فەرموودە دووەم سەرچاوەیە بۆ تەشریع دوای قورئان


فەرمان خەرابەیی/ مۆڵەت پێدراو لە زانستی فەرموودە لە ڕێگای (ابن حجر)

پرسیار و وەڵامەكان لە بەرنامەی كرانەوەی (k24)، ئەگەرچی هێندێ‌ وەڵامیان بڕیوە كە گرنگی فەرموودەی تێدا ڕونكرابویەوە!
1.
فەرموودە ئیجتهادیە یان تەوقیفییە؟
هەر فەرمودەیەك سەندی صەحیح بوو دەبێتە نەصێكی توقیفی.

2.
بوخاری و موسلم وەك قورئانن؟
زانایانی ئەهلی سووننە ناڵێن بوخاری و موسلم هاوشانی قورئانن، بەڵكو دەڵێن ڕاسترین كتێبن دوای قورئان، -واتە: لە كتێبی فەرموودە- ئەگەرچی هێندی وەك (الالبانی والدارقطنی و..) تێبینیان هەبووە لەسەر سەندی هێندێ‌ فەرموودەی ئەو دوو كتێبە.. بەڵام ئەوە لە پلەی ئەو دوو كتێبە بە نرخە كەم ناكاتەوە.

3.
چۆن بزانین فەرموودە راستە یان نا؟
لە رٍێگای سەنەدی فەرموودەكە دەزانین ئەو فەرموودەیە (صحیح)ـە یان (ضعيف)ـە، ئەویش لە ڕێگای زانستی فەرموودە.

4.
ئەو فەرموودانەی گێردراوەتەوە كێ‌ دەڵێ‌ ڕاستە؟
كاتێك فەرموودە تەدوین نەكراوە یان حكم لەسەر سەندەی نەدراوە نە توانراوە فەرموودەی ڕاست لە لاواز جیابكرێتەوە بەڵام كە زانستی فەرموودە دانرا ئەو كێشەیە كۆتای هات.

5.
ئەگەر فەرموودەیەك پێچەوانەی نەصێكی صەحیح بوو چی دەكرێت؟
زانایان دەڵێن: ئەگەر نەكرا تەوفیق لە نێوان دوو نەص بكرێت، ئەوكات تەوقیف دەكرێ (التوقُّف عن العمل بأحد الدلیلین أو التساقط إن تعژَّر دفع التعارض) قال: الشاطبی "لا یوجد دلیلان تعارضا بحیث أجمع العلما‌ء علی التوقُّف فیهما" الموافقات للشاگبی٤/٢٩٤

#تێبینی: پێشكەشكار ئینكاری لە فەرموودە دەكات ئەوە بۆچوونی خۆیەتی من وەك (فەرمان خەرابەیی) دژی ئەو پۆچوونەم، چونكە فەرموودە دووەم سەرچاوەیە بۆ تەشریع دوای قورئان


به‌شه‌كان:

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget