پەرەي سەرەكي  ا   كتێبەكـاني  ا   وتـاره‌ دەنگيه‌كاني  ا   وتـاره‌ ڤيديۆيه‌كاني  ا   بابەتي هەمەجۆر   ا   گەلەري وێنە    ا   پەيوەندي كـردن   

 ديمانەي گۆڤاري دەنگ

 

نووســـەر : ساڵي2011
بەشـــــی :  نوسينه‌كانی مامۆستا
سـەردان :
( 1112 ) جار ئەم بابەتە بینراوە
زیادکردن :
17-01-2012 زايني / 23 صفر 1433كۆچي

 
 

دەنگ: مافي ئافرەت لە ئاييني ئيسلام چۆن دەبينرێ‌؟
خەرابەيي: ئەگەر سەير بكەين باسي ماڤي ئافرەت لە ئەوروپا كاتێك سەري هەڵدا كە لەگەل پياوان كاريان دەكرد ماڤي تەواويان پێنەدەدرا، بۆيە هەڵسان بەداواكردني ماڤي خۆيان، ئاييني ئيسلاميشيان لە ناو نەبووە كە ماڤە راستيەكاني ئافرەتي پێشاندابن، بەڵام ئەگەر لە ئيسلام سەير بكەين ئافرەت ڕێزي تايبەتي خۆي هەيە، ئافرەت يان خوشكە يان دايكە يان خێزان.. كەواتە پێغەمبەر (صلي) ڕێزي ئافرەتي بۆ دياري كردوين، هەروەها ڕيِزگرتني ئافرەت لە ئيسلام دا بۆ بەرژەوەندي تايبەتي نيە، بەڵام ئەگەر بڕوانين بۆ ئەورپا كە لاڤي مافي ئافرەت لێدەدەن، تەنها كاتێك ئافرەت ڕێزي هەيە لەلايان كە كاريان پێيەتي يان جوانە تا بۆ ريكلام بە كاري بهێنن.. كەچي لە ئيسلام بە پێچەوانەوەيە ئافرەت چەندە تەمەني گەورەتر دەبێ ڕێزي زياتر دەبێ‌.. كەواتە بەڵێنامە نێودەوڵەتيەكان پێوەر نيە بۆ پيداني ماف، چونكە ماف بريتي نيە تەنها لە بەڕەڵاي و دووركەوتنەوە لە ئەخلاق.

دەنگ: ئاستي كەناڵە كورديەكان چۆن هەڵدەسەنگێني؟
خەرابەيي: كەناڵەكان چ ناوخۆي چ ئاسماني كاريگەري زۆر دروست دەكەن لەسەر تاكي كوردي، ئەگەر شتي بە سوود بەخش بكەن حەتمەن شوێنەواري ئەو باشە لەسەر خەڵكي دەبينرێ‌، ئەگەر خراپيش بێ‌ بە هەمان شێوە، بۆيە كەناڵەكان دەبێ ئاگاداري هاوردەكردني فليمي بێگانە بن.

دەنگ: ئەي دەربارەي وشەي جەندەر چي دەڵێي؟
خەرابەيي: وشەي جەندەر بە هيچ شێوەيەك لەگەڵ ئيسلام ناگونجێ‌، جەندەر بە ماني رەگەز دێ‌، واتە: لە بري نێر ومێ‌ جەندەر دادەنرێ‌، ئەوە تەفسيري مەوسوعەي بەريتانيە بۆ جەندەر.

دەنگ: ماوەيەك كۆمەڵێك كەس داواي ئەوەيەن دەكرد كە تەنها لە سێ‌ مزگەوت وتاري هەيني هەبێ‌؟
خەرابەيي: ئەوانەي ئەو داوايەيان كردبوو دياربوو زۆر ناحاڵي بوون لە ژيان، چونكە نوێژي هەيني واجبە كە ناكرێ‌ واز ي لێ‌ بهێنرێ‌.. ئيستا ئەو هەموو مزگەوتە هەيە ئينجا خەلكي لە مزگەوتەكان جێگايان نابێتەوە!! دواتر ئەوە كاري ئەوان نيە چونكە ئەوان ئەهلي مزگەوت نين تا بريار لە كارك بدەن كە ئەهلي نين.

دەنگ: دوا كتێبت كێشەي نايەوە بۆ؟
خەرابەيي: مەبەستت كتێبي (ڕاستيەكي ونبوو)ـە، ئەو كتێبە بۆ پاڵپشتي بوو بۆ ئافرەتان تا كێشەي ئافرەتان كەم بێتەوە و كەسانێكيش بە ناوي ئافرەتەوە قسە نەكەن كە بەرژەوەندي ئافرەت نازانن، خەڵكي زۆر دەستخۆشي لێكردم تەنها ئەوانە نەبێت كە بە ناوي ئافرەتەوە دەيانخوار.

تێبيني: ئەوە چەند دەقێكي ديمانەكە بوو، بە داخەوە ئەو ديمانە دواي ئەنجام داني، كە خوێندمەوە لە گۆڤاري دەنگ هيچي لێ‌ تێنەدەگەيشتم، چونكە ڕستەكان هەمووي پێش و پياش كرابوو كە خوينەر دەيخويندەوە تا كۆتاي نەيدەزاني باسي چيە!! نازانم بە ئەنقەس ئەو كارە كرابوو يان هەڵەي تايپ بوو!!

 
    ئەم بابەت بنێرە بۆ ھاوڕێیەکەت  چاپی بکە
   

پەرەي سەرەكي
بابەتي هەمەجۆر
وتــــاري دەنگي
كتێبەكــــــــــــاني
وتاره‌ ڤيديۆيه‌كاني
بەرنامەي پێويست
ئامــــــاري پێگە
پێناســەي پێگە
پێگـەي پێويست

فلاشــــى هه‌مه‌جـــــۆر

كه‌ش وهه‌واي جــيھان

بە دۆستەكەت ڕابگەيەنە