زانياري سەرنجڕاکێش دەبارەي لەشي مرۆڤ

هزر كوردستاني
1- ترشي هه‌رسكردن يان ترشي گه‌ده‌ ده‌توانێت توتيا يان چينكۆ بتوێنێته‌وه‌، هۆكاري ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن ناتوانێت خانه‌كاني ناو گه‌ده‌ له‌ناوبه‌رێت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خانه‌كان خێراتر له‌وه‌ي به‌و ترشه‌ بتوێنرێته‌وه‌ خانه‌ي نوێتر جێيان ده‌گرێته‌وه‌.

2- سييه‌كان 500 مليۆن كونۆلكه‌يان تێدايه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ ئۆكسجين ده‌ده‌ن بچێته‌ ناو خوێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێڕه‌وي هاوايي نێوانيان دوو هه‌زار و 400 كيلۆمه‌تر ده‌بێت.

3- مێينه‌ي مرۆڤ ئاره‌قه‌ رژێنيان زياتره‌ له‌ نێرينه‌ به‌ڵام نێرينه‌ زياتر ئاره‌ق ده‌رده‌دات، ئاره‌قيش چه‌ند جۆرێكي هه‌يه‌ كه‌ پێكهاته‌ي كيمياييان جياوازه‌و ئه‌وه‌ي كه‌ به‌هۆي په‌ستان و ناره‌حه‌تي كاره‌وه‌ دروست ده‌بێت ناخۆشترين بۆن دروست ده‌كات.

4- مێشك ته‌نها له‌سه‌دا 2ي كێشي له‌ش پێك ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێويستي به‌ له‌سه‌دا 20ي ئۆكسجين و كالۆري له‌ش هه‌يه‌. وه‌ستاني هه‌ريه‌ك له‌و سێ شاده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌ي كه‌ بۆ مێشك ده‌چن ده‌بێته‌ هۆي جه‌ڵده‌ي ده‌ماغ.

5- ريخۆڵه‌ كوێره‌ي به‌ته‌واوه‌تي بێ سود نيه‌، له‌ كاتي سكچوندا به‌كترياي سودبه‌خيشي تيدايه‌ كه‌ دروست ده‌بێت بۆ پاككردنه‌وه‌ي ريخۆڵه‌.

6 – له‌شي مرۆڤ له‌ شه‌ودا رووناكي ده‌رده‌دات به‌هۆي ئه‌و كارلێكه‌ كيمياييانه‌ي كه‌ له‌ له‌شدا رووده‌ده‌ن به‌ڵام رووناكيه‌كه‌ 1000 ئه‌وه‌نده‌ كزتره‌ له‌وه‌ي كه‌ چاوي مرۆڤ بوانێت هه‌ستي پێ بكات.

7- له‌كاتي خه‌وتدا ئه‌ندامي نێرينه‌ي مرۆڤ 2 تا 3 كاتژمێر جارێك هه‌ڵده‌ستێت ئه‌وه‌ي به‌هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ له‌لايه‌ن مێشكه‌وه‌ فه‌رماني پێده‌كرێت تا بزانێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ چالاكه‌ يان نا.

8 – مرۆڤ به‌يانيان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت نزيكه‌ي نيو ئينج (يه‌ك سانيتمه‌ترو 27 مليمه‌تر) درێژتره‌ له‌كاته‌كاني ديكه‌ چونكه‌ له‌شه‌ودا شله‌يه‌كي زۆر دركه‌په‌تك پڕده‌كاته‌و درێژتر ده‌بێت به‌ڵام له‌ رۆژدا ئه‌و شله‌يه‌ ده‌رده‌چێت كاتێك كه‌ مرۆڤ به‌ ستووني ده‌وه‌ستێت، هێزي راكێشاني زه‌وي كاريگه‌ري گه‌وره‌ي هه‌يه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

9- قژي مرۆڤ زۆر به‌هێزه‌، 150 هه‌زار تاڵه‌ قژ (ژماره‌ي تاڵه‌كاني سه‌ري كه‌سێكي قژ پڕ) ده‌توانێت دوو فيل رابكێشێت.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget