خانەي حيكمەت (بيت الحكمە)



خانەي حيكمەت (بيت الحكمە) 
(يەكەم بنكەي ڕۆشنبيري) (يەكەم زانكۆ لەجيهاندا) 
.....................................
ئەم بنكە زانستيە بۆ يەكەمجار لەسەردەمي خەليفەي موسڵمانان (هارون الرشيد 786-809ز)دا دامەزرا، بەڵام لەدەوراني كوڕەكەي (مەئموندا 813)ز زياتر گەشەسەندني بەخۆوە بيني و بەشە زانستيەكاني لەيەكتري جياكرايەوە كە بەشي (وەرگێران، بەرگ تێگران، نوسەران، فەرمانبەران،...) هەروەها بەشەكاني (بيركاري، فەلەك، كيميا،پزيشكي،...) موسڵمانەكان لەم سەردەمەدا هەڵمەتێكي گەورەي وەرگێرانيان دەست پێكرد لەكتێبە زانستيەكاني شارستانيەتە كۆنەكان لەوانە زمانەكاني (يۆناني، سرياني، هيندي، فارسي،...) و دەستيان بە وەرگێران و شيكاري ئەو كتێبە كرد و چەندان كتێبي تر و لێكۆڵينەوەي زانستي تريان لەسەر بينياتناو پەرەياندا بەتەواوي زانستەكان. لە بەناوبانگترين وەرگێرەكانيش (حونەين كوڕي ئيسحاق، يوحنا كوڕي ماسويە، ئەلكندي،.....).
بەجۆرێك كاتێ‌ كە مەغۆل لەساڵي 1258شاري بەغدادي كاول و وێران كرد، ئەم خانەيە خاوەني زياتر لە (300000)ناونيشاني كتێب بوو.
...............................
سەرچاوەكان
1. د.كمال السامرائي: مختصر تأريخ الطب العربي، ج1/ 363.
2. ابن النديم: الفهرست.
3. د.سليم الحسني: 1001اختراع و اختراع

پ/ شارستانيەتي ئيسلامي

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget