هاوڵاتییه‌ك له‌ توركیا شارێكی‌ مێژوویی‌ له‌ژێر ماڵه‌كه‌یدا ده‌دۆزێته‌وه‌


هاوڵاتییه‌ك له‌ ناوچه‌یه‌ك له‌ شاری‌ كابادوكیای‌ توركیا كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ نوشه‌هری‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌نادۆڵه‌، به‌ رێكه‌وت شارێكی‌ مێژوویی‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ژێر خانووه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ شه‌شی‌ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

ئه‌و پیاوه‌ توركه‌ سه‌رقاڵی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ گه‌نجینه‌ك بوو له‌ژێر خانووه‌كه‌یدا، به‌ڵام به‌ رێكه‌وت ژوورێكی‌ دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و تونێلێكی‌ تاریك بردی‌ و دواتر هاوشێوه‌ی‌ شارێكی‌ له‌ژێر زه‌ویدا دۆزییه‌وه‌. 

به‌ بۆچوونی‌ شوێنه‌وارناسان، ئه‌و شاره‌ 20 بۆ 50 هه‌زار كه‌سی‌ تێدا ژیاوه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ مه‌یسحی‌ بوون، چونكه‌ خاچ و شوێنێكی‌ هاوشێوه‌ی‌ كڵێسای‌ تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها شاره‌كه‌ شوێنێكی‌ تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ قوڵایی‌ 85 مه‌تره‌ و بۆ عه‌مباركردنی‌ ئاو ته‌رخانكراوه‌، خوێندنگه‌ و هه‌موو شوێنه‌ گرنگه‌كانی‌ تێدایه‌، به‌وپێیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پێویستییان به‌وه‌ نه‌بووه‌ له‌ شاره‌كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌. 

به‌ بۆچوونی‌ هه‌ندێك زانای‌ تر، مێژووی‌ شاره‌كه‌ بۆ كۆتایی‌ سه‌ده‌ی‌ شه‌شی‌ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ مه‌ستی‌ خۆپاراستن له‌ تیشكی‌ خۆر له‌ هاویین و سه‌رمای‌ ساردی‌ زستان، دروستییان كردووه‌.

شاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ ئه‌نادۆڵ له‌ توركیا و باشووری‌ چیاكانی‌ تۆرۆس و قلیقیا له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ روباری‌ فورات و به‌رزاییه‌كانی‌ ئه‌رمه‌نی‌ له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌، له‌باكووره‌وه‌ هه‌رێمی‌ بنتسی‌ مێژوویییه‌ و له‌ خۆرئاواشه‌وه‌ لیكاونیا و غلاتیه‌یه‌. 

له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ده‌روازه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌یان به‌ڕووی‌ گه‌شتیاراندا واڵا كردووه‌ تا بتوانن له‌ ناوه‌وه‌ به‌ رێڕه‌وه‌ ئه‌فسوناوی‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانیدا رێبكه‌ن.







إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget