‌نده‌كان و گیان له‌ به‌ره‌كانت تێر ئاو بكه‌ و ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆت بڵاو بكه‌ره‌وه‌ و زه‌ویه‌ مردوه‌كه‌ی خۆشت زیندوو بكه‌ره‌وه‌) .

چوارەم : (نزاكردن لە کاتى باران باريندا)
«اللَّهُمَّ صَيِّبًا نَافِعًا»(8 ) .
واتە : (خودای داواى بارانێکى بەسودت لێ دەکەم)

پێنجەم : (ویردی دوای باران بارین)
«مُطِرْنَا بِفَضْلِ اللهِ وَرَحْمَتِهِ»( 9) .
واته‌: (خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی).

شەشەم : (له‌ نزاكانی نه‌مانی باران)
«اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلاَ عَلَيْنَا، اللَّهُمَّ عَلَى الآكَامِ وَالظِّرَابِ, وَبُطُونِ الأَوْدِيَةِ, وَمَنَابِتِ الشَّجَرِ»( 10) .
واته‌: (خودایه‌ باران له‌ چوار ده‌ورمان ببارێنه‌ نه‌ك له‌سه‌رمان، خودایه‌ له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌ و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه‌)

حەوتەم : (نزای بینینی مانگی یه‌ك شه‌وه‌)
«الله أكبر, اللَّهُمَّ أَهِلَّهُ عَلَيْنَا بِالأَمْنِ وَالإِيْمَانِ, وَالسَلاَمَةِ وَالإِسْلاَمِ, [وَالتَّوْفِيْقِ لِمَا تُحِبُ رَبَّنَا وَتَرْضَى], رَبَّنَا وَرَبُّكَ اللهُ»(11 )(12 ) .
واته‌: (خودا گه‌وره‌ترینه‌، خودایه‌ بینینمان بۆ مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌یوه‌ست بكه‌ به‌ ئه‌من و ئاسایش و ئیمان و باوه‌ڕ و سه‌لامه‌تی و ئیسلامه‌تی و ڕێ نیشانده‌ر بۆ ئه‌و شته‌ی، كه‌ خودامان خۆشی ده‌وێت و پێی ڕازیه‌، ئه‌ی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ و په‌روه‌ردگاری تۆش ته‌نیا به‌س (الله)یه‌) .

==========
1- پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (الريح من روح الله تأتي بالرحمة و تأتي بالعذاب فإذا رأيتموها فلا تسبوها و اسألوا الله خيرها و استعيذوا بالله من شرها) [وصححه الألباني في صحيح الجامع (3564)].
واته‌: (با له‌ لایه‌ن خوداوه‌یه‌، هه‌نێك جار خودا ده‌یهێنێت به‌ ڕه‌حمه‌ت و هه‌ندێك جاریش به‌ سزا، كاتێك، كه‌ بینیتان جوێنی پێ مه‌ده‌ن، داوای باشه‌كه‌ی بكه‌ن له‌ خودا و په‌ناش بگرن به‌ خودا له‌ خراپه‌كه‌ی) .
تێبینی:- له‌ كورده‌واری خۆماندا كاتێك، كه‌ بایه‌كی توند و به‌هێز دێت پێی ده‌ڵێن: (ڕه‌شه‌ با) به‌كار هێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ دروست نیه‌ و نابێت، چونكه‌ جوێندانه‌ به‌ با، هه‌ر وه‌كو له‌ فه‌رمووده‌كه‌شدا هاتووه‌ جوێندان به‌ با درووس نییه‌ و نابێت (والله أعلم) .
2 - أخرجه أبو داود 4 / 326 وابن ماجه 2 / 1228 وانظر صحيح ابن ماجه 2 / 305 {وصححه الألباني في صحيح الجامع (3564) وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
3 - مسلم 2 / 616 والبخاري 4 / 76 {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
4 - عبد الله ی كوڕی الزبیر (ڕه‌زای خودایان لێبێت) كاتێك كه‌ گوێی له‌ ده‌نگی هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌بوو ده‌یگوت: . . . « الحديث , الموطأ 2 / 992 وقال الألباني صحيح الإسناد موقوفا .
5 - أبو داود 1 / 303 وصححه الألباني في صحيح أبي داود 1 / 216 {وصحابي الحديث هو جابر بن عبد الله (رضي الله عنهما)}.
6 - البخاري 1 / 224 ومسلم 2 / 613 {وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
7 - أبو داود 1 / 305 وحسنه الألباني في صحيح أبي داود 1 / 218 {وصحابي الحديث هو عبد الله بن عمرو بن العاص (رضي الله عنه)}.
8 - البخاري مع الفتح 2 / 518 {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.
9 - البخاري 1 / 205 ومسلم 1 / 83 {وصحابي الحديث هو زيد بن خالد الجهني (رضي الله عنه)}.
10 - البخاري 1 / 224 ومسلم 2 / 614 {وصحابي الحديث هو أنس بن مالك (رضي الله عنه)}.
11 - الترمذي 5 / 504 والدارمي بلفظه 1 / 336 وانظر صحيح الترمذي 3 / 157 {وحسنه الألباني في صحيح الجامع (4726)، وما بين المعكوفين ضعفه الأباني في ضعيف الجامع (4404) وصحابي الحديث هو عبد الله بن عمر (رضي الله عنهما)}.
12 - زانای پایه‌ به‌رزی ئیسلام و پێشه‌وا محمد ناصر الدين الألباني (رحمه الله) لە (الكلم الطيب 162) دا ده‌فه‌رمووێت: (زۆرێك له‌ خه‌ڵكی كاتێك، كه‌ ئه‌م نزایه‌ ده‌خوێنن سه‌یری مانگ ده‌كه‌ن... ئه‌مانه‌ هیچی دروست و شه‌رعی نییه‌، به‌ڵكو له‌ شه‌ریعه‌تدا هاتووه‌، كه‌ له‌ كاتی دوعادا ده‌بێت ڕوو بكرێته‌ قیبله‌، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ئاشكرا تر ئه‌وه‌یه‌، كه‌ (ئیبن ئه‌بی شه‌یبه‌) ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پێشه‌وا (علی)وه‌ (رصی الله عنه)، كه‌ فه‌رموویه‌تی: كاتێك كه‌ مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی بینی با سه‌ری بۆ به‌رز نه‌ كاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌سه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ بڵێت: (ربی وربك الله)) هه‌روه‌ها له‌ (ابن عباس)وه‌ (رضي الله عنه) پێی ناخۆش بوو، كه‌ سه‌ر به‌رز بكرێته‌وه‌ بۆ مانگی یه‌ك شه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌یگوت: (الله أكبر....)) والله اعلم .
وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا
وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی


ئافرەتی سکپڕ Pregnancy
ھەموومان شارەزای ژیانی خۆمانین و باش دەەزانین کە رۆژانە چەندە پێویستیمان بە خواردن و خواردنەوە ھەیە بۆ ئەوەی گەشە بە پێکھاتەکانی ئەندامەکانی خۆمان بدەین و لە مردن یان سست بوون بیان پارێزین ، جا ئەگەر ھاتوو ئافرەت کەوتە ماوەی دوو گیانی وەک دەلێن سکپر بوو ئەوا لەشی یان میکانیزمی لەشی زیاتر پێویستی بە گەیشتنی مادە ئەندامیەکان و خۆراکە ووزەکان ھەیە و زیاتر خۆ رێک دەخات بۆ ئەوەی ھەرچی پێکھاتەی لەشە بەشێکی زیاتری بەر بکەوێت لە شلە و خواردەمەنی ناو جەستە . 

لە کاتی سکپریدا پێویستە ئافرەتی دوو گیان خواردنی چاک وە بە سوود بە کاربێنێت بۆ ئەوەی لەش زیاتر پێویستیەتی و کۆرپەلەی ناو سکیشی لە رێگەی ناوکەپەتکەوە زیاتر خواردن بەکاردێنێت ، وا باشە زۆر مامەلەی خواردنی ھەبێت لەگەل ڤیتامینەکان یان مادەی خۆراکیە بنەرەتەکان ، چونکە بە شێوەیەکی زۆر کاریگەر کار دەکاتە سەر کۆرپەلە ، جا ئەوەی پێویستە ئافرەت بیزانێت ئەوەیە کە وەک کورد دەلێت: لە ماوەی سکپریەکەیدا (کەم خۆری دایم خۆربێت) ، واتە ھەرچەندە زۆریش نەخوات کێشەیەک نیە بۆ تەندروستی جەستەی خۆی باشە بەلام بە بەردەوامی و بە بێ دیاریکردنی ژەمەکان خواردن بخوات . 

زۆر کەم لە مادەی وەک بەھارات یان ئەو جۆرە پێکھاتە تیژانە بەکاربێنێت ، چونکە ئەو جۆرە خواردنانە دەبنە مایەی تێکدانی کرداری ھەرس و شێواندنی باری تەندروستیەکەی و پەرێشان بوونی حالی دایکی دوو گیان ، بەلام لە بەرامبەر ئەوانەدا (ھێلکەو پەنیرو گۆشتی بالندەو ماسی و ھەروەھا سەوزەوات و میوەجات ) زۆر بەکار بێنێت و رێژەی خواردنەوەی چایی و قاوە کەم بکاتەوە ھەر زوو خۆی وەزن بکات لە ھەرحالەتێکدا کە زانی کێشی زیادی کردووە لە ھەندێ خواردنی وەک برنج و پەتاتەو شیرنی دوور بکەوێتەوە . 

لە سێ مانگی یەکەمی سکپریدا ئافرەت زۆر پێویستی بە ترشی ھەیە لەبەر ئەوەی رۆلێکی گرنگی ھەیە لە پێگەیاندنی کۆئەندامی دەمار لە کۆرپەلەدا کە ئەو ترشەش پێێ دەلێن ( ترشی فولیک ) کە لە زۆر میوەی وەک پرتەقال و ھەناردا دەست دەکەوێت . 

ھەر لە دوای تەواو بوونی ئەو سێ مانگەی سەرەتای سکپریەوە ئافرەت زیاتر پێویستی بە ئاسن ھەیە چونکە بەرە بەرە کۆرپەلەی ناو سکی بە ھۆی وێلاشەوە زیاتر پێویست خۆی رێکدەخات لەگەل مادە جۆراو جۆرەکان کە ئەو ئاسنە نایەلێت ئافرەت تووشی کەمخوێنی ببێت و قەرەبووی پێکھاتەکانی خوێن دەکات . 

بۆ ئافرەت گرنگتری شت ئەوەیە کە بزانێت ئەو مادانەی کە یارمەتیدەرن بۆ تەندروست جەستەی لە ماوەی سک پریدا بەکاریان بێنێت کە ئەوانیش ھەندێ جۆریان بریتین لە : 

• سەوزەواتەکان کە ھاوسەنگی ڤیتامینەکانی لەش رادەگرن و باری رێکی لەش دەپارێزێ و رێژەی ئاسنی لەش زیاتر بەرز دەکاتەوە . 

• بەکارھێنانی ڤیتامین c کە ھەم بە شێوەی حەب ھەیە و ھەمیش گیراوەیی یان بە شێوەی شەربەت بەلام خواردنی چاو قاوە مژینی ئاسن لە لەشدا دادەبەزێنێت . 

• خواردنی شیرو ھێلکە کە لەو جۆرە خواردنانەدا خوێیەکانی زنک و کالسیۆم بە دی دەکرێت کە یارمەتی گەشەو پێشکەوتنی کۆرپەلە دەدات یان گرنگیەکی زۆری ھەیە لە بە ھێز کردنی ئێسکی کۆرپەلەو نایەلێت تووشی ئێسکە نەرمە ببێت بە نەبوونی ئەو پێکھاتانە کرداری دروست بوون و دەرکەوتنی ددانەکان دوا دەکەوت . 

• خواردنی ڤیتامین A کە کرداری بینین بە ھێز دەکات و نایەلێت کۆرپەلە توشی شەو کوێری ببێت . 

• ڤیتامین B دەمارەکان لە ھەوکردن دەپارێزێ و لە کاتی مندال بووندا ناھێلێت گرژبوونی ماسولکەکان روو بدات . 

• دایکی بەرێز بۆ سەلامەتی گیانی خۆت و کۆرپەلەکەت لە خواردنی پێکھاتە ڤیتامینی و مادە سوود بەخشەکان خۆت بێبەش مەکە چونکە ھەم سوودی ھەیە لە بواری تەندروست خۆت و ھەمیش گەشەو باری رێکی کۆرپەلەکەت دلنیا دەکات . 

ئامۆژگاری بۆ ئافرەتی سکپڕ 
1- جگەرە کێشان زیانێکی زۆر دەگەیەنێ بە کۆرپەلەو ئەبێتە ھۆی:
- کەمی کێشی منداڵ.
- لە بارچوونی منداڵ.
- مردنی منداڵ لە سکی دایکیدا.

2- وەرزش لەکاتی سکپڕیدا پێویستە بۆ چالاک کردنی سووڕی خوێن.
وەرزش لەم کاتانەدا زیانی ھەیە:
- دایکەکە پێشتر منداڵی لە بارچووبێت.
- فشاری خوێنی بەرزبێت.
- سکەکەی دووانە بێت.
- پێشتر منداڵی بووبێت پێش کاتی ئاسایی خۆی.
ھاتوو چۆ لە ناو ماڵدا ھەر ٢ سەعات جارێک پێویستە بۆ بەرگرتن لە مەینی خوێن لە ناو خوێنھێنەرەکاندا.

3- دەرمان
- بەکارنەھێنانی دەرمان بێ ئاگاداری پزیشک لەبەر ئەوەی زۆر دەرمان لە کاتی سکپڕیدا مەترسی بۆ سەر کۆرپەلە دروست دەکات.

4- جل و بەرگ: ئافرەتی سکپڕ پێویستە جل و بەرگی فراوان لەبەر بکات و جل و بەرگی تەسک و پێڵاوی پاژنە بەرز بەکارنەھێنێ.

- خەو و پشوو دان: ئافرەتی سکپڕ شەوانە بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە ٨ سەعات خەو ھەیە و بە ڕۆژیش پێویستە ٢ سەعات بخەوێت یان پشووبدات بەتایبەتی لە کاتی نیوەڕۆیان.
لەکاتی پشووداندا باشتر وایە ئافرەتەکە لەسەر تەنیشتی لای چەپ پاڵ بکەوێت کە ئەمەش سوڕی خوێنی کۆرپەلە چالاکتر دەکات.ھەروەھا ئافرەت نابێت کاری قورس بکات و خۆی ماندوو بکات و شتی قورس ھەڵبگرێت.

5- پاک و خاوێنی:
ئافرەتی سکپڕ پێویستە گرنگی بدات بە پاک و خاوێنی لەش و جل و بەرگ. ھەروەھا گرنگی دانی تەواو بە پاک و خاوێنی و تەندروستی دەم و ددان چونکە لە کاتی سکپڕیدا ڕێژەی کلۆربوون و ھەوکردنی ددان و خوێن بەربوونی پووک بە ڕێژەیەکی زیاتر لە سروشتی ڕووئەدات.

6- خۆپاراستن لە نەخۆشی:
- گرنگی دان بە خۆراک.
- گرنگی دان بە پاک و خاوێنی ھەروەک لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە.

7- کوتان دژی دەردەکۆپان:
ئەم کوتانە دایکەکەش و منداڵەکەش لەم نەخۆشییە ترسناکە دەپارێزێ چونکە منداڵی تووش بوو ھیچ چارەسەرێکی نییە و تەنھا بە کوتان لە مردن ڕزگار دەکرێت.

8- پشکنینی باری تەندروستی دایک لە کاتی سکپڕیدا:
دایکی سکپڕ پێویستە بە شێوەیەکی دەوری سەردانی یەکەی چاوەدێری دایکان و منداڵان بکات بۆ چاوەدێری و بەدواداچوون بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

- چوارھەفتە جارێک تاوەکو تەمەنی سکپڕی دەگاتە ٣٢ ھەفتە.
- دوو ھەفتە جارێک تاوەکو تەمەنی سکپڕی دەگاتە ٣٦ ھەفتە.
- ھەفتەی جارێک تا کاتی منداڵبوون.
ناسینەوەی نیشانەکانی سکپڕی:
- وەستانی خولی مانگانە.
- ھێڵنج و ڕشانەوە.
- تۆخ بوونی ڕەنگی گۆی مەمک.
- گۆڕانی ڕەنگی پێست.
- زوو زوو میز کردن.
- گەورە بوونی مەمک و گۆڕانی 




----- 
س: ته‌ندروستی كورد 


زۆرن ئەو هۆكارانەی وادەكات مرۆڤ تووشی ئازاری جومگەكان بێت لەوانە (هیلاكبوون و هەوكردن و لاوازی ئێسك و هەوكردنی جومگەكان و بەركەوتن و نەخۆشی ...هتد).

پزیشكان رێنوێنی دەدەن كە گرنگی بدرێت بە تەندروستی جومگەكان لەرێگەی بەكارهێنانی خۆراكی تەندروست كەیارمەتی بەهێزی و تەندروستی جومگەكان دەدات و رێگری دەكەن لەدروستبونی ئازار و رەقبوون و هەوكردنی جومگەكان.

* سێو: خواردنی سێو ڕۆژانە رێگری دەكات لەئازاری جومگەكان ، چونكە سێو ماددەی كویرسیتینی تێدایە كە ڕەنگێكی رووەكیە و یارمەتی دروستبوونی كۆلاجین دەدات كەجۆرە پرۆتینێكە و وادەكات ئێسك و جومگەكان بە ئازادی جووڵە بكەن.

* پیاز و سیر : زیادكردنی پیاز و سیر بۆ ناو ژەمە خۆراكی رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەكان و هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مەوادە كبریتیانەی تێدایە و بەرەنگاری هەوكردن دەبێتەوە.
* سەوزەوات: زۆرێك لەسەوزەواتەكان كە مادەی كبرتیان تێدایە بەرەنگاری هەوكردن دەبنەوە وەك برۆكلی و قەرنابیت و تور و كەلەرم و شێلم .

* بادەم: دەوڵەمەندە بە مادەی ئۆمیگا 3 و خواردنی بادەم رێگایەكی زۆر باشە بۆ ڕزگاربوون لە ئازار و هەوكردنی جومگەكان و هەروەها گوێز و فستق هەمان سوودیان هەیە و دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا3 .

* گوڵەبەرۆژە: بەهەمان شێوە گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندەبە ئۆمیگا 3 و بەسوودە بۆ نەهێشتنی ئازاری جومگەكان و ناوكی كاڵەك و دەنكە 
كولەكەش هەمان سوودی هەیە.

* ئەناناس: هۆرمۆنی بروملینی تێدایە و توانای بنبڕكردنی هەوكردنی جومگەی هەیە و هەروەها ڤیتامینی جی تێدایە كەماددەیەكی دژە ئۆكسیدی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لە تێككشانی ڕیشاڵی جومگەكان.

* بابایا: ئەم میوە كەلەناوچە كەمەرەییەكان دەڕوێت توانای بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی هەیە بەشێوەیەكی زۆر باش بەهۆی ئەوەی ماددەی بیبینی دژە هەوكردن و ڤیتامین جی تێدایە.

* مزرەمەنیەكان: ئەم جۆرانە توانای بەرەنگاری ئازاری جومگەكانی هەیە بەهۆی ئەوەی ڤیتامینی جۆری جی تێدایە و هەروەها شەربەتی مزرەمەنیەكان پارێزگاری لەتەندروستی جومگەكان دەكات.

* زەیتی گوێزی هیندی: مادەیەكی بەهێزە بۆ نەهێشتنی ئازار و هەوكردن و دەتوانرێت ئەم جۆرە زەیتە بخورێت یاخود لەسەر جومگەكان دابنرێت بۆ نەهێشتنی ئازار و رەقبوونی جومگەكان.

* زەیتی زەیتون: بەكارهێنانی بەشێوەیەكی بەردەوام یارمەتیدەر دەبێت بۆ پارێزگاری لەتەندروستی جومگەكان بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك چەوری تەندروست و مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە.

* زەنجەفیل: مادەیەكی زۆر بەهێزە بۆ پارێزگاری لەتەندروستی و بەهێزی جومگەكان و بەدرێژایی سەدەكان بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی پەیوەست بە هەوكردن و ئازاری جومگەكان.

س: بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 


لووت یەکێکە لە ئەندامە گرنگ و سەرەکییەکانی هەموو مرۆڤەکان و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستی مرۆڤەکاندا، لێرەدا پێنج زانیاری دەخەینە پێشچاوی ئێوەی خوێنەر کە پێدەچێت نەتانبیستبێت و نەتانخوێندبێتەوە تا ئێستا.
١- لووتی مرۆڤ لەتوانایدایە یەک تڕلیۆن بۆنی جیاواز بناسنەوە، لێکۆڵینەوەکانی ئەمدواییانەیش دەریانخستووە کە لووتمان نزیکەی ٤٠٠ جۆری جیاواز وەرگری بۆنی هەیە کە لەتوانایاندایە بەلانی کەمەوە ترلیۆنێک بۆنی جیاواز بناسنەوە. لێکۆڵینەوەکە لەلایەن لە زانکۆی ڕۆکفێڵەر لە نیویۆرک ئەنجامدراوە. ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر زانایان و شارەزایان وتبوویان لوتی مرۆڤ نزیکەی ١٠ هەزار بۆن دەناسێتەوە. 

٢- پژمین کۆنترۆڵناکرێت، هەروەها خێراییەکەی زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و نزیکەی پێنج پێ دەڕوات، هاوکات یەک پژمە نزیکەی ١٠٠ هەزار جۆر میکرۆب و ڤایرۆس لە هەوادا بڵاودەکاتەوە. 

٣- لەدوای تەمەنی ٦٥ ساڵییەوە مرۆڤەکان هەندێک لە هەستەکانی بۆنکردنیان لەدەست دەدەن. کاتێک مرۆڤەکان دەگەنە تەمەنی ٨٠ ساڵی نزیکەی لەسەدت ٥٠ی هەستەکانی بۆنکردنیان لەدەست دەدەن. 

٤- باشترین فلتەری هەوا لە جیهاندا لووتی مرۆڤە، ئەوەیش لەبەرئەوەیە کە لەناو لووتی مرۆڤەکاندا موو هەیە کە ڕێگری لە تۆز و میکرۆب و ڤایرۆسەکان دەکات و ئەو هەوایە تا ڕادەیەکی زۆر باش پاکدەکاتەوە و بەوەیش سییەکانی مرۆڤ بە پاک و خاوێنی دەمێننەوە. 

٥- بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن لێکۆڵەرەوانی زانکۆی لۆوا ئەنجامدراوە، نزیکەی لەسەدا ١٠ لووتی پیاوان لە لووتی ئافرەتان گەورەترە، لەبەر ئەوەی پیاوان پێویستییان بە ئۆکسجینی زیاترە بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆرتری ماسولکەی لاوازەوە لە لاشەی پیاواندا. هەروەها گەشەکردنی لووت لە ئافرەتاندا تا تەمەنی ١٥-١٧ ساڵییە و لە پیاواندا تا تەمەنی ١٧-١٩ ساڵییە. 


ئا:کۆشش بێستانسووری


عبدالدائم الكحيل
ئه‌و فيتره‌ته‌ دروست بێخه‌وشه‌ي قورئان بۆي باسكردووين، زانايان له‌ نوێترين دۆزينه‌وه‌ي زانستييدا ده‌ريانخستووه‌.... 
له‌ نوێترين لێكۆڵينه‌وه‌ي زانستيدا ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، منداڵ كه‌ له‌دايكده‌بن، چه‌ند زانيارييه‌ك له‌ ناوياندا هه‌يه، كه‌ ئه‌م زانيارييانه‌ په‌يوه‌ندييان به‌ بۆماوه‌وه‌ نييه‌و به‌ سێ سيفه‌تي سه‌ره‌كيي دياريده‌كرێن، كه‌ ئه‌مانه‌ن: 

1- باوه‌ڕ به‌ خواي تاك وته‌نها: زانايان ئه‌وه‌يان دۆزييه‌وه‌، كه‌ منداڵ له‌دايكده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌بووني مێشكێكي ئاماده‌ به‌چه‌ند بيرێكي دياريكراو، ئه‌و بيرانه‌ پێي ده‌ڵێن: الله به‌ديهێنه‌ري گه‌ردوونه‌، هه‌موو شتێك هۆي هه‌يه‌، الله يه‌كه‌و چه‌ند دانه‌يه‌ك نييه‌. 

2- ڕاستگۆيي: زانايان پاش لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ مێشك، ئه‌وه‌يان بۆده‌ركه‌وت، كه‌ خانه‌كاني مێشك ئاماده‌كراوه‌ بۆ ڕاستيي، مێشكي منداڵ به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌ ‌ بۆ ئه‌وه‌ي ڕاستگۆبێت نه‌ك درۆزن، هه‌روه‌ها جياكردنه‌وه‌ي خێر له‌ شه‌ڕ. 

3- فێربوون: منداڵ له‌دايكده‌بێت‌و ئاماده‌يه‌ بۆ فێربووني زمان، به‌ پێچه‌وانه‌ي سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌كاني ديكه‌وه‌، كه‌ ناتوانن قسه‌بكه‌ن يان ڕاڤه‌بكه‌ن ، مێشكي مرۆڤ ئاماكراوه‌ به‌ زانياريي ورد، بۆ ئه‌وه‌ي فێرببێت و قسه‌بكات و داهێنان بكات! 

ئايا ئه‌مه‌ كتومت ئه‌وه‌ نييه‌، كه‌ قورئان له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا گوزارشتي لێكردووه‌: ا: (فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ) [الروم: 30] سبحان الله 
-------------- 
سه‌رچاوه‌كان: 
Doug Dusik, Maureen Morley, Brain Imaging with MRI Could Replace Lie Detector, www.rsnalink.com, Nov. 29, 2004. 
Fib detector Study shows brain scan detects patterns of neural activity when someone lies, www.sfgate.com, November 26, 2001. 
Children are born believers in God, academic claims, www.telegraph.co.uk 
Cambridge University.

پێويستە دايكان و باوكان دووربكەونەوە لەبەكارهێناني ئەم وشانە و ئەم ڕەفتارانە بەرامبەر منداڵەكانيان چونكە بەكارهێناني ئەم وشانە بەرامبەر منداڵان دەبێتە هۆي لاواز بوني كەسايەتيان لە پاشەڕۆژدا. 
1-ناوە ناتۆرە لەمنداڵەكەت مەنێ وەك كورتە باڵا و سەر زل و ناوە ناتۆرەكاني ديكە چونكە ئەم وشانە كاردانەوەي دەبێت لەسەر كەسايەتي منداڵ. 
2-قسەي ناشرين و جنێو بەمنداڵەكەت مەڵێ بۆ ئەوەي كەسايەتيەكي شەڕاني و جنێوفرۆش نەبێت. 
3-هيچ كات سزاي جەستەي منداڵەكەت مەدە بۆ ئەوەي كەسێكي ترسنۆك نەبێت لەداهاتودا. 
4-بەردەوام هەڕەشەكردن لەمنداڵ دەبێتە توشبون بەنەخۆشيە دەرونيەكان . 
5- بێبەشكردني منداڵ لە ياري و چونەدەرەوەي لەگەڵ هاوڕێكانيدا دەبێتە هۆي خواردني مافي منداڵ بۆ ئەوەي چێژ لە تافي منداڵي نەبينێت. 
ــــــــــ 
خەندان



خانمی به‌ڕێز : گه‌ر هاوسه‌رت هه‌یه‌ یاخود ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌یت ، هه‌ندێك نهێنی گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ تێكدانی هێلانه‌ی هاوسه‌رگیریت.

• هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ ئه‌زومونی كه‌سێتی و كێشه‌ و ڕوداوی جیاوازی ژیانی خۆی هه‌یه‌، هه‌ر كه‌سه‌ به‌ گوێره‌ی بۆچونی خۆی كاره‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، پێویست به‌ ڕاوبۆچونی هه‌موو كه‌سێك ناكات چونكه‌ هه‌ر كه‌سه‌ ڕاوبۆچونێكی جیاوازی هه‌یه‌.

• گه‌ر باس له‌بێزاربون و توڕه‌بونت بكه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی توڕه‌بونی هاوڕێكه‌ت له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت و شێوه‌یه‌كی ناشرین دروست ببێت له‌لای، گه‌ر نێوانتان چاك بوو كێشه‌كان نه‌ما، چونكه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌مووكێشه‌یه‌كدا، به‌ڵام هاوڕێكه‌ت بیرۆكه‌یه‌كی ناشرینی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌رگرتوه‌ هه‌ر به‌و چاوه‌ ده‌یبینێت، هۆشیار به‌ ئه‌وه‌ خاڵێكی زۆرگرنگه‌ به‌ تایبه‌ت گه‌ر هاوڕێكه‌ت زۆر نزیك بوو له‌خێزانه‌كه‌ته‌وه‌.

• ڕه‌نگه‌ هه‌ڵوێستێك ڕوبدات له‌نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت، تۆ لێی تێ بگه‌یت، به‌ڵام گه‌ر لای هاوڕێكانت باس بكرێت كاردانه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌و كاره‌ سه‌یره‌، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ته‌حه‌مول ناكرێت، چۆن شتێكی وا په‌سه‌ند ده‌كه‌یت، چۆن ڕێگه‌ت به‌و كاره‌ یاوه‌، ئه‌مانه‌وه‌ چه‌ندین قسه‌ی تر كه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی تۆ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت .

• وریا به‌ له‌وه‌ی كاتێك تۆ كێشه‌كانت بۆ هاوڕێكانت باس ده‌كه‌یت، ئه‌ویش لای هاوسه‌ره‌كه‌ی باسی ده‌كات، چونكه‌ ژن و مێرده‌كان هیچ له‌یه‌ك ناشارنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ كه‌سێكی تر.

• ناكرێت هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌ نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات له‌ژوی نوستنه‌كه‌ت بهێنرێته‌ ده‌روه‌و باس بكرێت.

• ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ ئاساییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، زانایانی ده‌رونی پێیان وایه‌ كه‌ به‌شداری نه‌كردنی كه‌سانی تر ناو به‌ناوێك له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی توڕه‌بونی ژنه‌كه‌ و باری ده‌رونی تێك بدات، چونكه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانی بشارێته‌وه‌ له‌كه‌سانی تر ، بۆیه‌ قسه‌ بكرێت به‌ڵام وه‌ك شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر ده‌ست نه‌خه‌نه‌ كاروباری خێزانیه‌وه‌

ـــــــــ
سايه‌كورد



- نێرگەلە كێشان و جگەرە كێشان كاریگەری ترسناكی هەیە لە سەر لەشی مرۆڤەكان و هۆكارە بۆ توشبوونی زۆرێك لە نەخۆشیەكان و بە تایبەتش نەخۆشی ترسناكی شێرپەنجەی سیەكان . 

- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لە سەر دەروون و دەبێتە هۆی تێكچوونی باری دەروونی و بێهۆشی مێشك . 

- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری كۆمەڵایەتی هەیە چونكە دەبێتە هۆی بێزاركردنی دەوروبەر بە تایبەت ئەوانەی كە دوورن لەم خوە زیانبەخشە . 

- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپی هەیە لەسەر ژینگە چونكە دوكەڵەكانیان گازی ترسناكی تێدایە بۆ ژینگە وەك گازی ئۆكسیدی كاربۆن ...هتد . 

- نێرگەلە و جگەرە كێشان كاریگەری ئابوری هەیە كەدەبیتە هۆی لە دەستدانی سەروەت و سامانێكی زۆر .

- ساڵانە پێنج ملیون كەس بە هۆی نێرگەلەو جگەرە كێشانەوە گیان لە دەست دەدەن . 

- دوكەڵی جگەرەو نێرگەلە زیاتر لە 400 مادەی كیمیاوی تیدایە كە هەندێكیان زیان بەلاشە دەگەیەنێت و هەندێكیان دەبێت هۆی شێرپەنجە . 

- بە پێی زانیاریەكانی WHO ساڵانە شەش سەد هەزار كەسی جگەرە نەكێش بە هۆی نزیكیان لە كەسانی جگەرە كێش یاخود نێرگەلە كێش گیان لە دەست دەدەن كە زۆریان منداڵن . 

- كێشانی جگەرەو نێرگەلە دەبێتە هۆی توش بون بە زیاتر لە 100 نەخۆشی . 
- لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە لەو شوێنانەی كە رێگری لە جگەرە كێشان كراوە هاوڵاتیان تەندروستیان باشترە لە ڕوی دەروونی و لاشەییە وە . 
- پێویستە جگەرە كێش و نێرگەلە كێش بزانیت كەلە لای زۆرێك لە زانایانی ئاینی ئیسلام بە حەرام دانراوە . 

س: بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 


هۆشدارى بەو کەسانە دەدرێت کە کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون.لێکۆڵینەوەیەکى کۆرى دەریخستووە ئەو کەسانەى کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون لەرۆژێکدا مەترسى تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانى شەکرە و دڵ و جەڵتەى دەماخ لە هەمووان زیاترە. 

لێکۆینەوەکە ئاماژەى بەوەشداوە ئەو کەسانە بەزوویى رێژەى شەکر و کۆلیسترۆڵ لە خوێنیاندا بەرز دەبێتەوە و چەوریش لە جەستەیان دا زیاد دەکات، بەوهۆیەشەوە فشارى خوێنیان بەرز دەبێتەوە و چەورى خوێنیشیان زیاد دەکات. 

لەوبارەیەوە جانگ یۆنگ کیم کە پزیشکە و لەزانکۆى یونسى کۆریاى باشور سەرپەرشتى لێکۆڵینەوەکەى کردووە رایگەیاندووە:ئەو کەسانەى کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون دەبێت ئەوە بزانن تووشى زۆر نەخۆشى دەبن و گیانیان لە مەترسیدایە. 

ئەو لێکۆڵینەوەیە سودى لە ٢٦٠٠ کەس بینیوە و بەپێى کاتەکانى خەوتنیان تاقییان کردوونەتەوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەى کەمتر لە شەش کاتژمێر دەخەون بەبەراورد بەوکەسانەى ٦ بۆ ٨ کاتژمێر دەخەون رێژەى تووشبوونیان بە نەخۆشى %٤١ زیاترە، لێکۆڵینەوەکەش لەنێوان ساڵانى ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١ ئەنجامدراوە. 
جگەلەوەى ئەو کەسانە کاتێک لە لێکۆڵینەوەکەدا بەشداربوون زانیارى لەسەر مێژووى تەندروستییان وەرگیراوە. 
بەپێى لێکۆڵینەوەکە هەتا زیاتر لە شەش کاتژمێر بخەوین مەترسییەکانى تووشبوون بەو نەخۆشیانە کەمتر دەبێتەوە. 

س: nrt


ته‌ندروستي‌ باش ودروست گرنگترين مايه‌ وقازانجي‌ مرۆڤه‌ له‌ ژياندا، بۆيه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م چاوي‌ له‌وه‌ بێت به‌ ته‌ندروستيه‌وه‌ ژيان به‌سه‌ر ببات 
ڕۆشنبيري‌ ته‌ندروستي‌ بۆ مرۆڤ له‌ ته‌ندروستي‌ گرنگتره‌ ،چونكه‌ مرۆڤ ناچار ده‌كات ڕێگري‌ بكات له‌وه‌ي‌ به‌شێوه‌يه‌كي‌ هه‌ڕه‌مه‌كي‌ وبێزازياري‌ تووشي‌ چه‌ندين جۆره‌ نه‌خۆشي‌ وناخۆشي‌ ببێت وبه‌ر له‌وه‌ي‌ سه‌رداني‌ پزيشك بكه‌ي‌ خۆت بپارێزي‌ باشتره‌ .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشترين ڕێگه‌ بۆ خۆ پارێزي‌ كردنيان بريتيه‌ له‌ پشكنين كردن وه‌كو ئه‌مانه‌ي‌ خواره‌وه‌ : 
ـ فشاري‌ خوێن: به‌رز بوونه‌وه‌ ونزم بوونه‌وه‌ي‌ فشاري‌ خوێن يه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشيه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌كاني‌ ئێستاو ده‌بێت هه‌رده‌م بزانين چۆن خۆماني‌ لێ دووربخه‌ينه‌وه‌ .

ـ نه‌خۆشيه‌كاني‌ پێست: ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشيانه‌ ته‌شه‌نه‌يان سه‌ندووه‌ وژماره‌يه‌كي‌ زۆري‌ هاوڵاتيان پێيه‌وه‌ گرفتار بوون بۆيه‌ ده‌بێت مرۆڤ بزانێت چۆن خۆي‌ له‌و نه‌خۆشيانه‌ بپارێزێت .

ـ نه‌خۆشيه‌كاني‌ قۆڵۆن: نه‌خۆشي‌ سه‌رده‌مي‌ ئێستايه‌ وتووشبووانێكي‌ زۆري‌ هه‌يه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌ته‌مه‌ني‌ 50 ساڵي‌ تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت به‌ڵام ئێستا له‌ خوار ته‌مه‌ني‌ 30 ساڵي‌ تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت .

ـ چه‌وري‌: به‌هۆي‌ پێشكه‌وتني‌ ژيان وماندووبووني‌ مرۆڤ چه‌وري‌ له‌ جه‌سته‌ي‌ مرۆڤ كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت وئه‌وه‌ش زۆر نه‌خۆشي‌ به‌دواي‌ خۆيدا ده‌هێنێت بۆيه‌ ده‌بێت مرۆڤ زۆر وورياي‌ خۆي‌ بێت .
ـ شه‌كره‌: نه‌خۆشيه‌كي‌ به‌ربڵاوه‌ له‌ئه‌نجامي‌ زۆر هۆكار تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ي‌ زۆر زه‌ق بۆته‌وه‌ مه‌سه‌له‌ي‌ به‌رزبوونه‌وه‌ي‌ ئاستي‌ شه‌كره‌يه‌ له‌ ناو خوێندا . 

ئ: گولاڵه‌ قادر 



لە سوڕەتی ئاسن (سورة الحدید) دوو ئیعجازی یەکجار مەزن و شکۆمەند هەیە :
1- زانستی
2- ژمارەیی 

- یەکەم / زانستی :
بێگومان ئاسن یەکیکە لە پێداویستیە سەرەکییەکان لە جیهانی ئەمڕۆماندا کە هەموو ئامێر و دەزگا و تەکنۆلۆژیاکان ئاسنی تیا بەکارهاتووە ، هەروەها لە زۆربەی شەڕ و جەنگە جیهانی و ناوچەییەکان ئاسن تاکە پێکهاتە یاخود پێکهاتەی سەرەکی چەکەکان بووە لە مێژوو و ئێستادا ، هەروەها بەپێی توێژینەوە نوێیەکان زانایانی جیۆلۆجی بۆیان دەرکەوت کەوا ئاسن لە ئاسمانەوە دابەزیوە بۆ هەسارەی سەر زەوی هەروەکو خودای باڵادەست دەفەرموێت : (وأنزلنا الحديد فيه بأس شديد) [الحديد: 25] سبحان الله !!
- دووەم / ژمارەیی :
زانست سەلماندوویەتی کە ئەو هێزەی لە توخمی ئاسندا هەیە هێزێکی یەکجار توند و تۆکمەیە کە لەتوێی تۆکمەیی و نەرمی و رەقی خۆی دەبینێتەوە، هەر ئەمەشە لە قوڕئان بە [ شدید ] پێناسی کراوە واتە توند و تۆکمە .
* ژمارە بارستەی ئاسن = 57
- ئەوەی دەبێتە ئیعجازێکی ژمارەیی یەکجار مەزن و شکۆمەند بریتییە :
* ڕیزبەندی سوڕەتی ئاسن لە قوڕئانی پیرۆزدا = 57 
- هەروەها ژمارەی ئەلەکتڕۆنەکان لە گەردیلەی ئاسن = 26
* ژمارەی ئەو ئایەتەی باسی ئاسنی کردووە لەگەڵ بەسمەلە = 26
بەڕاستی ئەم ڕاستیە زانستی و ئەندازەییانە دەیسەلمێنن و شایەدی ئەدەن کەوا هەرچەندە لە قوڕئانی پیرۆز وردبینەوە و توێژینەوەی لەسەر بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە دانایی و ئیعجازێکی زانستی بێ شومار خۆی حەشارداوە لە نێوان وشەکانی هەروەکو چۆن زانست و یاسا فیزیایی و گەردوونیەکان سەدان ملیۆن ساڵ بوو خۆیان حەشار دابوو لە قولاییەکانی گەردوون و یەکەی پێکهاتەی بوون، چاوەڕیی کەسێکی وەکو ئەنیشتاین و هابڵ و زاناکانی تر بوون تاکو بیدۆزنەوە ، بەهەمان شێوە قوڕئانی پیرۆزیش چاوەڕێی ئێمەی مرۆڤی خاوەن عەقڵ ئەکات تاوەکو بە ئیعجازە شکۆمەندەکانی ئاشنا بین چونکە گەردوون کتابی خودای بەدیهێنراوە ، و قوڕئانی پیرۆزیش کتابی خودای خوێندراوە ، واتە نابێ هیچ جیاوازیەك هەبێت لەنیوان ئەم دوو کتابە چونکە هەردووکیان لەیەك سەرچاوە هاتوون . 

نووســـەر : كارزان زانسخواز

مەبەست لەجەڵتەی مێشک لەناکاو ڕێگری لەگەیشتنی خۆراکء ئۆکسجینی ناو خوێنە بە خانەکانی مێشک، کە دەبێتەهۆی مردنء لەناوچونی ئەو خانانەی کە لەئۆکسجینء خۆراک دادەبڕێن . 

‌بەگشتی بە ڕێژەی لە ٨٠-٨٥ % هۆکاری نەگەیشتنی خوێنی پێویست بە هەندێک لەخانەکانی مێشک دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی ئەو بۆری خوێنانەی (CEREBRL ARTERIES) کە خوێنی پاکی پڕ خۆراکء ئۆکسجین بەو خانانە دەگەیەنن .
‌ڕێژەی ١٠-١٥% بۆ برینداربونء بەو هۆیەوە خوێن بەربونء تێزانی خوێن لەناو هەندێک لەخانەکانی مێشکدا ئەگەڕێتەوە، کە زۆرجار بەهۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن یان لەگەڵ کاتدا دروستبونی کلسء تەسکبونەوەو پاشان پچڕانء بریندار بونی ئەو بۆری خوێنانە ڕودەدات.
‌‌نیشانەکانی:
‌تێکچونی بینین( ڵێڵ بونی چاو، بینینی دوو وێنەیی، بینینی نیواونیو…)، تێکچونی هاوسەنگی، گێژبون، تێکچونی ڕۆیشتن، سەرئێشەی کتوپڕی زۆر بەهێز، کتوپڕ لەهۆشخۆچون، وڕێنە، لاڵبونء تێکچونی قسەکردن، دڵ تێکەڵهاتن، ڕشانەوە، سڕبون، لەکارکەوتنی دەستء قاچ ( شلل)..هتد 
‌مەرج نیە هەموو ئەو جۆرە نیشانانە لەهەموو کەسانێکدا بەدی بکرێن، بەڵکو لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. 
هەر کاتێک ئەو جۆرە نیشانانە لەپاش ٢٤ کاژمێری سەرەتادا بەردەوامبونیان هەبێت دەتوانین بەدڵنیاییەوە باس لەتوشبون بە جەڵتەی مێشک بکەین. 
‌دیارە پێویستە جەڵتەی مێشک لە TIA جیابکرێتەوە کە تێیدا دەرکەوتنی ئەو نیشانانە چەند خولەکێک تا درەنگترین کات ٢٤ کاژمێر دەخایەنێء پاشان زۆرجار تەواوی نیشانەکان ون دەبن. 
‌پسپۆڕان جۆری TIA وەک ئاگەدارکردنەوەو جۆرێکی سەرەتایی لەجەڵتە دادەنێن کە شایەنی بەدواداچونء دروستبونی هۆشیاریی خۆپاراستنە لای توشبوان.
‌خێراترین تاقیکردنەوە بۆ دەستنیشانکردنی جەڵتەی مێشک:
CINCINNATI-PREHOSPITAL-STROKE-SCALE/CPSS
‌‌جۆرە پشکنینێکی نوێیە لەلایەن چەند پسپۆڕێکی ئەمەریکیەوە داهێنراوەو بە ئاسانترینء خێراترین میتۆد هەژمارد دەکرێت بۆ ناسینەوەی جەڵتەی مێشک لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە. 
بەپێی ئەو تاقیکردنەوەیە گەر نەخۆشی گومانلێکراو نەیتوانی بەتەواوی بەم سێ ئەرکەی خوارەوە هەڵسێت، ئەوا گومانی توشبونی بە جەڵتەی مێشک لێدەکرێت: 
1. زەردەخەنە (تێبینی ئەوە دەکرێت ئایا هەردوو گۆشەی دەمی بە هەمان شێوە دەجوڵێنێت). 
٢. بەرزکردنەوەی هەردوو قۆڵ لەهەمان کاتدا بۆ سەرەوەو پێشەوە،هەردوو لەپی دەست ڕووەو ئاسمانء ڕاگرتنی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک.
‌٣. وتنەوەی ڕستەیەکی تەواوی ئاسان بێ هەڵەکردن. 

‌تێبینی : 
-ئەگەر لەکاتی زەردەخەنەدا جوڵاندنی هەردوو گۆشەی دەم لەیەک کاتء لەهەمان ئاستدا نەبون، ئەوا بە دڵنیایی لە ٧٥% ئەو کەسە توشی جەڵتە بووە. 
‌-ئەگەر هەردوو قۆڵی بەو جۆرە بۆ بەرز نەکرایەوەو نەیتوانی کەمێک ڕایبگرێت، هەروەها نەیتوانی بەتەواویء ڕاستی ڕستەیەک دوبارەبکاتەوە، ئەوا بە ڕێژەی لە ٩٥% گومانی توشبون بە جەڵتەی مێشکی لێدەکرێت.
‌‌
‌هۆکاری توشبون:
‌پەستانی خوێنی بەرز، جگەرەکێشان، بەرزی ڕێژەی چەوری لەخوێندا، کێش زۆری، کەمی جوڵە، نەخۆشی شەکرە، تێکچونی ڕیتمی لێدانی دڵ، خەستبونەوەی خوێن، فاکتەری تەمەن، فاکتەری جینی بۆ ماوەیی، جۆری گروپی خوێن( گروپی o کەمترین ئەگەری توشبونی هەیە، گروپی AB بەڕێژەی ٣٠% ئەگەری توشبونی زیاترە).
‌خۆپاراستن:
‌١. کەمخۆری لە چەوریء شەکرەمەنیء خۆراکی سوێر، لەبری ئەوە خواردنی سەوزەو میوە بەسودە. 
٢. خواردنەوەی ڕێژەی پێویست ئاو بەتایبەتی لەوەرزی گەرمادا، کەمترینی ٣ لیتر لەڕۆژێکدا. 
‌٣. جوڵەو وەرزشی گونجاوی ڕۆژانەو بەردەوام . 
٤. خۆ بەدوورگرتنلەدڵەڕاوکێ(STRESS)و مامەڵەیەکی ئارامء ژیرانە لەگەڵ دڵەڕاوکێدا 
‌٥. خۆپاراستن لەکێش زۆریء جگەرەکێشانء مادە کحولیەکان.
‌٦. توشبووان بە نەخۆشی شەکرەو پەستانی خوێنی بەرز پێویستە زیاتر پەیوەست بن بەو جۆرە ڕێنماییانەوەو بەمەبەستی ڕاگرتنی ڕێژەیەکی مامناوەندو گونجاوی ئەو دوو پێوەرە بەردەوام لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕدابن. 


ئ: زانا ئه‌حمه‌د قادر

 

ئۆتیزم وشه‌یه‌کی یۆنانییه‌ واته‌ دابڕان و گۆشه‌گیری ، بریتییه‌ له‌ تێکچوونێکی ئاڵۆزی گه‌شه‌ له‌ئه‌نجامی تێکچوونی فه‌رمانه‌کانی مێشک و ده‌مار که‌ له‌سێ ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌نی مناڵیدا ڕووئه‌دات ، به‌بێ جیاوازی تووشی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ، ڕه‌ش پێست و سپی پێست ، دانیشتووانی باکور و باشوور ده‌بێ . ڕێژه‌ی توشبوون نزیکه‌ی ( 3-4 ) له‌ ( 10000 ) منداڵدایه‌ و له‌نێریه‌ندا به‌ڕێژه‌ی 3/1 له‌مێینه‌ زیاتره‌ . 

هۆکاره‌کانی ئۆتیزم : 
1- بۆماوه‌یی : هه‌رچه‌نده‌ تاکو ئێستا ڕۆڵی بۆماوه‌یی به‌ڕوونی ئاشکرا نیه‌ به‌ڵام زیاتر له‌ ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه‌ سه‌باره‌ت کاریگه‌ریی بۆماوه‌ له‌ ئۆتیزمدا ، بۆنموونه‌ : گه‌ر له‌دووانه‌دا یه‌کێکیان ئۆتیزمی هه‌بێت ئه‌گه‌ری ( 50% ) هه‌یه‌ که‌ منداڵی دووه‌میش تووشببێت . ئه‌گه‌ر خێزانێک منداڵێکیان هه‌بێت ئۆتیزمی هه‌بێت ئه‌گه‌ری حاڵه‌تی دووه‌م له‌نێوانیاندا په‌نجا هێنده‌ی خێزانه‌کانی تره‌ . 

2- هه‌وکردنه‌ ڤایرۆسییه‌کان : زیاتر له‌هه‌وکردنێکی ڤایرۆسی هه‌یه‌ که‌تووشی دایکی دووگیان یان کۆرپه‌ی ساوا له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا ده‌بێت و ده‌شێ ببێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئۆتیزم وه‌ک سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی ، هه‌وکردنه‌ ڤایرۆسییه‌کانی مێشک و … تد . 
3- ئاستی وه‌ر‌گره‌کانی مێشک : له‌کاتی پێدانی چاره‌سه‌ر بۆ دابه‌زاندنی ئاستی وه‌رگره‌کان وه‌ک به‌رزبوونه‌وه‌ی سیرتۆنین ، دۆپامین ، ئیپینیفرین و نۆرئیپینیفرین ، هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی به‌تایبه‌تی وه‌ک فره‌جووڵه‌یی باشتر ده‌بن . 

نیشانه‌کانی ئۆتیزم : 
له‌دوای ته‌مه‌نی ( 1،5 ) ساڵییه‌وه‌ و به‌زۆری له‌نێوان ته‌مه‌نی ( 2-3 ) ساڵییدا نیشانه‌کان ده‌رده‌که‌ون و زیاتر گرفته‌کان له‌سێ بواردا ڕووئه‌ده‌ن : 
یه‌که‌م : گرفتی ئاخاوتن ( گفتوگۆ ) . 
دووه‌م : گرفتی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی . 
سێیه‌م : گرفته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت ( ڕه‌فتار ) . 
1- دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان یاری بۆ چه‌ند جار و به‌بێ ماندووبوون و نه‌بوونی توانای داهێنان له‌یارییه‌کاندا . 
2- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌یارییه‌کاندا و زوو هه‌ڵچوون وه‌ک : خواردن له‌ده‌فرێکی دیاریکراودا یان له‌به‌رکردنی پۆشاکێکی دیاریکراو و ڕازی نه‌بوون به‌گۆڕینی ئه‌و پۆشاکه‌ . 
3- دابڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو : ڕازینه‌بوون به‌ یاریکردن له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵی تردا . 
4- خاووخلیچکی یان جووڵه‌ی به‌رده‌وامی بێ مه‌به‌ست . 
5- گوێنه‌دان به‌ده‌وروبه‌ر که‌ زۆرجار خێزان واتێده‌گات منداڵه‌که‌یان که‌ڕ بووه‌ . 
6- له‌ڕووی زمانه‌وه‌ : دواکه‌وتنی ئاخاوتن ، بێده‌نگی یان ده‌نگه‌ ده‌نگی به‌رده‌وام ، دووباره‌کردنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌وانی تر به‌بێ تێگه‌یشتن له‌ماناکه‌ی ، وتنی وشه‌ و ڕسته‌ی بێ واتا ، پێچه‌وانه‌کردنی ئامڕازه‌کان و گرفت له‌ناونانی شته‌کاندا . 
7- پێکه‌نینی بێ هۆ . 
8- لاوازیی هۆشدان یان هۆشپێنه‌دان و چاو نه‌بڕینه‌ چاوی به‌رامبه‌ر . 
9- تێنه‌گه‌یشتن له‌زمانی جه‌سته‌ و گرفت له‌بابه‌ته‌ بینراوه‌کاندا . 
10- دواکه‌وتنی هه‌ستی بۆنکردن ، به‌رکه‌وتن ، تامکردن . 
11- هه‌ست نه‌کردن به‌سه‌رما و گه‌رما . 
12- ترسان له‌هه‌ندێ شت که‌پێویست به‌ترس ناکات و نه‌ترسان له‌هه‌ندێ شت که‌جێی مه‌ترسییه‌ وه‌ک : ترسان له‌ده‌نگی ئاژه‌ڵ یان فڕۆکه‌ ، نه‌ترسان له‌ڕاکردن به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا له‌کاتێکدا ئۆتۆبیل هاتووچۆ ده‌کات . 
13- دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان ڕه‌فتار – یاریکردن به‌ده‌ستوپه‌ل و کێشان به‌سه‌ردا و نوشتاندنه‌وه‌ی په‌ل به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک . 

پرسیار : ئایا منداڵانی ئۆتیزم له‌ڕووی زیره‌کییه‌وه‌ له‌منداڵانی تر دواکه‌وتووترن ؟ 
وه‌ڵام : زیره‌کیی له‌منداڵی ئاساییدا له‌ڕێی هه‌سته‌وه‌ پێویستی به‌توانای وه‌رگرتن له‌ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌ به‌ڵام منداڵی ئۆتیزم توانای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ده‌پچڕێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه‌ له‌جیهانێکی تایبه‌تدا ده‌ژی ، بۆیه‌ شتێکی ئاساییه‌ که‌ئاستی زیره‌کییان له‌منداڵانی تر که‌متر بێت . توێژینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه‌ که‌ئاستی زیره‌کی منداڵی ئۆتیزم به‌ڕێژه‌ی ( 50% ) له‌منداڵانی تر که‌متره‌ . 



پرسیار : ئایا دایک و باوک له‌تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌ئۆتیزم به‌رپرسن ؟ 
وه‌ڵام : دایک و باوک له‌تووشبوونی منداڵه‌کانیان به‌ئۆتیزم به‌هیچ جۆرێک به‌رپرس نین ، جاران له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که‌ شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی باوان بۆ منداڵه‌کانیان له‌تووشبوون به‌ئۆتیزم کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی بۆ منداڵ و خێزانی ئۆتیزم ئه‌نجام دراون له‌نێوان شێوازی په‌روه‌رده‌ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ئۆتیزم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌دی نه‌کردووه‌ . ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بۆچوونی پێشتر باسیان له‌وه‌ ده‌کرد گه‌ر دایک له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یدا سارد بێت مه‌ترسی به‌تووشبوونی ئۆتیزم زیاتره‌ ( به‌و دایکانه‌یان ده‌وت دایکی یه‌خچاڵ ) ، گومانی تێدانیه‌ که‌ شێوازی په‌روه‌رده‌کردن کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئایینده‌ی مرۆڤ و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌ڵام نابێته‌ هۆکارێک بۆ تووشبوون به‌ ئۆتیزم . هه‌ندێکی تر له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون گه‌ر باوان نه‌خۆشی ده‌روونییان هه‌بێ منداڵه‌کانیان ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ ئۆتیزم زیاتره‌ وه‌ک له‌منداڵانی تر به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌ک نییه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ بسه‌لمێنێت . 

پرسیار : ئایا منداڵانی ئۆتیزم توانای تایبه‌تییان هه‌یه‌ ؟ 
وه‌ڵام : ڕێژه‌یه‌کی که‌میان توانای تایبه‌تییان هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌توانێت پارچه‌ مۆسیقایه‌ک بژه‌نێ پاش ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌کجار بیستبێتی یا ده‌توانێت وێنه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش یا بابه‌تێکی بیرکارییانه‌ی ئاڵۆز شیبکاته‌وه‌ که‌که‌سانی تر به‌ده‌ستییه‌وه‌ داده‌مێنن به‌ڵام ده‌شێ نه‌توانێت بابه‌تێکی ساده‌ شی بکاته‌وه‌ . 

پرسیار : ئایا بوون به‌چاوه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر تووشبوون به‌ئۆتیزم هه‌یه‌ ؟ 
وه‌ڵام : ڕه‌نگه‌ زۆر که‌س تێبینی ئه‌وه‌ی کردبێت بڕێکی به‌رچاوی منداڵانی ئۆتیزم ڕوخسار و سیمایه‌کی جوانیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ بوون به‌چاوه‌وه‌ هۆکارێک بێت بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ و پێویست ناکات به‌بیانووی چاو پیسییه‌وه‌ ناوی که‌س بزڕێنرێت و ببێته‌ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی . 

پرسیار : ئایا له‌ڕێی شێخ و مه‌لاکانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ؟ 
وه‌ڵام : وه‌ک ده‌زانین له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا که‌سانێک په‌یدابوون بازرگانی به‌ئایینی ئیسلامی پیرۆزه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ژێر ناوی جیاجیادا لایه‌نی سۆزداری خێزانه‌کان به‌لای خۆیاندا ڕاده‌کێشن به‌ناوی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ درێژخایانه‌کان چاک ده‌که‌نه‌وه‌ بۆیه‌ دوور نیه‌ هه‌یانبێت له‌پلانی ئه‌وه‌دا بێت بڕێک پاره‌ له‌خێزانانی ئۆتیزم بکێشێته‌وه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌ک چاره‌سه‌ر یان ( چاره‌شه‌ڕ ) ده‌کات ، ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه‌یه‌ تائێستا هیچ شێخ یان مه‌لایه‌ک باسی له‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌ته‌نها یه‌ک منداڵی چاک کردبێته‌وه‌ له‌کاتێکدا له‌وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا زیاتر له‌ شه‌ست هه‌زار منداڵی ئۆتیزم هه‌یه‌ . به‌ڵام به‌دوور نازانرێ له‌وڵاتی خۆماندا هه‌ندێ له‌وانه‌ی دینداری ده‌که‌ن به‌ناوی دیندارییه‌وه‌ بڕێک پاره‌ له‌خێزانانی ئۆتیزم بکێشنه‌وه‌ . 

پرسیار : ئایا کوتان ده‌بێته‌ هۆی ئۆتیزم ؟ 
وه‌ڵام : ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا خێزانه‌کان به‌شوێن هیوایه‌کدا ده‌گه‌ڕان تاکو هۆکاری ئۆتیزم بزانن و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ ده‌یدایه‌ پاڵ کوتانی سیانی به‌ڵام توێژینه‌وه‌کانی ( تایله‌ر و هاوڕێکانی ) ئه‌وه‌ ڕوون ده‌که‌نه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان کوتانی سیانی و ئۆتیزمدا نیه‌ . 

::::: چاره‌سه‌ر : 
ئۆتیزم له‌و نه‌خۆشییانه‌ نییه‌ که‌ته‌نها به‌یه‌ک ڕێگه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت به‌ڵکو له‌منداڵێکه‌وه‌ بۆ منداڵێکی تر ڕێگه‌ چاره‌کان جیاوازن و زۆرجار زیاتر له‌ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک پێویست ده‌بێت . 
1- گۆڕین یان باشتر کردنی ڕه‌فتار . 
2- ڕێگه‌ی بنیاتنانی فێرکاریی . 
3- ده‌رمان . 
4- چاره‌سه‌ری ئاخاوتن . 
5- چاره‌سه‌ری پیشه‌یی . 
هه‌ریه‌که‌ له‌م ڕێگه‌یانه‌ پێویستی به‌ڕێنمایی له‌لایه‌ن چاره‌سازی ده‌روونی و پزیشکی ده‌روونی و توێژه‌ری ده‌روونییه‌وه‌ هه‌یه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ده‌رمان ئه‌وه‌ به‌ته‌واوی کاری پزیشکه‌ و به‌پێی پێویستی و نیشانه‌کانی منداڵه‌که‌ ده‌گۆڕدرێ . 

ڕۆڵی خێزان له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا : 
گومانی تیانیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر نه‌خۆشێک پێویستـمان به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان پزیشک و نه‌خۆش و خێزانی نه‌خۆش هه‌یه‌ ، گه‌ر ئه‌مه‌ بۆ نه‌خۆشه‌کانی تر ڕاست بێت ئه‌وا بۆ ئۆتیزم ڕاستییه‌که‌ که‌ بێ ئه‌وه‌ ناتوانرێت کاری پێویست بۆ منداڵه‌که‌ بکرێ . 
ڕاهێنانی منداڵ کارێکی زۆر گرنگه‌ تاکو بتوانین ئایینده‌ی منداڵه‌که‌ باشتر بکه‌ین زۆرجار پێویستمان به‌ چاره‌سازی ده‌روونی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا بۆ ڕاهێنان و فێرکردنی باوان که‌چۆن ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ منداڵی ئۆتیزمدا بکه‌ن . 

ڕێنمایی بۆ خێزانی نه‌خۆشی ئۆتیزم : 
1- منداڵ فێری ڕه‌فتار ده‌بێ له‌ئه‌نجامی پاداشتدانه‌وه‌وه‌ ، باشترین پاداشتیش سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ . 
2- بۆ فێربوونی ڕه‌فتاری نوێ ده‌بێ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ دابه‌ش بکرێ بۆ چه‌ند قۆناغێک و هه‌رجاره‌ به‌شێکی فێربکرێت . 
3- هه‌موو ڕه‌فتارێک ده‌بێ به‌ڕه‌فتارێکی پێش خۆیدا تێپه‌ڕێ ، بۆنموونه‌ پێش ڕاکردن ڕۆیشتنه‌ ، پێش فێربوونی ڕسته‌ ووشه‌یه‌ و به‌مجۆره‌ . 
4- هاندان و ده‌ستخۆشی کردن له‌منداڵ له‌کاتی جێبه‌جێکردنی هه‌ر هه‌نگاوێک له‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌ته‌وێ فێری بکه‌یت ، گه‌ر نه‌یتوانی وره‌ به‌رمه‌ده‌ و منداڵه‌که‌ مه‌شکێنه‌ به‌ڵکو دووباره‌ و چه‌ندباره‌ هه‌وڵ بده‌ ، گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی هه‌نگاوێک وه‌ره‌ دواوه‌ و کاره‌که‌ به‌ش به‌شتر بکه‌ و به‌هه‌نگاوی ساده‌تر ده‌ستپێبکه‌ . 
5- بۆ فێربوونی ناو هه‌رجاره‌ی ته‌نها یه‌ک وشه‌ به‌کاربهێنه‌ تاکو منداڵه‌که‌ بتوانێت ئاسانتر فێربێت ناوه‌که‌ په‌یوه‌ست بکه‌ به‌شتێکی خۆشه‌وه‌ . 
6- زۆر گرنگه‌ منداڵ فێری ( بکه‌ و مه‌که‌ ) بکرێت ، زۆرجار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جگه‌ له‌قسه‌ پێویستمان به‌زمانی جه‌سته‌ و به‌رکه‌وتن ده‌بێت . 
7- زۆر پێویسته‌ منداڵ فێری کاری ڕۆژانه‌ بکرێت وه‌ک خۆگۆڕین ، خۆشتن ، ددان شتن ، چوونه‌ سه‌ر ئاو ، بێگومان ئه‌مه‌ کارێکی ئاسان نییه‌ و خێزانه‌کان ده‌توانن له‌ڕێی جاره‌سه‌سازی ده‌روونییه‌وه‌ ڕێنمایی وه‌ربگرن و له‌هه‌ر سێ شاره‌که‌ی کوردستاندا ناوه‌ندی تایبه‌ت هه‌یه‌٭. 
8- خواردن بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان پێویسته‌ بۆیه‌ گرنگه‌ منداڵ فێر بکرێ چۆن خواردن بخوات و پێویسته‌ هه‌مان مێز یان شوێنی نانخواردن به‌کاربهێنرێته‌وه‌ ، هه‌مان سفره‌ ( واته‌ سفره‌که‌ زوو زوو نه‌گۆڕدرێ گه‌ر گۆڕاش هه‌مان ڕه‌نگ بکڕدرێته‌وه‌ و هه‌مان کورسی و هه‌مان ده‌فر و که‌وچک و … تد به‌کاربهێرێنه‌وه‌ . 
9- فێرکردنی چوونه‌ سه‌رئاو له‌دوای نانخواردن ئه‌بێت هه‌موو ڕۆژێ له‌هه‌مان کاتدا بێت تاکو منداڵ له‌سه‌ر کاته‌که‌ ڕابێت و ورده‌ ورده‌ زیاد بکرێ . 
10- به‌ئاگابوون له‌نه‌خۆشییه‌کانی تر چونکه‌ منداڵی ئۆتیزم ناتوانێت باس له‌حاڵی خۆی بکات بۆیه‌ هه‌ر کاتێ هه‌ندێ نیشانه‌مان به‌دی کرد که‌ئاماژه‌ به‌خش بێت بۆ بوونی نه‌خۆشی ده‌بێ به‌ئاگابین ، وه‌ک نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن ، تێکچوونی خه‌وتن ، په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش ، هه‌ناسه‌ ته‌نگی و … تد . 

ئایینده‌ی منداڵی ئۆتیزم : 
یه‌ک له‌ شه‌شیان ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، یه‌ک له‌ شه‌شی تریان تاڕاده‌یه‌کی جیاواز پێویستیان به‌هاوکاری ده‌بێت ، دوو له‌ سێیان پێویستیان به‌ چاودێری به‌رده‌وامه‌ . 

د. ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن/ گۆڤاری پزیشکی نوێ ، ژماره‌ 4 ، پاییزی 2008 



پزیشكانی ئەمریکی باس لە سوودەکانی وەرزش دەکەن و رایدەگەیێنن کە وەرزشکردن جگە لەوەی رێگری لە نەخۆشییە نەگوازراوە درێژخایەنەکان دەکات، کاریگەریشی لەسەر دەروونی مرۆڤ هەیە و دەروونی مرۆڤ ئاسوودەکات. 

پزیشكانی پسپۆڕی دەروونی دەڵێن زۆرێک لە وەرزشەکان بە شێوەی گروپ ئەنجامدەدرێن، لەوکاتەدا پەیوەندی هاوڕێیەتی لە نێوان وەرزشوانان دروستدەبێت و وەرزشوانان هەست بە پاڵپشتی زیاتر دەکەن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دڵەراوکێی رۆژانە و ئاسوودەیی بە دەروونی مرۆڤ دەبەخشێت. 

زۆر جار خەڵکی لە کاتی گەڕانەوە لە کار هەست بە خەواڵوویی و دڵەراوکێ دەکەن، دەروونناسان لەم توێژینەوە نوێیەدا ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە کاتی گەڕانەوە لە کار، وەرزشبکەن، چونکە وزە بۆ مرۆڤ دەگێڕێتەوە و ئاسوودەیی بە مرۆڤ دەبەخشێت. 

پزیشكان رایدەگەیێنن بۆ ئەوەی کەسێک بە تەندروستی بمێنێتەوە، پێویستە رۆژانە نزیکەی 30 خولەک وەرزش بکات، ئەمەش دەبێتە رێگری لەبەردەم قەڵەوی، کە هۆکارە بۆ به‌شێك لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە و به‌رزی فشاری خوێن و نەخۆشییەکانی دیکەی دڵ. 

ئ: هونەر رێبوار 


ئه‌مانه‌ بخوێنه‌وه‌ ئاگاداریان به‌ هه‌رگیز ئه‌كاونتی فه‌یس بووكت به‌ ریپۆرت له‌ ده‌ست ناده‌ی 

ناوی هه‌ڵه‌ : -
بۆ نموونه‌ ناوی خۆت و له‌ دایك بوونی خۆت نه‌بێت به‌ڵام ئه‌توانی نازناوی خۆت بنوسی به‌س له‌ به‌شی Nick Name ، خۆی یاساكه‌ ئه‌بێت ناوی خۆت و باوكت و كاتی له‌ دایك بوونت به‌ دروستی بنوسی 
چاڵاكيى نائاسايى: -
بۆ نموونه‌ تۆ پۆستێك ئه‌كه‌ی ئه‌و رازی نیه‌ تاگ ی بكه‌ی چه‌ندین جار ئاوا بێزاری ئه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌توانی سكالا بكات له‌ سه‌ر تۆ به‌ رێگایی ریپۆرته‌وه‌ 

چونه‌ ژووره‌ی نه‌زانراو: -
بۆ نموونه‌ تۆ له‌ ئه‌كاونتی فه‌یس بووكت به‌ چه‌ند موبایل و ئاپ و براوسه‌رێك ئه‌چیته‌ ناو فه‌یس بووكت ئه‌و كات فه‌یس بووك بلۆكت ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێت داوای دڵنیابوونی ناسنامه‌كه‌ت ئه‌كات 

خۆكردن بە كەسێكى تر:
بۆ نموونه‌ كاتێ تۆ ئه‌كاونتێكی فه‌یس بووك دروست ئه‌كه‌ی به‌ هه‌مان زانیاری له‌ دایك بوون و ناوی كه‌سێكی تر 

ئه‌كاونتێكی ڕەخنە دار: -
بۆ نموونه‌ ئه‌م ئه‌كاونته‌ فه‌یس بووكه‌ ته‌نها بۆ پۆستی ره‌خنه‌ دروست كرابێت به‌س بۆ نوسین تۆزێ قورسه‌ بۆ زمانی كوردی به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ زمانی عربی و ئینگلیزی بێت زوو دا ئه‌خرێت چونكه‌ فه‌یس بووك له‌ پۆسته‌كانت تێ ئه‌گات 

مافى خاوه‌نداریه‌تی: -
بۆ نموونه‌ ڤیدیۆ یان وێنه‌یه‌ك پۆست بكه‌ی له‌ ئه‌كاونتی فه‌یس بووكت كه‌ مافی خاوه‌ن داریه‌تی كه‌سێكی تر یان رێكخراو و كۆمپانیای تره‌ 

تەمەنى ياسايى: -
كه‌ له‌ 13 ساڵ ی تا 65 ساڵی رێگاپێدراوه‌ له‌ به‌كارهێنانی فه‌یس بووكدا 
له‌ داهاتوو باسی هۆكاره‌كانی داخستنی په‌یج یش ئه‌كه‌ین 
بە تاگ کردن ھاورێکانت ئاگادار بکەوە 

نوسینی:محمد باڵه‌ك



ده‌ستكه‌وت و داهێناني (ابن هيثم) زۆر بووه‌ له‌ بواره‌كاني ، فيزيا ، ماتماتيك ، پزيشكي چاو ، زانستي گه‌ردوون ....
ئه‌و زانايه‌ چه‌ند شتێكي وه‌ك يه‌كه‌م جار دۆزيه‌وه‌ : 

1- سه‌لماندي كه‌ تيشكي روناكي له‌ ته‌نه‌كاني ده‌وروبه‌رمانه‌وه‌ به‌ره‌و چاومان دێ نه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ي فه‌لسه‌فه‌ ي ئه‌و سه‌رده‌مه‌ واي ده‌سه‌لماند . 

2- يه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌ باسي له‌ فرماني يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ي پێكنه‌ره‌كاني چاوي مرۆڤ كرد و يه‌كه‌ به‌ يه‌كه‌ به‌ وێنه‌ رونيكردنه‌وه‌ و ناوي لێنان. 

3- سه‌رچاوه‌ي دروستبووني كامێرايه‌ چونكه‌ زۆربه‌ي به‌شه‌كاني دروست كرد له‌سه‌ر بينايي چاوي مرۆڤ . 

4- چه‌ند بيردۆزێكي هه‌يه‌ له‌باره‌ي كاريگه‌ري مۆسيقا له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتي ئاژه‌ڵ . 

5- يه‌كه‌م كه‌س بوو باسي له‌ ئاوێنه‌ي قۆقز و قۆپاو كرد و كاريگه‌ري له‌سه‌ر وێنه‌كه‌شياني باسكرد . 

6- له‌ بواري فه‌له‌كيش باڵاده‌ست بووه‌ ، بيردۆزێكي دانا له‌ بواري جوڵانه‌وه‌ي هه‌ساره‌كان كه‌ تا ئێستاش به‌كاردێ وه‌هه‌روه‌ها تواني ئه‌وه‌ش بسه‌لمێني كه‌ ئه‌ستێره‌ پرشنگداره‌كان خۆيان روناكي دروستده‌كه‌ن و مانگيش روناكي له‌ خۆره‌وه‌ وه‌رده‌گري . 

7- له‌ بواري ماتماتيكيش زۆر پێشكه‌وتوو بووه‌ به‌ هه‌ردوو بواري جه‌بر و ئه‌ندازه‌وه‌ ، هاوكێشه‌كاني ماتماتيكي له‌ بواري فه‌له‌كي به‌كارهێناوه‌ و گونجاندويه‌تي ،وه‌ شيكاري هاوكێشه‌ي سێ جاي كردووه‌ ، قه‌باره‌ي گۆي دۆزيوه‌ته‌وه‌ ، قه‌باره‌ي لوله‌كي دۆزيوه‌ته‌وه‌، قه‌باره‌ و رووبه‌ري هه‌ره‌ميشي دۆزيوه‌ته‌وه‌ ، رووبه‌ري بازنه‌شي دۆزيوه‌ته‌وه‌ ، له‌ سێگۆشه‌زانيشدا باڵاده‌ست بووه‌ .
نزيكه‌ي 200 كتێبي دواي خۆي به‌جێهێشتيه‌ كه‌ زۆربه‌يان وه‌رگێردراينه‌ سه‌ر زماني لاتيني كاريگه‌ريان له‌سه‌ر زاناكاني ئه‌وكات هه‌بووه‌ .
له‌ سالي 965 له‌ به‌صره‌ له‌دايك بووه‌ ، له‌ سالي 1040 له‌ قاهيره‌ كۆچي دوايي كرد له‌ ته‌مه‌ني 75 ساڵي 

نووســـين: هاوكار عەلي حاجي 


+ بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لەساڵی 2012 بڵاوكرایەوە، سەیركردنی گیانداری جوان لەكاتی كاركردندا، بەرهەمی مرۆڤ زیاددەكات.

+ 80% ی زیندەوەرانی سەر زەوی، مێرون.

+ بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە ساڵی 2013 بڵاوكرایەوە، كاردانەوەی گیانداران بەرامبەر بە فشاری كۆمەڵایەتی، لەكاردانەوەی مرۆڤ زیاترە.

+ ئەو زیندەوەرەی لەقوڵترین خاڵی گۆی زەویدا دەژی جۆرە كرمێكە كە پێی دەوتریت كرمی شەیتان كە لەقوڵایی 2.2 میل واتە 3600 مەتردا دەژی.

+ چارلز داروین هەر گیاندارێكی دۆزیبێتەوە، خواردویەتی.

+ زاناو هونەرمەندەی ئیتاڵی لیۆ داڤێنشی (1452-1519) واڕاهاتبوو كە لەبازاڕ زیندەوەری لەقەفەزنراوی دەكڕی تەنها بۆ ئەوەی ئازادیان بكات.

+ 70%ی هەموو گیاندارانی دارستان لەپێناو دابینكردنی ژیانیان، پشت بە هەنجیر دەبەستن.

+ یەكەم زیندەوەر كە زانراوە لەڕێگەی دەمەوە میزدەكات، جۆرە كێسەڵێكی چینییە كە پێی دەوتریێت كیسەڵی توێكڵ نەرم.

+ كیشوەری ئەفەریقا، لانكەی گەورەترین و درێژترین زیندەوەری وشكانییە. گەورەترین زیندەوەری وشكانی فیلەو درێژترینیش زەڕافەیە.

+ تائێستا چەند گیاندارێك خۆیان كوشتووە لەوانە سەگ، مانگا، مەڕ، گا.

+ جۆرە بۆقێك و چەند گیاندارێكی تر هەن كە توانای ئەوەیان هەیە بۆ خۆپارستن لەسەرمای زستان، لەو وەرزەدا خۆیان بكەنە ماددەیەكی رەق و دواتر لەبەهاردا دەتوێنەوە

وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: والی عەلی

MKRdezign

په‌یوه‌ندی كردن

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget