پەرەي سەرەكي  ا   كتێبەكـاني  ا   وتـاره‌ دەنگيه‌كاني  ا   وتـاره‌ ڤيديۆيه‌كاني  ا   بابەتي هەمەجۆر   ا   گەلەري وێنە    ا   پەيوەندي كـردن   

 پێنج خۆراک له‌گیرانی بۆریه‌کانی خوێن و جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌مانپارێزن

 

نووســـەر : بەڕێوبەرایەتی پێگە
بەشـــــی :  خواردن و روه‌ك و چاره‌سه‌ری گيايی
سـەردان :
( 2 ) جار ئەم بابەتە بینراوە
زیادکردن :
03-07-2016 زايني / 28 شهر رمضان 1437كۆچي

 
 

هه‌ڵبژاردنی شێوازێكی ته‌ندروست بۆ ژیان و به‌کار‌هێنانی خۆراکی ته‌ندروست بنچینه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ته‌ندروستیه‌کی باشه‌ و بنچینه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ته‌ندروستیه‌کی باش ئه‌وه‌یه‌ بۆریه‌کانی خوێن ودڵمان له‌ کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ پارێزراوبن .

چینه‌کانی چه‌وری له‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی بۆریه‌کانی خوێن دروست ده‌بێت و ڕێگری له‌تێپه‌ڕبونی خوێن به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی ده‌کات ، هۆکاری کۆبونه‌وه‌ی ئه‌م رێگریانه‌ش له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا چه‌وری و کۆلیسترۆڵ و کالیسیۆم و چه‌ندهۆکارێکی دیکه‌ش دروستی ده‌که‌ن .

ئه‌وخۆراکانه‌ی چه‌وری خوێن که‌مده‌که‌ونه‌وه‌ :

سیر :

باشتری ڕێگه‌ بۆ پاکردنه‌وه‌ی بۆریه‌کانی خوێن ئه‌وه‌یه‌ سیر له‌ ژه‌مه‌ خۆراکه‌کان به‌کاربهێنرێت ، توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی ده‌ری خستووه ،‌ خواردنی به‌رده‌وامی سیر ده‌بێته‌ هۆی لابردنی و چه‌وری و ڕێگری له‌ ره‌قبونی بۆریه‌کانی خوێن ده‌کات .
ته‌ندروستی دڵ و بۆریه‌کانی خوێن ڕاده‌گرێت و کۆلیسترۆڵی خراپ له‌ خوێندا که‌مده‌کاته‌وه‌ ، له‌هه‌مان توێژینه‌وه‌دا ده‌ریانخستووه‌ بۆ که‌سانی به‌ساڵچوو خواردنی سیر باشترین چاره‌سه‌ره‌ .

هه‌نار :

ئه‌م خۆراکه‌ تایبه‌ته‌ بۆریه‌کانی خوێن پاکده‌کاته‌وه‌ ، به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌ساڵی 2005 ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ری خستووه‌ ، هه‌نار به‌هۆی بونی ماده‌ی دژه‌ئۆکسان له‌پێکهاته‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی ترشی نیتریت له‌خوێندا زیاد ده‌کات و ڕێگری له‌ کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری ناوخوێن ده‌کات .

سه‌له‌مون :

ماسی سه‌له‌مون به‌ پارێزه‌ری دڵ داده‌نرێت ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر پێکهاته‌ی به‌سودی تێدایه‌ که‌ پارێزگاری له‌ دڵ و بۆریه‌کانی خوێن ده‌کات ، له‌گرنگ ترین ئه‌و پێکاهاتانه‌ش ئۆمیگا 3 و ترشه‌ چه‌وری و DHA و EPA که‌ رێگری له‌ کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری ده‌که‌ن و کۆلیتسرۆڵی زیانبه‌خشی خوێن که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ .

زه‌رده‌چه‌وه‌ :

سودێکی یه‌کجار زۆری له‌پاراساتنی بۆریه‌کانی خواین ده‌بێت و به‌هۆی ماده‌ی "کرکامین '' رێگری له‌دروست بونی هه‌رجۆره‌ رێگریه‌ک له‌ناو دڵ و بۆریه‌کانی خوێن ده‌کات .

زه‌یتی زه‌یتون :

زه‌یتی زه‌یتون به‌تایبه‌تی جۆری "extra-virgin" بڕێکی زۆر ماده‌ی دژه‌ئۆکسان و کۆلیسترۆڵی به‌سودی تێدایه‌ رێگری له‌ کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری خراپ و کۆلیسترۆڵی زیان به‌خش له‌خوێندا ده‌کات


س : میلله‌ت

 
    ئەم بابەت بنێرە بۆ ھاوڕێیەکەت  چاپی بکە
   

بابەت پێشوو
وەرزش دەروونی مرۆڤ ئاسوودە دەکات

وەرزش دەروونی مرۆڤ ئاسوودە دەکات

هەمەجۆر ھاوشێوە بابەت دواتر
پێنج خۆراک له‌گیرانی بۆریه‌کانی خوێن و جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌مانپارێزن

پێنج خۆراک له‌گیرانی بۆریه‌کانی خوێن و جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌مانپارێزن

خواردنی ماسی لەکاتی سکپڕی، هانی گەشەی مێشكی کۆرپەلە دەدات

خواردنی ماسی لەکاتی سکپڕی، هانی گەشەی مێشكی کۆرپەلە دەدات

هەشت مانگ شەربەتی گێزەری خواردەوە بزانە چی روویدا

هەشت مانگ شەربەتی گێزەری خواردەوە بزانە چی روویدا

بۆ خوێندنی زانستی هه‌مبه‌رگرلۆجی

بۆ خوێندنی زانستی هه‌مبه‌رگرلۆجی

٤ خۆراک بۆ بەهێزکردنی مێشک

٤ خۆراک بۆ بەهێزکردنی مێشک

گیراوەیەکى کاریگەر بۆ پاککردنەوەى گورچیلە

گیراوەیەکى کاریگەر بۆ پاککردنەوەى گورچیلە

پەرەي سەرەكي
بابەتي هەمەجۆر
وتــــاري دەنگي
كتێبەكــــــــــــاني
وتاره‌ ڤيديۆيه‌كاني
بەرنامەي پێويست
ئامــــــاري پێگە
پێناســەي پێگە
پێگـەي پێويست

فلاشــــى هه‌مه‌جـــــۆر

كه‌ش وهه‌واي جــيھان

بە دۆستەكەت ڕابگەيەنە