پەرەي سەرەكي  ا   كتێبەكـاني  ا   وتـاره‌ دەنگيه‌كاني  ا   وتـاره‌ ڤيديۆيه‌كاني  ا   بابەتي هەمەجۆر   ا   گەلەري وێنە    ا   پەيوەندي كـردن   

 زانياری له‌سه‌ر كۆشكی سپی

 

نووســـەر : ستافی ماڵپەر
بەشـــــی :  زانیاریی سه‌رنجڕاكێش
سـەردان :
( 1074 ) جار ئەم بابەتە بینراوە
زیادکردن :
06-02-2016 زايني / 27 شهر ربيع الثاني 1437كۆچي

 
 

كۆشكی سپی باره‌گای سه‌ره‌كی و ره‌سمیی كاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی 1600 پنسلڤانیا له‌شاری واشنتۆنی پایته‌خت. له‌ 13/10/1792 ده‌ستكراوه‌.
دیزاینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری بیناسازیی ئه‌مه‌ریكی جه‌یمس هۆبان (1758-1831)ه‌وه‌ بۆ كراوه‌. سه‌رۆك جۆرج واشنتۆن سه‌رپه‌رشتی بنیاتنانی كردووه‌ به‌ڵام تێیدا نێیشته‌جێ نه‌بووه‌.
كۆشكی سپی چوار قاته‌. كۆنترین باڵه‌خانه‌ی ره‌سمییه‌ كه‌ له‌واشنتۆن دروستبكرابێت. له‌ 1814 ئینگلیزه‌كان له‌میانه‌ی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پایته‌خت، ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌یان سوتاندووه‌، دواتر نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و دیواره‌كانی به‌ ره‌نگی سپی بۆیاخكراوه‌، له‌وكاته‌وه‌ خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن كۆشكی سپی. دواتر له‌ساڵی 1901 دا سه‌رۆك سیۆدۆر روزڤڵت به‌ڕه‌سمی ناوی نا كۆشكی سپی.
له‌كۆشكی سپیدا 132 ژورو 32 حه‌مام و ده‌بلیوسی (Bathroom) هه‌یه‌. 412 ده‌رگا، 147 په‌نجه‌ره‌، سێ مه‌سعه‌دی تێدایه‌. له‌كاته‌ جیاوازه‌كانی رابردوودا كۆشكی سپی چه‌ندین ناوی جیای هه‌بووه‌: كۆشكی سه‌رۆك، ماڵی سه‌رۆك، قه‌ڵای ته‌نفیزی.
كۆشكی سپی رۆژانه‌ پێشوازی له‌نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار میوان ده‌كات. سه‌رۆك جۆن تایلۆر (1841-1845)، یه‌كه‌م سه‌رۆكه‌ كه‌ وێنه‌ی تێدا گرتووه‌.
به‌مه‌به‌ستی بۆیاخكردنی رووی ده‌ره‌وه‌ی، كۆشكی سپی پێویستی به‌ 570 گاڵۆن بۆیاخ هه‌یه‌. به‌مه‌به‌ستی كاری سه‌رگه‌می، كۆشكی سپی چه‌ندین شوێنی تایبه‌تی تێدایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن، له‌وانه‌ یاری تێنس، رۆیشتن به‌ پێ، مه‌له‌وانگه‌، شانۆی نمایشكردنی فیلم، ژوری بلیارد، بۆڵینگ.

 
    ئەم بابەت بنێرە بۆ ھاوڕێیەکەت  چاپی بکە
   

بابەت پێشوو
جوتێك پێڵاوی گونجاوی نه‌دۆزییه‌وه‌

جوتێك پێڵاوی گونجاوی نه‌دۆزییه‌وه‌

هەمەجۆر ھاوشێوە بابەت دواتر
زانياری له‌سه‌ر كۆشكی سپی

زانياری له‌سه‌ر كۆشكی سپی

ده‌بابه‌ی بێده‌نگ

ده‌بابه‌ی بێده‌نگ

كريميكی زۆر كۆن دۆزايه‌وه‌

كريميكی زۆر كۆن دۆزايه‌وه‌

سه‌رۆك پاره‌ی مانگانه‌ ده‌دات

سه‌رۆك پاره‌ی مانگانه‌ ده‌دات

گه‌ر مێشكی مرۆڤ كۆمپیوته‌ر بوایه‌

گه‌ر مێشكی مرۆڤ كۆمپیوته‌ر بوایه‌

چوار جار به‌ده‌وری جیهاندا

چوار جار به‌ده‌وری جیهاندا

پەرەي سەرەكي
بابەتي هەمەجۆر
وتــــاري دەنگي
كتێبەكــــــــــــاني
وتاره‌ ڤيديۆيه‌كاني
بەرنامەي پێويست
ئامــــــاري پێگە
پێناســەي پێگە
پێگـەي پێويست

فلاشــــى هه‌مه‌جـــــۆر

كه‌ش وهه‌واي جــيھان

بە دۆستەكەت ڕابگەيەنە