١٦ ڕاستی سەیر لەبارەى جەنگى دووەمى جیهانەوە



ماڵپەڕی (Business insider)ی ئەمریکی ژمارەیەک ڕاستیی لەبارەى جەنگى دووەمى جیهانەوە بڵاوکردووەتەوە، کە بەشێکیان ڕووداوى سەیر و سەمەرەن، بزانە ئەو ڕاتسییانە چین؟
* بۆ ئەوەى وشەى (هەمبەرگەر) بەکارنەهێنن، سەربازە ئەمریکاییەکان لەماوەى جەنگەکەدا دەیانوت (ستیکی ئازادى).
* وڵیام هیتلەر برازاى ئەدۆڵف هیتلەر لەماوەى جەنگى دووەمى جیهاندا سەربازێکی سوپاى ئەمریکا بوو و لەڕیزی هێزی دەریایی ئەو وڵاتەدا خزمەتى دەکرد.
* کچە ئەکتەرێکی ڕووس بۆ بەرزکردنەوەى ورەى سەربازانى وڵاتەکەى بڕیاریدابوو ١٠ هەزار سەرباز ماچ بکات، بەڵام توانیبووی ئەو کارە تەنیا لەگەڵ ٧٣٣ سەربازدا بکات.
* منداڵترین سەربازى شەڕەکە سەربازێکی ئەمریکی بوو بەناوى کاڵڤن گراهام کە ئەوکات تەمەنى ١٢ ساڵ بوو.
* یەکەمین بۆمب کە هاوپەیمانان (بەرلین)یان پێ بۆردومانکرد، کەوتە باخچەیەکی ئاژەڵانەوە و فیلێکی کوشت.
* لەو جەنگەدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار فڕۆکەوانی هێزەکانى هاوپەیمانانى ئەوروپا کوژران.
* زۆرترین قوربانیانى سوپاى ئەمریکا سەر بەهێزى ئاسمانیی بوون.
* یەکەم سەربازى ئەڵمانى لەو شەڕەدا لەلایەن سوپاى ژاپۆنەوە کوژرا.
* یەکەم سەربازى ئەمریکی بەدەستی ڕووسەکان کوژرا.
* لەساڵی (١٩٢٣)دا تەنیا یەک لەسەر سێی نێرینەکانى یەکێتی سۆڤێت لە مردن ڕزگاریان ببوو و لە ژیاندا مابوون.
* بەهۆی جەنگەکەوە تەنیا لەساڵی ١٩٤١دا لە ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیۆن ئۆتۆمبێل دروستکران.
* لەکۆی هەر پێنج سەربازێکی ئەڵمانی، چواریان لە شەڕی دووەمى جیهاندا کوژران.
* لەکۆی هەر چوار سەربازێک کە بەسەر کەشتییەکانەوە بوون، تەنیا یەک سەرباز بە زیندوویی مابووەوە.
* ڕێژەی مردن و کوژرانى دیلەکانى ڕوسیا لەسەدا ٨٥ بوو، کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی لەناوچوونی دیلەکانى جەنگەکە بوو.
* تەنیا لە یەک کارواندا سێ هەزار منداڵی پۆڵەندى خرانە ناو کوورەکانى ئاگرەوە.
* ژمارەى قوربانیانى شەڕەکە لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ملیۆن کەسدا دەبوو، ڕێژەی زیاتر لەسەدا (٥٠)ى قوربانییەکانیش کەسانى مەدەنى بوون.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget