ئامۆژگارييەکانى سەعيدى نوورسى بۆ گه‌لي كورد

 

ئەى گەلى کوردان!
لە يەکگرتندا هێز و.. لە يەکێتيدا ژيان و.. لە برايەتيدا بەختەوەرى و.. لە حکوومەتدا سەلامەتى هەيە.
بە توندى دەست بە گوريسى يەکێتى و پەتى خۆشەويستييەوە بگرن، تاکو لە بەڵا ڕزگارتان ببێت.
باش گوێم لێ بگرن هەتا شتێکتان پێ بڵێم:
بزانن! ئێمە سێ گەوهەرمان هەيە کە دەخوازن بيانپارێزين:
يەکەميان ئيسلامەتييە، کە هەزار هەزار خوێنى شەهيدانمان لە بەهايدا داوە.
دووهەميان: ئينسانييەتە، کە پێويستە لە پێش چاوى خەڵکيدا، بە خزمەتى عەقڵى، جوامێرى و مرۆڤ پەروەريى خۆمان پيشانى دنيا بدەين.
سێهەميان: نەتەوايەتيمانە، کە تايبەتمەنديى بە ئێمە داوە.
پێشينانمان کە بۆ خۆيان کاردروست و ڕێکوپێک بوون، دەبێ ئێمە بە کارەکانمان و پاراستنى نەتەوايەتيى خۆمان، گيانى ئەوان لە گۆڕەکانياندا شاد بکەين.
دواى ئەوە.. سێ دوژمنمان هەيە کە ئێمە لەناو دەبەن:
يەکەم: هەژارىيە. چل هەزار حەماڵ لە ئەستەمبووڵدا بەڵگەيە لەسەرى.
دووهەم: نەزانى و نەخوێندەوارييە. کە لە هەزار کەسدا يەکێکمان ناتوانێت ڕۆژنامە بخوێنێتەوە، بەڵگەى ئەوەيە.
سێهەم: دوژمنايەتى و دووبەرەکييە. کە ئەم دوژمنايەتييەش هێزى ئێمە لەناو دەبات و، ئێمەش شايستەى تەمێ و پەروەردە دەکات. حکوومەتيش لە بێ ويژدانيى خۆيدا ستەمى لێ دەکردين.
دواى ئەوەى کە ئێوە لەمە تێگەشتن، بزانن چارەى ئێمە لەوەدايە کە سێ شمشێرى ئەڵماس بە دەستەوە بگرين، تاکو پارێزگارى لە هەر سێ گەوهەرەکانمان بکەين و، هەر سێ دوژمنەکەشمان لە خۆمان دوور بخەينەوە. ئەو سێ شمشێرەش:
يەکەم: دادپەروەرى و زانست و خوێندنە.
دووهەميان: يەکگرتن و خۆشەويستيى نەتەوەييە.
سێهەميان: مرۆڤ بۆ خۆى کارى خۆى بکات و، بە وێنەى کەسانى نزم بە هيواى توانا و يارمەتيى خەڵکى نەبێت و، پشتيان پێ نەبەستێ.
دوا وەسيەتم:
خوێندن.. خوێندن.. خوێندن!
دەستى يەک گرتن.. دەستى يەک گرتن.. دەستى يەک گرتن!

سەرجەمي پەيامەکاني نوور

إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget