ئەم دوو شەهیدەی كتيب بناسە



ئەم دوو شەهیدە بناسە 
..............................
1. شەهیدی خوێندنەوە
جاحظ 
ناوی أبو عثمان عمرو كوڕی بحر الكنانی بەصریە، ژیاوە لەنێوان ساڵانی (159-255)ك، یەكێكە لەئەدەب دۆستانی دەورانی عەباسی و بەزۆری خوێندنەوە بەناوبانگە و زۆر شەیدای خوێندنەوە بووە كە تاوەكو ئێستاش بەدەیان وتەی هەیە لەنێوماندا لەسەر كتێب و گرنگی خوێندنەوە لەوانە: (كتێب باخچەیەكە پڕ لەبەروبومی زانیاری) و (كتێب وتەبێژێكی بێدەنگە).......
ئەم زانا گەورەیە كاتێ‌ لەماڵەوە سەرگەرمی خوێندنەوە بوو لەژووری كتێبخانەكەی كتێبخانەكەی بەسەردا كەوت و گیانی دەرچوو و وەفاتی كرد.

2. شەهیدی لێكۆڵینەوەی زانستی
ئیبن بیطار
ناوی ضیا‌ءالدین أبو محمد عبدالله المالقی، لەمالقەی ئەندەلوس لەدایك بووە و ژیاوە لەنێوان ساڵانی (1197-1248). یەكەمین پزیشكی گیایی و رووەكیە و خاوەنی 1400جۆری ڕووەكە و 300رووەكی تەنها لەئەنجامی گەرانی خۆی بەشوێن گیا و رووەكی نوێدا دۆزیوەتەوە. ئەم زانا گەورە كاتێ‌ هاتە دیمەشق لەكارگەكەیدا لەكاتی ئامادەكردنی دەرماندا توشی ژەهراوی بوون بوو و گیانی سپارد لەساڵی 1248ز.

__________________

س: شارستانیەتی ئیسلام

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget