سجدة السهو: سوجده‌ی هه‌ڵه‌ی ناو نوێژ


نووسین: فه‌رمان خه‌رابه‌یی


پێناسە: دوو سوجدەیە كاتێك نوێژ خوێن هەڵەیەك دەكات ئەم دوو سوجدەیە دەبات.

حوكمەكەی: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێ‌: إِذَا شَكَّ أَحَدُكُمْ فِى صَلاَتِهِ فَلَمْ يَدْرِ كَمْ صَلَّى ثَلاَثًا أَمْ أَرْبَعًا فَلْيَطْرَحِ الشَّكَّ وَلْيَبْنِ عَلَى مَا اسْتَيْقَنَ ثُمَّ يَسْجُدُ سَجْدَتَيْنِ قَبْلَ أَنْ يُسَلِّمَ فَإِنْ كَانَ صَلَّى خَمْسًا شَفَعْنَ لَهُ صَلاَتَهُ وَإِنْ كَانَ صَلَّى إِتْمَامًا لأَرْبَعٍ كَانَتَا تَرْغِيمًا لِلشَّيْطَانِ » صحيح: رواه مسلم ذمارة (571) و ابو داود (1024) والنسائي (3/27).
واتــە: ئەگەر كەسێك لە ئێوە گومانی بۆ پەیدا بوو لە ناو نوێژدا نەیزانی چەند ڕكعاتی كردووە، ئایا سێی كردووە یان چوار! ئەوكات با گومانەكەی بەلاوە بنێ‌ لە كامیان دڵنیایە با نوێژەكەی لەسەر ئەو تەواو بكات، واتە: كە گومانی هەیە سێیە یان چوار! ئەوە گومانی لە چوارەكەیە ئەگەرنا دڵنیایە لە كەمەكەیان كە سێیە كردوویەتی، پاشان لە پێش سەلام دانەوە دوو سوجدە ببات، جا ئەگەر لەڕاستیدا پێنج ڕكعاتی كردبوو ئەوا ئەو دوو سوجدەیە نوێژەكەی دەكەنەوە بەجووت، ئەگەر چواریشی كردبوو، ئەوا ئەو دوو سوجدەیە ئەبن بە سەرشۆڕی بۆ شەیتان.



هۆكارەكانی سوجدەی سەهو سێ‌ شتە:


یەكەم: النقص: واتـە شتێكی لە ناو نوێژ لە بیرچووە و نەیكردووە، ئەو شتانەی كە لە بیر ئەچن سێ شتن:
:: الركن: لە بیركردنی روكنێكی نوێژە كە واجبە بكرێ وەك ركوع كە ڕوكنێكە ئەگەر لە بیری كرد ئەوە سوجدەی سەهو بە تەنها جێگای ناگرێتەوە، بەڵكو دەبێت هەر كاتێك بەبیری هاتەوە بگەڕێتەوە و ڕوكنەكە بكاتەوە، ئینجا لە كۆتای پێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو دەبات.
بۆ نموونە: ئەگەر لە دوای قورئان خوێندنەكەی لە بیری چوو بچێتە ركوع یەكسەر چووە سوجدە، ئەوە ئەكا روكنێكی لە بیرچووە كە ڕكوعە، بۆیە پێویستە بگەڕێتەوە ڕكوع ببا، ئینجا پێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو ببات.
:: السنة: ئەو سوننەتانەیە كە بەشێكن لە نوێژ وەك تەحیاتی یەكەم، ئەگەر لە بیری چوو ناگەڕێتەوە بۆ كردنەوەی، بەڵكو پێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو دەبات جێگاكەی دەگرێتەوە.
:: الهيئة: ئەو سوننەتانەن كە بەشێك نین لە نوێژ وەك: ووتنی (سمع الله لمن حمده ربنا ولك الحمد) كە هەیئەتە، واتە: ئەو سوننەتانەیە كە نوێژی پێ جوان ئەبێ، ئەگەر نەشكرێ نوێژی پێ بەتاڵ نابێ، جا لە بیرچوونی ئەمانە بۆی ناگەڕێتەوە بیكاتەوە، سوجدەی سەهوشی بۆ نابرێ‌.




دووەم: الزيادة: زێدە كردن لە نوێژدا، ئەگەر كەسێك ڕكعاتێكی زیادەی كرد لە نیوەی ڕكعاتەكە زانی كە ئەو ڕكعاتەی كە دەیكا زیادە، ئەبێ یەكسەر دانیشێت و نەیكات پاشان لە پێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو دەبات.


سێیەم: الشك: گومان دروست بوونە لە ڕكعاتێك، ئەگەر كەسێك لە ژمارەی ڕكعاتەكانی گومانی بۆ پەیدابوو نەیزانی سێ ركعاتی كردووە یان چوار ڕكعاتی كردووە، ئەوكات نوێژەكەی ئەكا لەسەر ئەو ژمارەی كە گومانی تیا نیە، ژمارە بێگومانەكەش كەمەكەیە، چونكە ئەو گومانی لەوە هەیە ئایا چواری كردووە یان نا ئەگینا دڵنیایە لەوەی كە سێ ڕكعاتی كردووە، ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە بوو ئەوە لەسەر ئەو ڕكعاتەی گومانی تیا نیە ڕكعاتێكی تر دەكات، ئەوكات دڵنیا ئەبێت كە چوار ڕكعاتی كردوە، بەڵام گومانی لەوە هەیە ئایا ڕكعاتێكی زیادی نەكردووە؟ بۆ ئەمەش پێش سەلام دانەوە دوو سوجدەی سەهو دەبات.

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget