مه‌لا فه‌رمان: به‌ بڕیارى دادگا دۆسیه‌كه‌م داخرا نه‌ك به‌ كيَشانه‌وه‌ى سكاڵا




رووداونێت-هه‌ولێر
مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یى، پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى ماجیداوه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌كه‌ى له‌ دادگا به‌هۆى كشاندنه‌وه‌ى سكاڵاكه‌ى تامان شاكره‌وه‌ داخرابێ‌و  گوتى "به‌ تۆمه‌تى بێ بنه‌ما تاوانبار كرابووم بۆیه‌ دۆسیه‌كه‌م داخرا.

مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یى، دواى  ئه‌وه‌ى نامیله‌كه‌یه‌كى به‌نێو راستییه‌كى ونبوو بڵاو كرده‌وه‌ رووبه‌رووى ره‌خنه‌ى چالاكوانانى بوارى ژنان بووه‌وه‌، له‌لایه‌ن نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس تامان شاكر له‌ دادگه‌ سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر تۆمار كرا، دواتر تامان شاكر رایگه‌یاند له‌به‌ر به‌رژوه‌ندى گشتى سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر مه‌لا فه‌رمان كێشاوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام مه‌لا فه‌رمان ئه‌و قسه‌یه‌ى تامان شاكر ره‌تده‌كاته‌وه‌.

مه‌لا فه‌رمان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "دواى ئه‌وه‌ى خاتوو تامان شاكر سكاڵایه‌كى له‌سه‌رم تۆمار كرد كه‌ به‌م كاره‌ى پشێویه‌كى گه‌وره‌ى ناوه‌و دڵى زۆربه‌ى خه‌ڵكى پێ نیگه‌ران كرد، به‌ڵام من بۆ ئه‌وه‌ى دڵى ناحه‌زانى هه‌رێم خۆش نه‌بێ كه‌ به‌رده‌وام  له‌ هه‌وڵى دووبه‌ره‌كى نانه‌وه‌ن من به‌هه‌موو توانم هه‌وڵى ئارامى و هێمن كردنه‌وه‌م ده‌دا ئه‌گه‌رچى خۆشم به‌ سته‌م لێكراو ده‌زانى، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى له‌ دادگا بڕیاردرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ تۆمه‌تى بێ بنه‌ما تاوانباركراوم بۆیه‌ دۆسیه‌كه‌م دابخرێ، له‌و كاته‌دا ده‌با خاتوو تامان داواى لێبوردنى لێكردبوومایه‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و رایگه‌یاندووه‌ و منه‌تمان له‌سه‌ر ده‌كات كه‌ گوایه‌ داواكه‌ى كێشاوه‌ته‌وه‌، كه‌چى راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌ 24/1/2011 دۆسیه‌كه‌ى من به‌ بڕیارى دادگا داخراوه‌، تامانیش 25/1/2011 چووه‌ عه‌ریزه‌یه‌كى داوه‌ بۆ كێشانه‌وه‌ى داواكه‌ى له‌ كاتێكدا دۆسیه‌كه‌ خۆى داخرابوو.. واته‌ رۆژێك پێش ئه‌و دۆسیه‌كه‌ داخرا بوو".

سه‌رچاوه‌: رووداو نێت 

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget