كورتە چيرۆك: گفتوگۆي ژن و مێردێك






ژن و پياوێك بە يەكەوە دەچنە باخچەي ئاژەڵان..
لەلاي قەفەزي مەيمەنەكان دەبينن مەيمونێكي نێرە لەگەڵ خيزانەكەي ياري دەكات...
ئافرەتەكە ڕوو لە پياوەكەي دەكات دەڵێت: سەيركە ديمەنێكي چەند ڕۆمانسييە و ئەو مەيمونە نێرە چەند ئەو مێييەي خۆشدەوێت!
دواتر ڕۆيشتن لەلاي قەفەزي شێرەكان بينيان شێرێكي نێرە بێ دەنگ پاڵكەوتووە و خێزانەكەشي لەولاتري ئەو پاڵكەوتوە...
ئافرەتەكە ڕوو لە پياوەكەي دەكات دەڵێت: سەيركە ديمەنێكي چەند ناخۆش و دور لە خۆشەويستي و سۆزي خێزانييە!
پياوەكە سەيري خێزاني دەكات دەزانێت خۆشەويستي ڕاستەقينە و ساختەي لێ‌ تێكەڵ بووە، بۆيە دەيەوێت بۆي ڕوون بكاتەوە، قوتويەكي ئاوي بەتاڵي پێ‌ دەبێت دەيدات بە خێزاني دەڵێت: ئەو قوتوە بۆ شێرە مێيەكە فڕێبدە بزانە نێرەكە هەڵوێستي چييە و چي دەكات!!
كاتێك ئافرەتەكە قوتوەكە بۆ شێرە مێيەكە فڕێدەدات، شێرە نێرەكە هاوار دەكات و پەلەماري ئافرەتەكە دەدات وەك بەرگريەك لە خێزانەكەي.
پياوەكە دەڵێت با بگەرێينەوە بۆلاي قەفەزي مەيمونەكان هەمان كار ئەنجامبدەوە بزانە چي ڕوودەدات!!
ئافرەتەكە لەلاي قەفەزي مەيمونەكان هەمان سيناريۆ دوپات دەكاتەوە، دەبينێ‌ لەگەڵ تێگرتني قوتوەكە مەيمونە نێرەكە هەڵدێت تا قوتوەكەي بەرنەكەوێت..
ئينجا پياوەكە ڕوو لە خێزانەكەي دەكات و دەڵێت هەرگيز بە قسەي ڕازاوە و ڕواڵەتي خەڵكي فريومەخۆ..
چونكە خەڵكانێك هەنە بە سۆز و خۆشەويستي درۆينە خەڵكي فريودەدەن..
خەڵكانێك هەنە بە قسەي ڕازاوە خەڵكي فريودەدەن..
خەڵكانێك هەنە گورگن لـــــــــــە پێستي مەڕدان..
خەڵكانێك هەنە ناخيان ژەنگاوييە و ڕواڵەتيان نورانيە..
خەڵكانێك هەنە خيانەتت لێ‌ دەكەن بەڵام منەتي وەفات لەسەر دەكەن..

بەڵام خەڵكانێكش هەنە بەڕاستي خۆشەويستي ڕاستەقينەيان لە ناخۆي خۆيان حەشارداوە..
ئاااااااااااااااي لەو سەردەمە نموونەي وەك مەيمونەكە چەندە زۆرە، بەڵام نموونەي وەك شێرەكە چەندەكەمە.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget