درۆكردن ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌ جه‌سته‌ دروست ده‌كه‌ن


پسپۆرانی بواری دەروونناسی ڕوونی دەکەنەوە، ئەومرۆڤانەی بەردەوام درۆ دەکەن لەراستیدا لە دەروونی خۆیاندا هەست بە لاوازی زۆر دەکەن هەر بۆیە درۆ دەبێتە ئامرازێک بۆ ئەوەی خۆیان دەربخەن و کەمییەکانیان بە درۆ قەرەبوو بکەنەوە تا لای خەڵک پێگەی کۆمەڵایەتی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.

بەپێی گوتەی دەروونناسان، درۆکردن کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤەکان هەیە، کاتێ مرۆڤ درۆ دەکات 107بەش لە جەستەیدا ئالۆگۆریان بەسەردادێ، لە سەرەتا دەست دەلەرزێ و رەنگی ڕوومەت دەگۆردرێ و تەنانەت دەنگ ئاڵوگۆری بە سەردا دێی، هەر کات مرۆڤەکان درۆ دەکەن مادەی ئادێرنالین لە خوێن دروست دەبێ و هاوکات دڵە راوکێیەکان دەست پێ دەکەن.

کاتێ بیرۆکەیەکی خراپی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن یان درۆ کردن دەچێتە ناو مێشکی مرۆڤەوە،دەبێ 6میلیار خانەی دەمار خۆیان لەگەل درۆکان یەکسان بکەن، هەر بۆیە لەم پرۆسەیەدا جەستە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ ئاڵوگۆری بە سەردا دێ.

دەروونناسان جەخت دەکەنە سەر ئەوەی هیچ کات لە پێش چاوی منداڵەکانتان درۆ مەکەن، چونکە زەینی منداڵ ئامادە و پەروەردە دەبێ لەداهاتوودا بە بێ ئەوە بیهەوێ درۆبکات.

لە تەمەنی 3 تا 7 ساڵی درۆ کردن بۆ منداڵان ئاساییە، چونکە ئەوان خەیاڵەکانیان لە قالبی درۆ دادەرێژن، هەر بۆیە هۆشداری دەدەنە بنەماڵەکان کاتێ ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە بوونەوە بە ئاسایی وەریبگرن و فشار نەخەنە سەر منداڵەکانیان.

ـــــــــــــــــ
گوڵستان وەلییە

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget