بزانه‌ یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان پیش 117 ساڵ به چ ده‌ست پێ ده‌كا



عبدالملیك ئەحمەد
بزانه‌ یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان پیش 117 ساڵ به چ ده‌ست پێ ده‌كا وباسی چ ده‌كا...هه‌ر بابایه‌و وێنه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و باسی ساڵیادی رۆژنامه‌ گه‌ری كوردی ده‌كا ،به‌ڵام باسی ناوه‌ڕۆك ناكا ؟! بۆ ؟

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌

بسم الله الرحمن الرحیم
سه‌دهه‌زار شوكرو حه‌مد بۆ خوای ته‌عالا كه‌به‌مسوڵمانی خه‌لقی كردوین، وه‌زیره‌كی وعه‌قڵی پێداوین بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاریو، ده‌رباره‌ی به‌ده‌ست هێنانی عیلم و زانیاری زۆر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی پیرۆزمان له‌به‌ر ده‌سته‌ ،مسوڵمانان له‌هه‌ر كوێ هه‌بن له‌جیهان له‌شار و دێهاته‌كانیان قوتابخانه‌و رۆژنامه‌و نوسه‌رهه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا له‌ رۆژنامه‌ ده‌ینوسن ...به‌داخه‌وه‌ بۆ كورد ... كورد عاقڵترین و زیره‌ك تریینی میله‌تانه‌ ، به‌خشنده‌ن ،ده‌ستیان به‌دینه‌كه‌یانه‌وه‌ گرتووه‌ ،به‌هێزن به‌ڵام خوێنده‌وار نین به‌زانست و زانیاری ده‌وڵه‌مه‌ند نین وه‌كو گه‌لانی تر ، نازانن له‌ دونیا چ باسه‌ نازانن له‌ مۆسكوی جیرانیان چ هه یه‌ بۆیه‌ ئه‌م رۆژ نامه‌م ده‌ركرد ته‌نها له‌پێناو خوا !!! به‌ ئیزنی خوا 15 رۆژ جارێك ده‌رده‌چێ وه‌ناوم نا كوردستان

دواتر دێته‌ سه‌ر باسی ئامۆژگاری كردنی مه‌لا كان كه‌چۆن خه‌ڵك فێری عیباده‌ت ده‌كه‌ن ئاواش فێری خوینده‌واریان بكه‌ن و ئامۆژگاری ئاغه‌كان ده‌كا كه‌ ڕێ له‌ خه‌ڵك نه‌گرن و قوتابخانه‌ بكه‌نه‌و و خه‌ڵك بنیرن بۆ ئه‌سته‌مبوڵ بۆ خوێندن وهتد

لێره‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كوا ئه‌و جۆره‌ بنه‌ماو ئه‌خلاقه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سه‌ر بونیاد نرا ؟ كه‌سه‌یری رۆژنامه‌كانی ئیستا ده‌كه‌ی له‌به‌ر وێنه‌ی رووت و درۆ و دژایه‌تی ئیسلام بێز له‌ رۆژنامه‌ ش ده‌كه‌یه‌وه‌ ..... دیاره‌ كه‌باسی رۆژنامه‌ ده‌كه‌ی ئیستا راگه‌یادن به‌گشتی ده‌گرێته‌وه‌



إرسال تعليق

[blogger]

MKRdezign

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
Javascript DisablePlease Enable Javascript To See All Widget