ئه‌و جۆره‌ پشكنينانه‌ بكه‌


ته‌ندروستي‌ باش ودروست گرنگترين مايه‌ وقازانجي‌ مرۆڤه‌ له‌ ژياندا، بۆيه‌ ده‌بێت هه‌رده‌م چاوي‌ له‌وه‌ بێت به‌ ته‌ندروستيه‌وه‌ ژيان به‌سه‌ر ببات


ڕۆشنبيري‌ ته‌ندروستي‌ بۆ مرۆڤ له‌ ته‌ندروستي‌ گرنگتره‌ ،چونكه‌ مرۆڤ ناچار ده‌كات ڕێگري‌ بكات له‌وه‌ي‌ به‌شێوه‌يه‌كي‌ هه‌ڕه‌مه‌كي‌ وبێزازياري‌ تووشي‌ چه‌ندين جۆره‌ نه‌خۆشي‌ وناخۆشي‌ ببێت وبه‌ر له‌وه‌ي‌ سه‌رداني‌ پزيشك بكه‌ي‌ خۆت بپارێزي‌ باشتره‌ .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشترين ڕێگه‌ بۆ خۆ پارێزي‌ كردنيان بريتيه‌ له‌ پشكنين كردن وه‌كو ئه‌مانه‌ي‌ خواره‌وه‌ :

ـ فشاري‌ خوێن: به‌رز بوونه‌وه‌ ونزم بوونه‌وه‌ي‌ فشاري‌ خوێن يه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشيه‌ زۆر به‌ربڵاوه‌كاني‌ ئێستاو ده‌بێت هه‌رده‌م بزانين چۆن خۆماني‌ لێ دووربخه‌ينه‌وه‌ .

ـ نه‌خۆشيه‌كاني‌ پێست: ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشيانه‌ ته‌شه‌نه‌يان سه‌ندووه‌ وژماره‌يه‌كي‌ زۆري‌ هاوڵاتيان پێيه‌وه‌ گرفتار بوون بۆيه‌ ده‌بێت مرۆڤ بزانێت چۆن خۆي‌ له‌و نه‌خۆشيانه‌ بپارێزێت .

ـ نه‌خۆشيه‌كاني‌ قۆڵۆن: نه‌خۆشي‌ سه‌رده‌مي‌ ئێستايه‌ وتووشبووانێكي‌ زۆري‌ هه‌يه‌ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ له‌ته‌مه‌ني‌ 50 ساڵي‌ تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت به‌ڵام ئێستا له‌ خوار ته‌مه‌ني‌ 30 ساڵي‌ تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت .

ـ چه‌وري‌: به‌هۆي‌ پێشكه‌وتني‌ ژيان وماندووبووني‌ مرۆڤ چه‌وري‌ له‌ جه‌سته‌ي‌ مرۆڤ كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت وئه‌وه‌ش زۆر نه‌خۆشي‌ به‌دواي‌ خۆيدا ده‌هێنێت بۆيه‌ ده‌بێت مرۆڤ زۆر وورياي‌ خۆي‌ بێت .

ـ شه‌كره‌: نه‌خۆشيه‌كي‌ به‌ربڵاوه‌ له‌ئه‌نجامي‌ زۆر هۆكار تووشي‌ مرۆڤ ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ي‌ زۆر زه‌ق بۆته‌وه‌ مه‌سه‌له‌ي‌ به‌رزبوونه‌وه‌ي‌ ئاستي‌ شه‌كره‌يه‌ له‌ ناو خوێندا .


ئ: گولاڵه‌ قادر 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget