زانياريي سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتي نۆبڵ




زانياريي سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتي نۆبڵ


خه‌ڵاتي نۆبڵ به‌ناوبانگترين خه‌ڵاتي ساڵانه‌ي نێوده‌وڵه‌تييه‌و هه‌موو ساڵێك له‌ شه‌ش بواردا ده‌درێت به‌ش كه‌سايه‌تي يان دامه‌زراوه‌ي ناودار كه‌ رۆڵي به‌رچاويان هه‌بووه‌ له‌يه‌كێك له‌و شه‌ش لايه‌نه‌دا. شه‌ش خه‌ڵاته‌كه‌ي نۆبڵ بريتين له‌: ئاشتي، پزيشكي، ئه‌ده‌ب، ئابوري، كيميا، فيزيا.

ئه‌مانه‌ي خواره‌وه‌ چه‌ند زانيارييه‌كن سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته‌:
1.له‌نێوان ساڵي 1901 بۆ 2013، 561 خه‌ڵاتي نۆبڵ دراوه‌ به‌و كه‌سانه‌ي خه‌ڵاته‌كه‌يان بردووه‌ته‌وه‌.

2.كۆي ژماره‌ي ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوانه‌ي تائێستا خه‌ڵاته‌كه‌يان بردووه‌ته‌وه‌ 851 كه‌س و 25 رێكخراون.

3.له‌ساڵي 1901ه‌وه‌ كه‌ تێيدا يه‌كه‌م جار خه‌ڵاتي نۆبڵ دراوه‌، تائێستا چه‌ند ساڵێك هه‌ن كه‌ له‌به‌ر هۆكاري جۆراوجۆر ئه‌و خه‌ڵاته‌ نه‌دراوه‌ به‌هيچ كه‌س و دامه‌زراوه‌يه‌ك. كۆي ئه‌و جارانه‌ي كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ي تێدا نه‌دراوه‌ 50 جاره‌ كه‌ زياتر له‌كاتي هه‌ردوو جه‌نگي جيهاني يه‌كه‌م و دووه‌مدا بووه‌، به‌ڵام خه‌ڵاتي نۆبڵي ئابوري له‌وه‌ته‌ي بۆ خه‌ڵاته‌كاني تر زيادكراوه‌، هه‌موو ساڵێك دراوه‌.


4.ئه‌و ساڵانه‌ي ئه‌م خه‌ڵاته‌يان تێدا نه‌دراوه‌ به‌هيچ كه‌س و دامه‌زراوه‌يه‌ك:
ئاشتي/1914, 1915, 1916, 1917, 1918, 1923, 1924, 1928, 1932, 1939, 1940, 1941, 1942, 1943, 1948, 1955, 1956, 1966, 1967, 1972
ئه‌ده‌ب/ 1914, 1918, 1935, 1940, 1941, 1942, 1943
پزيشكي/ 1915, 1916, 1917, 1918, 1921, 1925, 1940, 1941, 1942
فيزيا/ 1916, 1931, 1934, 1940, 1941, 1942
كيميا/ 1916, 1917, 1919, 1924, 1933, 1940, 1941, 1942


5.تائێستا 45 جار ئه‌م خه‌ڵاته‌ دراوه‌ به‌ ژنان.

6.تێكڕاي ناوه‌نديي ته‌مه‌ني براوه‌كاني خه‌ڵاتي نۆبڵ به‌هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه‌، له‌ ساڵي 1901 بۆ 2013، 59 ساڵه‌.

7.تائێستا گه‌نجترين كه‌س كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ي بردووه‌ته‌وه‌ وليه‌م لۆرێنس براگ-ه‌ كه‌ براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵي فيزياي1915 يه‌ كه‌ ته‌مه‌ني 25 ساڵ بووه‌.

8.به‌ته‌مه‌نترين براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵ، ليۆنيد هورويسز، براوه‌ي خه‌ڵاتي ئابوريي 2007ه‌ كه‌ ته‌مه‌ني 90 ساڵ بووه‌.

9.تائێستا دوو كه‌س ئه‌م خه‌ڵاته‌يان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌:
ژان پۆڵ سارته‌ر كه‌ براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵي ئه‌ده‌بي 1964ه‌.
لي دوك سۆ كه‌ براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵي ئاشتيي 1973يه‌ به‌هاوبه‌شي له‌گه‌ڵ هێنري كيسنجه‌ر.

10. تائێستا چوار براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵ له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ ناچاركراون خه‌ڵاته‌كه‌ ره‌تبكه‌نه‌وه‌، سيانيان ئه‌ڵمانين و له‌لايه‌ن هيتله‌ره‌وه‌ ناچاركراون و دانه‌كه‌ي تريشيان روسييه‌و له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتداراني يه‌كێتي سۆڤيه‌تي جارانه‌وه‌ ناچاركراوه‌.

11. تائێستا سێ براوه‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵ هه‌بووه‌ كه‌ له‌كاتي بردنه‌وه‌ي خه‌ڵاته‌كه‌دا، ده‌ستگيركراو بون، ئه‌وانيش ئه‌ڵمانييه‌ك و بورمييه‌ك و چينييه‌كن.

12. ليژنه‌ي نێوده‌وڵه‌تي خاچي سور سێ جار خه‌ڵاته‌كه‌ي بردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رسێكيان خه‌ڵاتي نۆبڵي ئاشتييه‌. ئه‌م ژماره‌يه‌ش زۆرترين ژماره‌ي خه‌ڵاتي نۆبڵه‌ كه‌ ته‌نها براوه‌يه‌ك بيباته‌وه‌.

13. لينوس پاوڵينگ ته‌نها كه‌سه‌ كه‌ ته‌نها خودي خۆي دوو خه‌ڵاتي نۆبڵي بردبێته‌وه‌: نۆبڵي كيمياي1954و ئاشتيي 1962.


له‌ئينگليزييه‌وه‌/ والي شێخ عه‌لي

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget