پەرەي سەرەكي  ا   كتێبەكـاني  ا   وتـاره‌ دەنگيه‌كاني  ا   وتـاره‌ ڤيديۆيه‌كاني  ا   بابەتي هەمەجۆر   ا   گەلەري وێنە    ا   پەيوەندي كـردن   

ففففف

هەولێر
 سلێماني 
دهۆک

 

أ‌. سزاده‌درێت هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچي‌ ئه‌و خێراييه‌ بكات كه‌بۆي‌ داندراوه‌به‌م شێوه‌يه
له‌بڕي‌ 60هه‌زار ديناره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات بۆهه‌ر 15كيلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا و ئه‌گه‌ر خێراييه‌كه‌ي‌ زياتر بكات سزاكه‌ي‌ زياترده‌بێت تاكو بڕي‌ 200 هه‌زار دينار، ئه‌مه‌ش پله‌به‌پله‌ ده‌بێت به‌گوێره‌ي‌ ئه‌م خشته‌يه‌ي خواره‌وه

  خێرايي 60 كم  
خێرايي ئاسايي غرامه‌ ده‌كريَت بگاته‌ خێراي بري غرامە
61 75 60,000
76 90 100,000
106 120 150,000
121 135 175,000
136 فمافوق 200,000
  خێرايي 80 كم  
خێرايي ئاسايي غرامه‌ ده‌كريَت بگاته‌ خێراي بري غرامە
81 95 60,000
96 110 80,000
111 125 100,000
126 140 150,000
141 155 175,000
176 فمافوق 200,000
  خێرايي 110 كم  
خێرايي ئاسايي غرامه‌ ده‌كريَت بگاته‌ خێراي بري غرامە
101 115 60,000
116 130 80,000
131 145 100,000
146 160 150,000
161 175 175,000
176 فمافوق 200,000
 

ب هه‌ركه‌سێك يه‌كێك له‌م سه‌رپێچيانه‌ي‌ خواره‌وه‌ ئه‌نجام بدات سزا ده‌درێت به‌بري‌ ( 30000) سي‌ هه‌زار دينار: 
1. گوێ نه‌دان به‌نيشانه‌كاني‌ هاتووچۆي‌ روناكي‌ (ترافيك لايت) يان ئاماژه‌كاني‌ كارمانداني‌ هاتووچۆ.
2. رۆيشتن به‌پێچه‌وانه‌ي‌ ئاراسته‌ي‌ دياريكراو.
3. لێخوريني‌ ئۆتۆمبێل به‌بێ گلۆپه‌كاني‌ پێشه‌وه‌ ودواوه‌ له‌ شه‌ودا.
4. لێخوريني‌ ئۆتۆمبێل به‌بێ ژماره‌ (تابلۆ).
5. لێخوريني‌ ئۆتۆمبێل به‌كه‌مته‌رخه‌مي‌ و پێچاوپێچ.
6. رۆيشتن به‌خێراييه‌ك زياتر له‌وه‌ي‌ به‌پێي‌ ياسا دياريكراوه‌.
7. دواي‌ ماوه‌ي‌ (30) سي‌ رۆژ به‌سه‌ر نوسراوي‌ كريني‌ ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ تۆماركردني‌ تايبه‌تمه‌ندي‌ نه‌كرد به‌مه‌به‌ستي‌ تۆماركردن و چه‌سپاندني‌.
8. سه‌رپێچيكردني‌ ئه‌و رێنمايي‌ و به‌ياننامه‌كاني‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي‌ گشتي‌ هاتووچۆ ده‌رده‌چێت.

 

ج‌. هه‌ركه‌سێك يه‌كێك له‌م سه‌رپێچيانه‌ي‌ خواره‌وه‌ ئه‌نجام بدات سزاده‌درێت به‌بري‌ (20000) بيست هه‌زار دينار 
1. دانه‌پۆشيني‌ باري‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان به‌شێوه‌يه‌كي‌ باش كه‌ڕێگر بێت له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌و په‌رش و بڵاوي‌ .
2. وه‌ستاني‌ ئۆتۆمبێل له‌شوێني‌ قه‌ده‌غه‌كراو.
3. جام تاريككردن و به‌كارهێناني‌ په‌رده‌ كه‌ ريگه‌ له‌بينين بگرێت له‌جامه‌كاني‌ دواوه‌ و ته‌نيشت .
4. سورانه‌وه‌ له‌شوێني‌ قه‌ده‌غه‌كراو.
5. نه‌وه‌ستان له‌كاتي‌ چوونه‌ شه‌قامي‌ سه‌ره‌كي‌ له‌شه‌قامي‌ لاوه‌كييه‌وه‌.
6. رێگه‌نه‌دان به‌په‌ڕينه‌وه‌ي‌ پياده‌ كاتێك كه‌چۆته‌ سه‌ر هێڵي‌ پياده‌.

 

د. هه‌ركه‌سێك يه‌كێك له‌م سه‌رپێچيانه‌ي‌ خواره‌وه‌ ئه‌نجام بدات سزا ده‌درێت به‌بري‌(15000) پازده‌ هه‌زار دينار 
1. جێهێشتني‌ ئۆتۆمبێلي‌ گه‌وره‌و كشتو كاڵي‌ و بيناسازي‌ له‌شوێنه‌ ته‌نگه‌ به‌ره‌كان و شه‌قامه‌كاني‌ ناوخۆ و ناوچه‌ نيشته‌جێكان جگه‌ له‌كاتي‌ بارداگرتن وباركردن.
2. بارێك به‌رزتر بێت له‌ئاستي‌ دياريكراو.
3. لێخوريني‌ ئۆتۆمبێل كه‌تابلۆكه‌ي‌ (ژماره‌كه‌ي‌ ) باش ديار نه‌بێت يان خراپ بوبێت.
4. به‌كارنه‌هێناني‌ پشتێنه‌ي‌ دڵنيايي‌ له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ي‌ كه‌ پشتێنه‌ي‌ تێدايه‌ له‌كاتي‌ رۆيشتن له‌رێگا گشتييه‌كاندا .
5. به‌كارهێناني‌ ئامێري‌ (هۆرن) ي‌ هه‌وايي‌ يان جۆراوجۆركردني‌ ده‌نگه‌كان يان داناني‌ ده‌نگي‌ ئاژه‌ڵ جگه‌ له‌و ده‌نگانه‌ي‌ كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا دانراون.
6. كه ‌شوفێر تێپه‌راندن له‌لاي‌ راسته‌وه‌ ئه‌نجام بدات يان هه‌ر تێپه‌راندنێكي‌ تر.

 

هـ‌. هه‌ركه‌سێك يه‌كێك له‌م سه‌رپێچيانه‌ي‌ خواره‌وه‌ ئه‌نجام بدات سزاده‌درێت به‌بري‌(10000) ده‌ هه‌زار دينار:
1. به‌كارهێناني‌ رووناكي‌ (لايت)ي‌ به‌رز به‌جۆرێك كاريگه‌ري‌ له‌سه‌ر شوفێره‌كاني‌ تر هه‌بێت.
2. نه‌بووني‌ مه‌رجه‌كاني‌ توندوتۆڵي‌ كه‌له‌به‌شي‌(مادده‌ي‌ 13)ي‌ ئه‌م ياسايه‌دائاماژه‌ي‌ پێدراوه‌.
3. داناني‌ هه‌ر ويَنه‌ و له‌زگه‌ و نووسين و ريكلام و جوانكاريه‌ك كه‌ده‌بێته‌ هۆي‌ كه‌مكردنه‌وه‌ي‌ بينين.
4. سه‌رپێچي‌ كردني‌ ئه‌و رێنماييانه‌ي‌ كه‌ هاتووچۆي‌ سه‌لامه‌تخوازانه‌ مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
5. نوئ نه‌كردنه‌وه‌ي‌ مۆڵه‌تي‌ ليخورين و سانامه‌ي‌ ئۆتۆمبيل.
6. سه‌رپێچي‌كردني‌ نيشانه‌و هێماكاني‌ هاتووچۆ.
7. گواستنه‌وه‌ي‌ سه‌ر نشين له‌سه‌ر لاكاني‌ ئۆتۆمبيل يان به‌شي‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ ئۆتۆمبێل.

 

 

پەرەي سەرەكي
بابەتي هەمەجۆر
وتــــاري دەنگي
كتێبەكــــــــــــاني
وتاره‌ ڤيديۆيه‌كاني
بەرنامەي پێويست
ئامــــــاري پێگە
پێناســەي پێگە
پێگـەي پێويست

فلاشــــى هه‌مه‌جـــــۆر

كه‌ش وهه‌واي جــيھان

بە دۆستەكەت ڕابگەيەنە