ناپاكي خێزاني (الخيانە الزوجيە)

 
ناپاكي خێزاني (الخيانە الزوجيە):
ناپاكي خێزاني يەكێكە لە هۆكارە ترسناكەكاني كە خێزان ويران دەكات و ئومێدي چاكبوونەوەشي لێناكرێت مەگەر زۆر بە كەمي نەبێت، ناپاكي خێزاني بريتيە لە پەيوەندي ناشەرعي ژن يان پياو لەگەڵ كەسي سێيەم، ناپاكي خێزاني تەنها بريتي نيە لە زينا، بەڵكو هەر پەيوەنديەكي ژن يان پياو ناشەرعي بێت ئەوە جۆرێكە لە ناپاكي خێزاني، تاوانەكەشي بەپێي كارە ناشەرعيەكەيەتي، بەڵام ئەگەر زينا ڕويدا ئەوە گەورەترين تاوانە.
كەسي ناپاك سزاي زۆر گرانە لە دونيا و قيامەت.. لە دونيا ماڵي وێران دەبێت و بێ‌ بەش دەبێت لە ئارامي و خۆشي و ئاسوودەي ژيان، لە قيامەتيش ڕوو ڕەشي بەر بارەگاي خوايە.. ناپاكي خێزاني ئەگەر يەك جار بۆ پياو خراپ بێت، ئەوە بۆ ئافرەت هەزار جار ماڵ وێراني و شەرمەزاري و خراپە، لەبەر ئەوەي پياو ئەگەر دڵي بە ئافرەتێكەوە بوو دەتوانێت بە حەڵالي بيخوازێت كە شەرع ڕێگاي بە پياو داوە ژنێك زياتر بهێنێت، بەڵام ئافرەت ئەگەر دڵي بەكەسێكەوە بێت ئەوە دوو ڕێگاي لەبەر دەستە بۆ ناپاكيەكەي:

يەكەم: ئەوەيە داواي تەڵاق بكات و خێزانەكەي وێران بكات، ئينجا بەو كەسە بگات كە دڵي پێوەي بەستووە.

دووەم: يان لە لەلاي پياوەكەي بێت، بەڵام بە دڵ وجەستە ناپاكي لەگەڵ بكات، كە ئەوەش وێران كردني خێزانە لە دونيا و ڕوو ڕەشيشە لە قيامەت.
بۆيە پياو پێي ئاساييە كە هەموو شتێك لە خێزاني قبوڵ بكات تەنها ناپاكي خێزاني نەبێت، ناپاكي خێزاني لاي پياو وەك خەنجەرێكي ژەهراوي وايە كە ژن لە پشتي پياوي بدات، پياو زۆر پێي خۆشترە ژنەكەي ژەهري دەرخوارد بدات نەك ناپاكي لەگەل بكات.

ناپاكي خێزاني تاوانێكي ئەوەندە گەورەيە، خواي گەورە هەرگيز لەو خيانەتە خۆش نابێت، بۆيە بە هەر ڕێگايەك بێت ئەوە هەر ئەو خيانەتە ئاشكرا دەكات.

بەسەرهێتێكي دڵ تەزێن: ئەو ئافرەتەش، كە خاوەني دوو منداڵە و چوار ساڵە شووي كردوە، حەز لە كوڕێك دەكات، كە لە دوكاني پياوەكەي لە هەولێر كاردەكات، قەدەري خوا وا دەبێت پياوي ئەو ئافرەتە نەخۆش دەكەوێت، هەر بۆيە دەيبەنە نەخۆشخانە داخيلي دەكەن، ئافرەتەكەش ئەوە بە فرسەت دەزانێت و بێ‌ ترس ڕۆژانە چەند سەعاتێك لەگەڵ ئەو كوڕە ڕادەبوێرێت.
كاتێكيش ئافرەتەكە دەزانێت پياوەكەي لە نەخۆشخانە دەگەڕێتەوە بانگي عاشقەكەي دەكات بۆ ئەوەي ئيمڕۆ، تا ئێوارە حەزەكاني دڵي خۆي پێ‌ دامركێنێتەوە لەسەر جێگاي مێردەكەي، بەڵێ‌ وەكو جاراني تر عاشقەكەي دێت و بەدڕەوشتي خۆيان دەكەن، بەڵام ژنەكە حەز و ئارەزووات واي لێكردبوو دوو منداڵەكەي بير چوو بوو، كە لە ماڵن تاكو وەكو جاراني تر بەفێلێك بۆ شوێنێكيان بنێرێت...
منداڵەكان خەريكي ياري خۆيانن، بەڵام كاتێك دەگەڕێن بە دواي دايكيان دەچنە ژوورەوە دەبينن دايكيان لە باوەشي پياوێكدايە لەسەر جێگاي باوكيان، منداڵەكان، كە ئەوە دەبينن لە پڕمەي گريان دەدەن و دەچنە دەرەوە، ژنەكە كە ئەمە دبينێت زۆر دەترسێت، بە كوڕەكە دەڵێت: چي بكەين خۆ پياوەكەم بێتەوە ئەو منداڵانە بۆي دەگێڕنەوە؟!
كوڕەكەش دەڵێت: بۆ ئەوەي كارەكەمان ئاشكرا نەبێت، هيچ ڕێگايەكمان نيە جگە لەوەي هەردوو منداڵەكەت بكوژم، دايكە دڵسۆزەكەش بێ‌ يەك و دوو ڕەزامەندي دەردەبڕێت، كوڕەكەش لە بەر چاوي دايكەكەيانەوە هەر دوو منداڵەكە بە پەتێك دەخنكێنێت، بەڵام دواتر خواي گەورە ئەو خيانەت و تاوانەيان ئاشكرا دەكات.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget