هۆكاره‌كانی دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌






بەردی گورچیلە یەکێکە لەو نەخۆشییانە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی خوێی زیادە و پرۆتین و کانزای تر دروست ده‌بێت و تەندروسدتی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە، لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینە روو کە رێخۆشکەرە بۆ ئەوەی بەرد لە گورچیلەی مرۆڤدا دروست ببێ.

یەکەم: گرنگی نەدان بە خواردنەوەی شلەمەنییەکان.
دووهەم: میز نەکردن، مرۆڤ نابێ کەمتر لە یەک لیتر لە رۆژدا میز بکات.
سێیەم، ئارەق کردنی بەردەوام.
چوارەم، زیاد بوونی کێشی لەش.
پێنجەم: خواردنی خۆراکی ناتەندروست واتە ئەو خۆراکانەی رێژەی سۆدیۆم و پرۆتین و شەکری زۆریان تێدایە.

بە گووتەی پزیشکانی تایبەت بە گورچیلە نیشانەکانی دروستبوونی بەرد لە گورچیلە ئازار لە هەردوو بەشی پشت و گورچیلەکانە، هەروەها دەرکەوتنی خوێن لە گەل میز وهەست کردن بەئازار لە کاتی میزکردندا و لەرز و تا لە نیشانە سەرەکییەکانی تووشبوون بە بەردی گورچیلەیە.

زۆربەی ئەو مرۆڤانەی بەرد لە گورچیلەیان دا دروست دەبێت بە دەرمان یاخوود لەیزەر چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن، بەڵام ئەو بەردانەی قەبارەیان زیاتر لە 15 ملیمەترە پزیشکان لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە دەریدەهێنن. 

پزیشکان سەلماندوویانە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە لە نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازە و پیاوان دوو هێنده‌ی ئافره‌تان تووشی به‌ردی گورچیله‌ ده‌بن، ئه‌مه‌ش بۆ جیاوازی و چۆنییه‌تی كاركردنی ئه‌ندامه‌كانی ره‌گه‌زی نێر و مێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و هۆرمۆنه‌كانیشیان جیاوازن و رۆڵ ده‌بینن له‌ تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌.

بۆ رێگرتن و خۆپاراستن له‌ دروستبوونی به‌رد له‌ گورچیله‌تان، خواردنی شله‌مه‌نییه‌كان زیاد بكه‌ن و به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ودا، چونكه‌ له‌و كاته‌ خوێ و كانزاكانی ناو گورچیله‌ ده‌نیشن، هاوكات پێویسته‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ خواردنی گۆشتی سوور و خوێی كه‌م بكه‌نه‌ نێو چێشته‌كانتانه‌وه‌.

ــــــــــــــ
ئ: گوڵستان وەلییە

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget