یەكێتی زانایان‌و لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی لە مەلا فەرمان خەرابەیی دەكەن



مامۆستا مەلا فەرمان خەرابەیی، كە ئیمام‌و خەتیبە لە هەولێر، ماوەیەكە هەندێك لەو ئافرەتانەی لە نامیلكەی ئەودا ناویان هاتووە، دەستیان كردووە بە هەڵمەتێكی ئیعلامی دژی مامۆستای ناوبراو‌و، وایان لە مێشكی هاوڵاتیان گەیاندووە، كە ئەو مامۆستایە تەشهیری بەوان كردووە، لەو بارەوە مامۆستا مەلا فەرمان خەرابەیی لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی زانایان رایگەیاند: من لەو كتێبەمدا تەنها هاتووم قسەكانم نەقڵكردووە‌و، تەحەداش دەكەم بتوانن شوێنێكم بۆ دەستنیشان بكەن، كە لەو شوێنە حوكمم لەسەر هیچ كەسێك دابێت، هەروەها تەشهیرم بە هیچ كەسێك نەكردووە، هەموو ئەو قسانەشم كە كردوومە، بە دیكۆمێنت هەڵم گرتوون، ئەوەی دەنگە لای من پارێزراوە، ئەوەی نووسینە لای من پارێزراوە.

مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان لە لێدوانێكی تایبەت بە سایتی زانایان رایگەیاند: بە پێی قسەكانی مامۆستا فەرمان ئەو كیتابە هیچ تەشهیری تێدا نییە، بۆیە ئەگەر كەسێك پێی وایە تەشهیری تێدایە با وەڵام بداتەوە‌و، تەنها قسەكردن‌و سوكایەتیكردن بە مامۆستا جێگەی هەڵوەستە لەسەر كردنە، بۆیە ئێمە وەك یەكێتی زانایان هەموو پشتیوانیەكی مامۆستا دەكەین‌و، مامۆستا ئەندامی ئێمەیە‌و قەتیش ئامادە نین پشتی ئەندامەكانی خۆمان بەربدەین، بەتایبەتی كە تەشهیری تێدا نەبێت، ئێمە لە یەكەم رۆژەوە گووتوومانە، ئێمە لەگەڵ تەشهیر دانینە‌و، داواشمان لە زانایانی ئایینی كردووە‌و، بە هیچ شێوەیەك تەشهیر بە هیچ لایەنێك نەكەن، بەڵام كەسێك قسەیەكی كردبێت، دەبێ‌ تەحەمولی ئەنجامەكانیشی بكات، كە شتەكانی بنووسرێنەوە.

هەروەها دكتۆر بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی زانایان راگەیاند: راستە ئێمە دژی تەشهیرین، دژی ئەوەین سوكایەتی بە هیچ كەسێك بكرێت، بەڵام مامۆستا فەرمان شتەكانی هەموو بە بەڵگەیەو، خۆشی دەڵێت: حوكمم لەسەر هیچ كەس نەداوە، بۆیە ئێمەش پشتیوانی لە مامۆستا دەكەین‌و، داواش دەكەین شتەكان وەكو خۆیان بگەنە ئەنجام، بێجگە لە نەقلكردنی شتەكان هیچی دیكەی نەركدووە‌و، هەروەها ئاماژەی بە ژێدەر‌و سەرچاوەكانیش كردووە، كەسێك نكۆڵی لە قسەكانی خۆی بكات، یان مامۆستا زیادەی لەسەر گووت بێت، ئەوە ئێمە لەگەڵدا نینە، بەڵام مامۆستا زۆر بە روونی هەموو سەرچاوەكانی باس كردوونە، پاشان ئەو بەڕێزانە هەر باسی قەڵەم دەكەن، ئەی بۆچی ئێستا نایێن بە قەڵەم وەڵام بدەنەوە.


سه‌رچاوه‌:سایتی زانایان 04/01/2011

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget