مارەيي و حوکمەکاني


نووسین: فه‌رمان خه‌رابه‌یی


مارەيي و حوکمەکاني:

پێناسەي مارەيي: بريتيە لە ماڵ يان ھەرشتێکي تر، کە واجب دەبێت لەسەر پياو بيداتە خێزانەکەي بە ھۆي گرێبەستي ھاوسەرگيري يەوە([1]).

حوکــمي مارەيي: بە بەستني گرێبەستي ھاوسەرگيري، مارەيي واجب دەبێت لەسەر پياو، جا ئەو مارەييە ناوي ھاتبێ لە گرێبەستەکە يان ناوي نەھاتبێ ھەر واجب دەبێت([2]).
بەڵگەي واجب بووني مارەيي: بەڵگە لەسەر واجب بووني مارەيي قورئان و فەرموودە و (الاجماع)ـە.

بەڵگەي قورئان: خواي گەورە دەفەرمووێ: [وَآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً](النساء4). واتە: مارەيي ئافرەتان بدەن بە دڵێکي فراوان.
دەفەرمووێ: [فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً](النساء: 24).واتە: لەگەڵ ھەر ئافرەتێکدا ھاوسەريتان گرت ئەوە فەرزە کە مارەييەکەيان بدەنێ.

بەڵگەي فەرموودە: (ڕنس ي کوڕي مالک) (خواي لێ ڕازي بێت) دەڵێ: پێغەمبەر * ڕەنگي زەردي (زەعفەران) و بۆني خۆشي بە (عبدالرحمن ي کوڕي عوف)ـەوە بيني، فەرمووي: (ئەمە چييە؟) وتي: ئەي پێغەمبەري خوا، ژنێکم لەسەر گۆيەکي ئاڵتون مارە کردووە، پێغەمبەر * فەرمووي: (( فَبَارَكَ اللَّهُ لَكَ أَوْلِمْ وَلَوْ بِشَاةٍ )) واتە: خوا لێت پيرۆز بکات، کەواتە خواردن بکە با بەتاکە مەڕێکيش بێت)([3]).

بەڵگەي (الاجماع): زانايان ھەموو يەک دەنگن لەسەر واجب بووني مارەيي([4]).

مارەيي مولکي کێيە؟! مارەيي موڵکي تەنھا ئافرەتەکەيە، ھيچ کەسێک لە خزم و کەساني بۆيان نييە دەسکاري ئەو مارەييە بکەن، ڕەنگە وەلي ئەمر مارەييەکە وەربگرێ بەڵام بۆي نيە بيخوات، بەڵکو بۆ ئافرەتەکە وەري دەگرێ.
خواي گەورە دەفەرمووێ: [وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا](النساء: 20).واتە: خۆ ئەگەر ويستتان ھاوسەرێک بخەنە جێگەي ھاوسەرێکي ترو مارەييەکەي (ئاڵتون و سامانێکي) زۆرتان پێدا بوو، ئەوە نابێت ھيچ شتێکي لێ بگێڕنەوە و لێي کەم بکەنەوە، ئايا ئەو مارەييەي کە پێتانداوە وەريدەگرنەوە لێيان بەدروست کردني بوختانێکي ناڕەواو گوناھو ستەمێکي ئاشکرا؟!

ئەندازەي مارەيي: ئەندازەي مارەيي دياري نەکراوە لە شەرعدا، نە زۆر نە کەم، ئەوەي بۆ مارەيي دەگونجێ بيريتيە لە ماڵ يان ھاوشێوەي ماڵ جا زۆر بێت يان کەم، ئامادەبێ يان بە قەرز بێ، وەک: پارە، زێر، زيو، خانوو، سەيارە، دوکان، سوودي شتێک، فێرکردن –وەک بلێ مارەيي من ئەوەبێ قورئانم فێر بکەي.
پێغەمبەر * بە پياوێکي فەرموو: (( مَاذَا مَعَكَ مِنَ الْقُرْآنِ، قَالَ: مَعِي سُورَةُ كَذَا وَسُورَةُ كَذَا، عَدَّدَهَا فَقَالَ: تَقْرَؤُهُنَّ عَنْ ظَهْرِ قَلْبِكَ قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: اذْهَبْ فَقَدْ مُلِّكْتَهَا بِمَا مَعَكَ مِنَ الْقُرْآنِ )) ([5]).
واتە: چەندە قورئانت لەبەرە؟ ووتي: فڵانە سورەت و فڵانە سورەت،. ژمارەي کردن، فەرمووي: لەبەر دەيانخوێنيت؟ ووتي: بەڵێ.، فەرمووي: بڕۆ ئەوە لێم مارەکرديت بەو ئەندازە قورئانەي لەبەرتە و فێري بکەيت.

خێر لەو مارەييە دايە کە سووکە وکەمە؟!
بەڕاستي زۆر داواکردني مارەيي لە ڕەوشتي موسڵمان نيە، وەک بڵێي ئافرەت کەل و پەلە دەيفرۆشن، بەڵکو ئەو زەواجە خێري تيايە وبە فەڕە کە مارەييەکەي کەم بێت، پێغەمبەر * دەفەرمووێ:
(( خير النكاح أيسره )) ([6]).واتە: بە پيت وفەڕترين مارەيي ئەوەيە کە کەمبێت.
ھەروەھا دەفەرمووێ: : (( من يُمْنِ المرأة تسهيل أمرها، وقلة صداقها )) ([7]). واتە: ئەو ئافرەتە بە خێر وبەرەکەتە، کە مارەيي کەم بێت.
(ابن قيم) دەفەرمووێ: "زۆر داواکردني مارەيي مەکروھە، لە بەرەکەتي ھاوسەرگيري کەم دەکات و باري ھاوسەر قورس دەکات"([8]).
ئيمامي (عمر بن الخطاب) دەيفەرموو: "زۆر مارەيي داوا مەکەن لە کاتي بە شووداني کچەکانتان، چونکە ئەگەر داواکردني زۆري مارەيي ڕێز بايە لە دنيا يان تەقوا بايە لەلاي خوا، ئەوە پێغەمبەر * مارەيي زۆري داوا دەکرد"([9]).

باوک و دايکي بەڕێز: کاتێک تۆ ئەو مارەييە زۆرە داوا دەکەيت مەبەستت دوو شتە:
يەکەم: تۆ بە داواکردني مارەييەکي زۆر بۆ کچەکەت، وا گومان دەبەيت کچەکەت لاي پياوەکەي بەرێز وخۆشەويست دەبێت.
ھەڵەي: لەو ڕووەوە لە ھەڵەداي چونکە ڕێز گرتني کچەکەت بە زۆر داواکردني مارەيي دروست نابێت، بەڵکو بەو کارەت کچەکەت لە پێش چاوي زاواکەت ڕەش دەکەي لەبەر ئەوەي بارێکي وا قورست لەسەر شاني داناوە، کارەکەت نا دڵسۆزي تۆ پيشان دەدا بۆ زاواکەت.
دووەم: بە گوماني تۆ داواکردني مارەييەکي زۆر بۆ کچەکەت، پياوەکەي ھەرگيز ناتوانێ تەڵاقي بدات، دەبێتە مايەيي بەردەوام بووني پێکەوە ژيانيان.
ھەڵــەي: لەو ڕووەوە لە ھەڵەداي چونکە پياوێک ئەگەر لەگەڵ کچەکەت نەگونجێ و بيەوێ تەڵاقي بدات، ئەوە گوێ ناداتە مارەييەکەي، بەڵکو ئەگەر خراپ بێ وات لێ دەکات پارەشي پێ بدەيت ئينجا تەڵاقي بدات.

مامۆستايەک بۆي گێڕامەوە وتي: گەنجێک ھەموو ڕۆژێک دەچووە (اسواق سيروان)([10]) چاوي دەگێرا بۆ کچان، چاوي بە کچێک دەکەوێت دەست بەجێ مەستي دەبێت، ئەوەبوو ئەو کوڕە دەچێت بۆ خوازبيني و ماڵي باوکي کچەش ڕازي دەبن، بەڵام بە سەد ھەزار ديناري سويسري ئەوکات([11]) کوڕەکەش ڕازي دەبێت، کوڕەکە کچەکە دەگوازێتەوە، دواي چەند مانگێک دەبێتە مشت و موڕيان ھەر بۆيە پێکەوە ناتوانن بژين، کوڕەکە دەيەوێت تەڵاقي بدات، بەڵام ماڵي باوکي کچە و کچەکەش بۆ خۆي ڕازي نابێت، دواي بێنە و بەردەيەکي زۆر ماڵي کچە ڕازي دەبن تەڵاقي بدات، بەڵام ديسان بە سەد ھەزار ديناري سويسري، بەڵێ کوڕە تەنھا بۆ ئەوەي ڕزگاري بێت تەڵاقي دەدات بەرانبەر بەو پارەيە([12]).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
([1]) بڕوانـە: الفقە المنھجي: (ب:2/ل: 71).
([2]) بڕوانـە: الفقە المنھجي: (ب:2/ل: 71).
([3]) ێحيح: رواە البخاري ومسلم.
([4]) بڕوانـە: الفقە المنھجي: (ب:2/ل: 72).
([5]) ێحيح: رواە البخاري ومسلم.
([6]) ێحيح: رواە ڕبو داود (2117)، وێححە الالباني في ێحيح الجامع (3300).
([7])رواە ابن حبان (4095)، والحاکم (2/181)، وێححە علي شرگ مسلم، وحسنە الڕلباني.
([8]) بڕوانــە: زاد المعاد (ب:5/ل:178)، شمس الدين ڕبي عبداللە محمد بن ابن قيم الجوزي,
([9]) ڕخرجە ڕبو داود (2106)، وڕحمد (1/40)، والترمژي (1114)، وابن ماجە (1887)، وقال الڕلباني: حسن ێحيح. (ێحيح الترمژي/ 1532).
([10]) بازاڕێکي شاري ھەولێرە.
([11]) ئەوکات ئەو پارەيە پارەيەکي خەياڵي بوو بۆ ژنێک.
([12]) بڕوانــە: خۆشەويستي: خوێندنەوەيەکي شەرعيانەو سەردەميانەوە (ل: 74).

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget