پەرەي سەرەكي  ا   كتێبەكـاني  ا   وتـاره‌ دەنگيه‌كاني  ا   وتـاره‌ ڤيديۆيه‌كاني  ا   بابەتي هەمەجۆر   ا   گەلەري وێنە    ا   پەيوەندي كـردن   

 پەيامي پێغەمبەران،بۆ گۆڕيني ناخ و گۆڕانكاريي ئاشتيخوازانەيە

 

نووســـەر : عه‌بدولره‌حمان سديق
بەشـــــی :  بابەتي نووسەران
سـەردان :
( 1526 ) جار ئەم بابەتە بینراوە
زیادکردن :
01-10-2014 زايني / 7 ذو الحجة 1435كۆچي

 
 

پەيامي پێغەمبەران،بۆ گۆڕيني ناخ و گۆڕانكاريي ئاشتيخوازانەيە

پەيامي گشت پێغەمبەران لەخاڵێكي سەرەكيدا يەكدەگرنەوە كە گۆڕيني ناخي مرۆڤەكان و ئەنجامداني گۆڕانكاريي ئاشتيخوازانەيە لەنێو كۆمەڵگەدا، بەمەبەستي بڵندكردني مرۆڤەكان بۆ شوێني شايان بە مرۆڤايەتيي. بۆيە كە (ئيبراهيم)هات بتەكاني شكاندو، فێري كردين كە ئيدي نەوەستين لە حزوري ئەو شتانەي، ئەو بيردۆزانەي، ئەو ميكانيزمانەي كە بەدەستي خۆمان بۆ ساڵێك دايدەهێنين، كەچي دواتر سەد ساڵ گيرۆدە دەبين بە دەستيانەوە.

(ئيبراهيم) سەلامي خواي لەسەر پێي گوتين كە وابەستەي قاڵبە ئامادەكراوەكاني پێش سەدان ساڵ نەبين، ئەو فێري كردين كە هەر شتێك، هەر بيرۆكەيەك نە سوودي هەبێت و نە زيان، ئيدي ئەوە بتێكە لە بتەكان، جا لە سياسەتدا بێت يان ئابووري يان پەروەردەو فێركردن.
كە (موسا)هات سەلامي خواي لەسەر، داواي لێكردين چاوەكانمان تيژتر بڕوانن و، نەكەونە داوي ئەو ساحيرو جادوگەرانەي كە سيحر لە چاوەكانمان دەكەن و، ڕەشمان بە سپي پێ نيشان دەدەن و، گوريس و دارمان بەمار بۆ وێنا دەكەن. ئەو پێمان دەڵێت: ئەوە گوريسە ڕزيوەكاني ساحيرانەو، ئەوەش دارە ساختەكاني جادوكەرانە، ئەوانە كاريان لە چاوي ئێوە كردووەو، ئەوەي دەيبينن خەياڵە نەك ڕاستيەكان.
ئەو پێي گوتين كە ساحيرو دەجالەكاني دژ بەمرۆڤايەتيي ئاگرمان بە ئاو بۆ وێنا دەكەن و، دەيانەوێت وەك ئەوان بە تەنيا چاوێك لە شتەكان بڕوانين.
كە (عيسا)سەلامي خواي لەسەر، هات، بەدەستي پيرۆزي نەخۆشەكاني چاك دەكردەوەو، شيفاي لەخوا بۆ داوا دەكردن.
(عيسا)سەلامي خواي لەسەر، مردووەكاني بە فرماني خودا زيندوو دەكردەوە.
ئەو لە بێشكەدا قسەي كردو، ئەو خوانێكي بۆ خەڵكي دابەزاند بە فرماني خودا.
پەيامي (عيسا) سەلامي خواي لەسەر، فێرمان دەكات كە نەخۆشە زۆرو بێ كەسەكاني سەردەم مافي ئەوەيان هەيە ژيانێكي باش و جەستەيەكي ساغيان هەبێت، زۆرێك لە مرۆڤە بەلاشە زيندوو بە ڕۆح و ويژدان مردوو پێويستييان بە زيندووكردنەوە هەيە.
لەو ئەوە فێربووين كە مرۆڤايەتي پير لە بيرو فكرو كردەوەدا پێويستييان بە كەسێكي نوێيە، نەوەيەكي نوێيە، نەوەيەك لە بێشكەدايە بەڵام قسەي پێيە بۆ گەورە چەق بەستووەكان، لە ئەو فێر بووين كە لە دەرەوەي خوانێكدا ئەوەڵ و ئاخيرمان كۆبينەوەو كۆبونەوەمان بكەينە جەژني تەبايي و بەيەك گەيشتن و لەيەك گەيشتن و پردي پەيوەنديي نێوان پێكهاتەكان.
كە (موحەمەد)دروودي خواي لەسەر، هات، پێ ڕاگەياندين كە ئەو دوا پەيامبەرەو ئيدي لە دواي ئەو پەيامبەرێكي دي نايەت، بەمەش فێري كردين كە ئيدي مرۆڤايەتي پێگەيشتتوەو پێويستي بە پەيامەكەي ئەوەو، پەيامەكەي ئەويش كۆكەرەوەو تەواوكاري پەيامەكاني پێش خۆيەتي و، پەيامەكەي بەفرماني (بخوێنە)دەستي پێكردو، بەمەش پەيامي ئەو پەيامي خوێندن و خوێندنەوەيە، پەيامي پيرۆز كردني زانست و پێنووسە.
ئەو درودي خواي لەسەر، بتەكاني بۆ تا هەتايە شكاندو، بە نووري ئيمان سيحرو جادووي چاو بەستني پوچەڵ كردووەو، ژيانێكي كردە گياني مرۆڤايەتي و، گيانێكي نوێشي بەخشييە ژياني ئادەميزادو، فێري كردين بەناوي خودا بخوێنين و، ڕێز لە پێنووس بگرين، لە بێشكەوە تا مردن بەدواي زانست و مەعريفەدا بين.

 
    ئەم بابەت بنێرە بۆ ھاوڕێیەکەت  چاپی بکە
   

بابەت پێشوو
زانياريي سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتي نۆبڵ

زانياريي سه‌باره‌ت به‌ خه‌ڵاتي نۆبڵ

هەمەجۆر ھاوشێوە بابەت دواتر
پەيامي پێغەمبەران،بۆ گۆڕيني ناخ و گۆڕانكاريي ئاشتيخوازانەيە

پەيامي پێغەمبەران،بۆ گۆڕيني ناخ و گۆڕانكاريي ئاشتيخوازانەيە

لابردنى عادەت

لابردنى عادەت

سكم بە كێ دەسووتێ لە فەیسبووك؟

سكم بە كێ دەسووتێ لە فەیسبووك؟

با هەموومان مامۆستا فەرمان خەرابەیی بین

با هەموومان مامۆستا فەرمان خەرابەیی بین

پاراستنی دەم و زوبان بەرامبەر موعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان

پاراستنی دەم و زوبان بەرامبەر موعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان

موسوڵمان مرۆڤى ڕاستگۆیی و دڵنیایی

موسوڵمان مرۆڤى ڕاستگۆیی و دڵنیایی

پەرەي سەرەكي
بابەتي هەمەجۆر
وتــــاري دەنگي
كتێبەكــــــــــــاني
وتاره‌ ڤيديۆيه‌كاني
بەرنامەي پێويست
ئامــــــاري پێگە
پێناســەي پێگە
پێگـەي پێويست

فلاشــــى هه‌مه‌جـــــۆر

كه‌ش وهه‌واي جــيھان

بە دۆستەكەت ڕابگەيەنە