گه‌ر هاوسه‌رگیریت كرد.. ئه‌م نهێنیانه‌ لای هاوڕێكانت مه‌دركێنه‌‌



خانمی به‌ڕێز : گه‌ر هاوسه‌رت هه‌یه‌ یاخود ده‌ته‌وێت هاوسه‌رگیری بكه‌یت ، هه‌ندێك نهێنی گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ تێكدانی هێلانه‌ی هاوسه‌رگیریت.

 هه‌موو یه‌كێك له‌ئێمه‌ ئه‌زومونی كه‌سێتی و كێشه‌ و ڕوداوی جیاوازی ژیانی خۆی هه‌یه‌، هه‌ر كه‌سه‌ به‌ گوێره‌ی بۆچونی خۆی كاره‌كه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، پێویست به‌ ڕاوبۆچونی هه‌موو كه‌سێك ناكات چونكه‌ هه‌ر كه‌سه‌ ڕاوبۆچونێكی جیاوازی هه‌یه‌.

 گه‌ر باس له‌بێزاربون و توڕه‌بونت بكه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی توڕه‌بونی هاوڕێكه‌ت له‌هاوسه‌ره‌كه‌ت و شێوه‌یه‌كی ناشرین دروست ببێت له‌لای، گه‌ر نێوانتان چاك بوو كێشه‌كان نه‌ما، چونكه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان خۆشه‌ویستی هه‌یه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌مووكێشه‌یه‌كدا، به‌ڵام هاوڕێكه‌ت بیرۆكه‌یه‌كی ناشرینی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت وه‌رگرتوه‌ هه‌ر به‌و چاوه‌ ده‌یبینێت، هۆشیار به‌ ئه‌وه‌ خاڵێكی زۆرگرنگه‌ به‌ تایبه‌ت گه‌ر هاوڕێكه‌ت زۆر نزیك بوو له‌خێزانه‌كه‌ته‌وه‌.

 ڕه‌نگه‌ هه‌ڵوێستێك ڕوبدات له‌نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت، تۆ لێی تێ بگه‌یت، به‌ڵام گه‌ر لای هاوڕێكانت باس بكرێت كاردانه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت : ئه‌و كاره‌ سه‌یره‌، ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و ته‌حه‌مول ناكرێت، چۆن شتێكی وا په‌سه‌ند ده‌كه‌یت، چۆن ڕێگه‌ت به‌و كاره‌ یاوه‌، ئه‌مانه‌وه‌ چه‌ندین قسه‌ی تر كه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ده‌رونی تۆ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت .

 وریا به‌ له‌وه‌ی كاتێك تۆ كێشه‌كانت بۆ هاوڕێكانت باس ده‌كه‌یت، ئه‌ویش لای هاوسه‌ره‌كه‌ی باسی ده‌كات، چونكه‌ ژن و مێرده‌كان هیچ له‌یه‌ك ناشارنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ كه‌سێكی تر.

 ناكرێت هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به‌ نێوان تۆو هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات له‌ژوی نوستنه‌كه‌ت بهێنرێته‌ ده‌روه‌و باس بكرێت.

 ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ ئاساییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، زانایانی ده‌رونی پێیان وایه‌ كه‌ به‌شداری نه‌كردنی كه‌سانی تر ناو به‌ناوێك له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی توڕه‌بونی ژنه‌كه‌ و باری ده‌رونی تێك بدات، چونكه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانی بشارێته‌وه‌ له‌كه‌سانی تر ، بۆیه‌ قسه‌ بكرێت به‌ڵام وه‌ك شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر ده‌ست نه‌خه‌نه‌ كاروباری خێزانیه‌وه‌


ـــــــــ
سايه‌كورد

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget