خۆپيشاندان دژي مەلا فەرمان ساز دەكرێ


رووداو- هەولێر

ئەمڕۆ 5/1/2011 لەبەردەم پەرلەماني كوردستان، رێكخراوەكاني ئافرەتان خۆپيشاندانێكيان بۆ بەردەم پەرلەماني كوردستان ئەنجامداو تێيدا داوايان لە سەرۆكايەتي پەرلەمان و وەزارەتي ئەوقافي هەرێمي كوردستان كرد، كە نووسەري ناميلكەي (راستييەكي ونبوو) بدەنە دادگا.
لە ناميلكەي (راستييەكي ونبوو)دا مەلا فەرمان، پێشنوێژو وتاربێژي مزگەوتي ماجيداوە هێرش دەكاتە سەر چالاكڤاناني بواري ئافرەتان و بە سەرچاوەي كێشە بۆ ئافرەتان و كۆمەڵگە باسيان دەكات. هاژە سلێمان، ئەندامي پەرلەماني كوردستان و ئەندامي لێژنەي مافي مرۆڤي پەرلەماني كوردستان، بە (رووداو)ي رايگەياند كە بە هەموو شێوەيەك پشتگيري لەو ژنانە دەكەين و، داواكارين كە وەزارەتي ئەوقاف و لايەنە بەرپرسەكان لێژنەيەكي دادوەري پێكبێنن بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانەي مەلاكان لە مينبەري مزگەوتەكان ئەنجامي دەدەن "داوا دەكەين رێگە لەو مەلايانە بگيرێت و چيتر هێرش نەكەنە سەر ئافرەتە چالاكڤانەكاني بواري ئافرەتان".


سه‌رچاوه‌: رووداو

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget