كونەکەی سەری قەلەم جاف پەیوەندی بە مردنەوە هەیە



ئایا رۆژێك بیرت لەوە كردووەتەوە بۆچی سەرە قەڵەم كونێكی بچووكی تێدایە؟ بێگومان ئەگەر هۆیەكەی بزانی لەمەودوا دەبێتە جێی گرینگیت.

تا ئێستە وا زانراوە كونبوونی سەری قەڵەمی جاف تەنیا بۆ رووكەش و جوانی بووە، بەڵام بەپێچەوانەوە بوونی ئەو كونە دەبێتە هۆی رزگاربوون لە مردن.

بەهۆی ئەوەی زۆر جار ئەو سەرە قەڵەمە دەكەوێتە بەر دەستی منداڵانی ساوا و ئەوانیش وەك سروشتی خۆیان هەر شتێكیان بکەوێتە دەست، دەیخەنە ناو دەمیانەوە، كاتێكیش كە ئەو سەرە قەلەمە دەكەوێتە ناو دەمی منداڵەوە، دەچێتە قورگی و بەهۆی ئەوەی قورگی منداڵ زۆر بچووكە، دەبێتە هۆی گیرانی قورگی و هەناسە راوەستانی، بەڵام بەهۆی ئەو كونەوە کە لەسەری قەلەمەکە هەیە، منداڵ دەتوانێ هەناسە بدات و لە مردن رزگاری بێت، تا ئەو کاتەی لە زاری دەریدەهێنن.


---------
س: باس

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget